بچووک/biçûk: ئانتـ:[ پەهلەوی : ڤەچەک: منداڵ] بچک، بیچک، چوک، گچکە، وورد

 تێبینی 
[ ووشەی( وەچ) بۆ گیا و گوڵ و (بەچ) لە وشەی بەچکەدا لە( بوجک)ی بن زاراوەی سنەیی بۆ مان دەردەکەوێت.{ زەبیحی}.

:: منداڵی بچووک خنجیلانەیە. 

:: ئەم خانووە بچووکە جێی ئێوەی تێدا نابێتەوە. 

:: تا ئێستا تچووکیتانـم دەکرد لەمەودوا نە.

بچووکاهی/biçûkahî: ئانتـ:[ کباک][ بچووک+ئاهی] بچووکێتی، منداڵێتی.

بچووکەڵە/biçûkeľe: ئانتـ:[ بچووک+ ـەڵە] چکۆڵە.

بچووکبوون/biçûkbûn: کتن:[ بچووک+بوون] گچکەیی، بەندەیی، چکۆلەیی، پچووکی.

بچووکبوونەوە/biçûkbûnewe: کتن:[ بچووک+ بوون+ ەوە] دووبارە بچووک بوون.

:: فڵانە کەس لەشەرما بچووک بووەوە.

بچووکتر/biçûktir: ئان:[ بچووک+ تر( پلەی دووەمی بەراوورد)] ووردتر.

:: ئاراس لە ئازاد بچووکترە.

بچووکترین/biçûktirîn: ئان:[ بچووک+ ترین( پلەی بەراووردی سێ هەمین)] ووردترین.

:: گەرد بچووکترین بەشی ئاتۆمە.

بچووکخستن/biçûkxistin: کتپ:[ بچووک+ خستن]

بچووککراو/biçûkkiraw: ئانفا:[ بچووک+ کراو( کردن)] ووردکراو.

بچووککردن/biçûkkirdin: کتپ:[ بچووک+ کردن] ووردکردن.

بچووککردنەوە/biçûkkirdinewe: کتپ:[ بچووک+ کردن+ ەوە] 

1 – ووردکردنەوە. 

2 – کورت کردنەوە.

:: نەسرین کراسەکەی بچووککردەوە.

بچووککرن/biçûkkirin: کتپ:[ کباک][ بچووک+ کرن]

بچووکێتی/biçûkêtî: ئان:[ بچووک+ ئێتی] بچووکاهی ، مندالێتی.

بچووکیی/biçûkyî: نچ:[ بچووک+ ئی]

1 – گجکەی، منداڵیی

:: ئەم بچووکی تۆ دەکێشم. 

2 – کەم قەوارەی.

.

.

.

.