بێبەر/ber: ئانتـ:[ بێ+بەر]

1 – دارێکە بەری نەبێت. 

2 – ژن یان ماڵاتێکە نەزۆک بێت. 

3 – نێرەمووک

4 – کردەوە سەودایەکە سوودی نەبێت. 

5 – بێبەش.

بێبەری/berî: نچ:[ بێ+بەری] بەشبڕاوی، بەشخوراو، دەستبڕاو.

بێبەریی بوون/berîbûn: کتن:[ بێ+ بەری+ بوون] بەشخووران، بێبەش بوون.

{

قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بێ، بێ بەری بێ

بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ، بێ بەرییە

}{ وەفایی}.

بێبەریی کردن/berî kirdin: کتپ:[ بێ+ بەری+ کردن] بێبەش کردن.

:: باووکی منداڵەکانی، لەمیراتی بێبەری کرد.

.

.

.

.