بەتاڵ/betaľ: ئان:[ ع : باطل]

1 – خاڵی، ڤالا( کباک)، بۆش : حالی دەفر یان هەر شتێکی دیکەی بۆ ئەوە دروست کرابێت لە لاوە شتێکی تێ بکرێت( بۆهەڵگرتن یان گوڕزتنەوە)و هیچی تێدا نەبێت.

:: قاپی بەتاڵ.

:: جەوالەکە بەتاڵە. 

2 – چۆڵ ( باشک)، چۆل ( مکـ)، واق( هـ)، ئاواق(سنـ) : حاڵی خانوو یان ژوورێک کەسی تێدا نەبێت و بۆ ئەوە دەست بدات ماڵێک بچێتە ناوی تێیدا دابنیشێت.

:: بابزانین ئەم ماڵە ژووری بەتاڵیان هەیە بەکرێی بدەن.

:: هەر لەو گوزەرەو چوار دوکانی بەتاڵ هەیە. 

3 – (مجـ) مرۆڤی ئاقڵی بەشت نەشکێت و لە کاران سەرەودەرنەکات.

:: تەماشای قەلافەتی مەکەن هەر زۆر بەتاڵە. 

4 – ( مجـ) پەرتووک و بڵاوکراوە ( بیر)ێک دەرنەخات و واتایەک بەدەستەوە نەدات، تەنها ووشە بێ و ڕێزکرابێت

:: ئەم پەخشانە چەند دوور و درێژە کەچی بەتاڵە. 

5 – ناتەواوی چەشنەکارێک کە ڕێ و شوێن و مەرجی تایبەتیان بۆ دانرابێت و ئەگەر یەکێک لە مەرجەکانی کەل بوو هەموو کارەکە زەدە داربێت. 

{

هەر چەند نوێژ دەکەم نۆێژم بەتاڵە

ئەلحەمەد دەخۆێنم تۆم لە خەیاڵە

}{ فۆلکلۆر}.

کە زۆر هات قەوالە بەتاڵە.

بەتاڵایی/betaľayî: نتـ:[ بەتاڵ+ ئایی] بۆشایی، واڵایی.

بەتاڵبوون/betaľ bûn: کتن:[ بەتاڵ + بوون]

1 – هیچ دە دەفردانەمان

:: قڕوورمەمان نەماوە کووپەکە بەتاڵ بووە.

:: هەر دوو شووشەکە بەتاڵ بووە، هەموویان چۆن خواردۆتەوە. 

2 – چۆڵ بوونی خانوو و هەر شتێکی لەئەم بابەت.

:: ژوورەکە سەری مانگ بەتاڵ دەبێت. 

3 – هیچ تەزانین، ئەقڵ بەشت نەشکان.

:: پەککو لەم کابرایە! نازانـم مرۆڤ چۆن وا بەتاڵ دەبێت. 

4 – بێ ناوەڕۆک بوونی پەرتووک و نووسراوە.

بەتاڵ پێ/betaľ pě: نتـ:[ بەتاڵ+ پێ] پیاوێک کە لە جێگایەک بێت و هیچ ئیش و کارێک ڕانەپەڕێنێت.

:: ئەی ئەو هەموو بەتاڵ پێیانە چن لە دیوەخان ؟.

بەتاڵکردن/betaľkirdin: کتپ:[ بەتاڵ+ کردن]

1 – هیچ شتێ دە دەفرێکدا نە هێشتن.

:: شووشەکانیان هەموو بەتاڵ کردبوو.

:: دەمی بەجامی دۆیەکەوە نا تا بەتاڵی نەکرد دەمی هەڵنەگرت. 

2 – چوونەدەرلە خانوو، ژوور… هتد.

:: ئەرێ ئەم خانووەمان کەی بۆ بەتاڵ دەکەی؟.

:: ژوورەکەم هەر بەتاڵ نەکرد. 

3 – دەست هەڵگرتن لەکار.

:: هەر نیوەڕۆ بەتاڵمان کرد.

بەتاڵکردنەوە/betaľkirdinewe: کتپ:[ بەتاڵ + کردن+ ەوە( ئەوە)] دەرهاویشتن. بۆش کردنەوە.

:: ئۆخەی خۆ خۆم بەتاڵ کردەوە.

بەتاڵاندن/betaľandin: کتپ:[ کباک][ بەتاڵ+ ئاندن] لەناوبردن، لەناودان، رایەکردن، لە دەست خۆ دەرکردن

:: چابوو بەتڵاندت ئەو بارگینە لاتە کەڵکی هیچی پێوەنەبوو.

بەتاڵی/betaľî: نچ:

1 – پووچی، ئاستی بۆشی شت. 

2 – بێکاری، بێ هودەی.

.

.

.

.