بن¹/bin: ن:[ ئاڤێسـ: auumAb : بامووە ، پهـ : بون][ ئینگـ : beneath ]

1 – ئاماژە بە شوێنێک دەكات كە جێگایەكەی خوارتر( قووڵتر) بێت لە چاو جێگاكانی دیكە. بۆ وێنە كە بە دیوی ناوەوەیاندا بشكێت.

:: بنی هەمبانەكەی هێنایە دەرەوە.

:: چۆڕێ ئاو بكە بنی ئەم جامەوە.  بەڵام بۆ دیوی دەرەوی بێت وەك:

:: بنی كۆم : ئەو شوێنەی كەدەگاتە سەرخێزی

:: بنی كەوش.

:: بنی جامەكە لەسەر زەوی دامەنێ.

:: بنی گۆرەوی.

2 – بنک : ئەو شتانەی دووسەر یان هەبێت وەک

:: سەروبن جگەرە

:: سەروبنی پێنووس،

:: سەروبنی گۆچان.

3 – رەخ : كۆتای هەر شتێكی بڵند یان بەرز

:: بن دار

:: بن دیوار

:: بن شاخ

:: بن دەرک

::  لەبن ئەو دیوارە دانیشین تا شێركۆش دەمانگاتێ.

:: مار كشا بن دیوار، بەدەک و دوولاڤا كە تەبن جەنگاوی.

4 – مەودای نێوان زەوی و بۆشایی یەك كەسەری داپۆشرابێت وەک میچ : لە شێوەی پرد، بن میچی خانوو وبەرە، وێنەی هاوشێوەی.

:: خۆمان هاویشتە بن پردەكە تا فڕۆكەكان ڕەت بوون.

:: با لە بن ساباتە دا نیشین، تۆزێک ماندوومان بحەسێتەوە.

{ تێبـ: دەبیندرێت لە ئەم نموونەیەدا واتای( چێر _ ژێر، تەهـ )دەدات بەدەستەوە.

5- [ مجـ] پایانی شوێنێک، بنەبان

:: بچیتە بنی دنیاش دەستم هەر دەتگاتێ.

6 – ڕەگی هێندێک گیا كە ئەستوور دەبێت و دەبێت بەسەلك وەك : ( توور، گێزەر، شێلم…..) وە بە كڵكی خواردن دێن. ( بن) دەگەڵ یەكێك لە ئەم ئامرازانە یەكدەگرێت و واتایەكی نوێ دێنێتە كایەوە وەك ئەم نموونانەی خوارەوە{ – ( د _ دە ، را ، ژ، ل، لە) + بن} بەپێی دیالێكتەكان دەگۆردرێت.

:: لەبن ڕیشەی ئەوڕژێمەیان دەرهێنا.

:: ڕۆژی پاش لەبن دارە گوێزە كەی خڕبوونەوە.

:: لەبن لێفەكەوە چاوی زیت دەچۆوە.

:: پارەكانم لەبن دۆشە گەكە داناوە.

:: رۆژا پاش دبن گووزێ كۆم بوون. دبن ددانێ من دا تشتەك نەمایە. من ژ بنێ ئەردێ نەڤت دەردخست.

:: ماڵی لەبن ئاوایی یەوەیە.

بنەتۆو/binetow: كتن:[ بن+ ئە + تۆو] بە هەمان بڕی ئەو تۆوەی پێش چاندن دەکرێت بە زەوییەوە لە پاش دروێنە.

{ تێبـ : وشەی بن بە سێ شێوە دەكەوێتە نێوڕستەوە وەك پێشگر، ناوگر،و پاشگر}.

بن دانەوە/bin danewe: كتن:[ بن+ دان +ەوە]

1 – هەڵكۆڵین و هەڵكەندنی دەوروبەری دار بۆ باشتر ئاوخواردنەوە یا بۆ دەركێشانی.

2 – هەڵكەندنی زەوی بۆ گەیشتن بە خار و بناغە.

بن….دە/bin…. de: ئمـ: بن ….را.

بن ماسێ دە/bin masě de: كتن: لە ژێر مێزدا.

بن دەبڕین/bin debiřîn: كتن: لەبنەوە بڕین.

بن را چوون/bin ra čûn: كتن:[ بن+ را+ چوون] بەبنداچوون.

