بی¹/bî: ن:[ ڕوو][ ئاڤێسـ: ، ][ پەهلەوی: ڤییت][ زا: ڤییا] بیکۆل، دارەبی، ویکۆڵ : دارێکی بێبەرە، گەڵایەکی تاڵی باریک ودرێژی هەیە، نزیکی 20 مەتر بڵنددەبێت، بەسێبەرە، لەشوێنی شێدار و پەنا جۆگە و ڕووباران دەڕوێت. گەڵێ جۆری هەیە: سورەبی، ڕەشەبی، زڕدەبی، شۆرەبی. ماڵات چاکی دەخوات. لقەکانی ناسکن بۆ شووڵ و سـەلەوسەوە تەچنین زۆرباشە. دارەکەی بۆ کەرەستەسازکردن باش نیە و زوودەرزێت. توێکڵی ئەم دارە ماددەیەکی بە ناوی Salicine هەیە کە بۆ نۆبەتی و باداری کەڵکی لێوەردەگرن.[Bot : Salix Alba L]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
ڤەئێئیتی

 

شەنگەبی/şengebî: ن:[ ڕوو][ شەنگە+ بی] شۆڕەبی.{ گیوی، ل، 635} 

شۆڕەبی/şořebî: نتـ:[ ڕوو] شەنگەبی : جۆرێکە لە داری بی، کە لکەکانی شۆردەبنەوە. 

.

.

_________

بی ² /bî: ن:[ کباک] بێوە

.

.

_________

بی ³ /bî: ن:[ کباک] بۆن.

.

.

_________

بی 4 /bî: ن:[ ل] کارژیلە، کاریلە.

.

.

.

.