بن…رە/bin ..re: ئمـ :

:: هەر گۆتنەكێ خوە بن رە مەكە.

:: ناڤتەنگێ د بن زكێ كەرێ رە بكشین.

بن….ڤە/bin… ve: ئمـ: بن…وە.

بن ڤەبوون/bin vebûn: كتن::

:: سەرێ خوە بن ڤەبوون.

:: سەری دبن ڤەبوون.

بن ڤەراكرن/bin verakirin: كتپ: لە بنە وەڕاكردن

:: ترسا رەخوە بن نڤینێ ڤەكرن.

بن ڤەگرتن/bin ve girtin: كتن: لە بنەوەگرتن.

بنكردن/bi kirdin: كتپ:[ بن+ كردن] خرۆكە بوونی بنی ئەو گیایانەی بەرەكەیان لە بن زەویدایە، ودەبنەسەلك

:: گێزەرمان هێشتا بنیان نەكردووە.

ئاڤێتن بن خوە/avětin bin xwe: كتن:[ كباك][ ئاڤێتن+ بن+ خوە] هاویشتنەژێر.

ب(د)بن دابرن/b(d)bin da birin: كتن:[ ب( د)+ بن+ دا+ برن] بەبندابردن.

ب(د)بندا چوون/b(d)bin da čûn: كتن:[ ب( د)+ بن+ را+ چوون] بەبندا چوون.

چوونە بن كەسێكەوە/ne bin kesěkewečǔ: كتن[ ئد][ چوون+ ـە+ بن+ كەس+ ێك(یەك)+ ەوە] دەگوێ خوێندن و هەڵخەڵەتاندنی كەسێك، لەبن دانیشتن

:: حەمە چووە بن ئەو بەستەزمانەوە، هەتا فێری هێرۆینی نەكرد وازی لێ نەهێنا.

دە بن چۆكی خۆنان/de bin čokî xonan: كتن:[ دە+ بن+ چۆك+ ی+ خۆ+ نان] دەست بەسەراگرتنی شتێك وكردنە هی خۆ.

ژ بن دەركەتن/j bin derketin: كتن: لەبن دەركەوتن.

ژبن رێتن/j bin rětin: كتن:[ژ+ بن+ رێتن] لە بنڕشتن، لە ژێرڕشتن.

ژبن كشاندن/j bin kiŝandin: كتپ:[ ژ+بن+كشاندن] لەبن كشاندن، لە ژێركشاندن.

ژبن كشن/j bin kiŝin: كتن: لە بنكشان، لەژێركشان.

ل بن خستن/l bin xistin: كتن:[ ل+ بن+ خستن] لەبن خستن، لە ژێرخستن.

ل بن دانان/l bin danin : كتن:[ ل+ بن+ دانن] لە بننان، لەژێرنان، لە بن دەرچوون، لە بننان، دەبن چۆكی خۆنان.

ل بن هەڤ/l bin hev: شڕ: لە ژێریەك.

لە بن هاتن/b bin hatin: كتن: تەواوبوون، دوایی هاتن، بنە لێهاتن.

{

هەمیشە دیدە بەحری گەوهەرە ئ دڵ پڕ لە نەقدی داغ

لەبن نایێ بە مەسرەف چونكە خەزنەی من خوا دادادە

}{ مەحوی}.

لە بن هاتنەدەر/ le bin hatinewe: كتن: كنـ: لە تواناداهەبوون، دەڕۆست هاتن، تاقەت پێشكان.

:: كرێی ئەم ماڵە زۆر لەبنی نایەمەدەر.

لەبن هێنان/de bin hěnan: كتن: تەواوكردن، دوایی پێهاتن، بنە لێهێنان.

وەبن كەوتن /we bin kewtin: كتن: كەوتنە ژێر، وەبنەوەكەوتن.

ڕێتن بن/tin binřě: كتن: كباك:[ رێتن+ بن] ڕشتن بن( ڕشتنە ژێر).

كەتن بن/ketin bin: كتن: كباك:[ كەتن( كەوتن)+ بن] كەوتنە ژێر، ژێر كەوتن

:: بە فڕوفێڵ كەوتە بنجەنگەوە.

كشان بن/kiŝan binb: كتن: كشانە ژێر.

گرتن بن خوە/girtin bin xwe: كتن: خستنە ژێرخۆ.

بن و بنەمال/bin û binemal: نتـ:[ ئد] مایە و سەرمایە.

بنەوە/binewe: ئاكتـ:[ بن+ ەوە] ژێرەوە.

بنی/binî: نچ: ژێریی.

بنی ددان/binî didan: نتـ: پووك، پدوو، بن ددان.

بنی دنیا /binî dinya: نتـ:

1 – ئەو شوێنەی كە زەوی لێی تەواو دەبێت.

2 -[ كنـ]: زۆر دوور.

:: ماڵتان لەبنی دنیایە كێ دەی گاتێ.

.

.

___________________

بن²/bin: ن:[ لا : hymenre ،hymen][ گر : hymenaios] كچانی _ كچێنی، دوخترۆنی( كباش)، كەنیشكی( هـ)، خامی : پەردەیەكی تەنكە لە 2 بۆ 3 سم لە ژوورەوەی ناو كۆ ئەندامی زایندەگی مێ دا وەستاوە، بە زۆری سێ جۆرە ڕووخساری هەیە، هەندێكی یەك كونێكی گەورەی هەیە، یان دوو كونی مامناوەندی، یان كۆمەلە كونێك لە شێوەی بێژنگ. ئەم پەردەیە لە گەڵ لێككەوتنی چۆكی نێردا دەدڕێت و بەزۆری خوێنی لێدێت. شل و قایمی ئەم پەردە یە جیاوازە لە كچێكەوە بۆ كچێكی دیكە، هەندێكیان ئازاری زۆری پێوەدەخۆن یان هەستی پێ ناكەن. وە زۆرجار كاری سەخت و وەرزشی قورس وا دەكات ئەو پەردەیە بدڕێت ئەگەرچی كاری زایندەگیش نەكات. یان بە شێوەیەكی ئەنەتۆمی ئەو پەردەیی نەبێت بۆیە لە ناو كوردەواری دا پێی دەلێین : بن سپی.

بنسپی/binsipî: نتـ: ئد:[ بن+ سپی] كیژێك كە لەبەر چلۆنایەتی لەشی بێت، ئەوەی بێبن كرابێت، بنی نەبێت.

بنپژان/binpijan: كتن:[ بن+ پژان( پرژان)] بێ بن بوون، بن رژان

:: نەمانی كچێنی كچ بەر لە زەماوەندی. یان بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لە شوێنی بەرزەوە.

بن پژاندن/binpijandin: كتپ: بێ بن كردن، كەنیشك هەڵگرتن، بنرژاندن.

بنپژانن/binpijanin: كتپ: كچێنی بردن.

بنپژاو/binpijaw: نفا:[ بن+ پژاو( پژان)] كچێك كە بنی هەڵگیرابێت، بێ بن بووبێت.

بندار/bindar: نتـ:[ بن+ دار] كچێكە بنی هەبێت، كچێكە كچێنی هەبێت.

بێ بن بوون/bě bin bûn: كتن:[ بێ+ بن+ بوون] كچێنی نەمان.

بێ بن كردن/bě bin kirdin: كتپ:[ بێ+ بن+ كردن] كچێنی پێ نەهێشتن.

بن هەبوون/bin hebûn: كتن: كچێك كە كچێنی و بنی هەڵنەگیراوە

::  ئەو كچە زۆر حەكەدارە نازانم بنی هەیە یان نا ؟.

.

.

__________________________

بن³/bin: ن:[ ڕوو] زاراوەیەكی دیكە لە بۆ ئەو دارانەی كە شیلە لەقەدیان دەگیڕێت.

بنە/bine: نتـ:[ بن+ ئە] دەگەڵ ناوی داری بەردار دێت

:: بنەسێو.

:: بنەتوو.

.

.

________________________

بن4/bin: ف:

1 – پاشگرێكی فرمانییە لە زمانی كوردی، كە لەچاووگی( بوون)وە پەیدا دەبێت.

:: ببن بە بەرد.

:: ئێوە وەك بابتان بن.

2 – پێشگرێكە لە بەكارهێنانی دا دەتوانێت بكەوێتە پێش و دوای كارەوە، كەڕێچكەی جوولانی بەرەو ئۆبجێكتیڤ بەرێت

:: كرابن

:: وەستابن

:: خوورابن

:: هاتبن.

.

.

.

.

.