بەخێو/bexêw: ن:[ بە+ خێو] ئاگاداری، سەرپەرشتی، حاوانەوە_ حەوانەوە، ئیوەت.

بەخێوکردن/bexêwkirdin: کتپ:[ بەخێو+ کردن] بەخۆکردن، پەروەردەکردن، وەیکردن( هـ).{ گیو، ل، 896}.

1 – گەورە کردن و پێگەیاندنی منداڵ، لە لایەن دایک یان باووکەوە.

{

کوڕم بەخێوکرد بەنوقلی شاری

ڕەزا شا گرتی و کردیە ئیجباری

}{ فۆڵکلۆر}. 

2 – هەڵگرتنەوەی منداڵێک کە فرێ درابێت یان دۆزرابێتەوە کە وون بووبێت.

:: هەتیوێکی بێباب و داک بوو، خات نازدار بەخێوی کرد. 

3 – ڕاگرتن و حاواندنەوەی گیانداری دیکە.

:: خوالێخۆش بوو نەجمەدین مەلا پشیلەی بەخێو دەکردن. 

4 – ئاگاداری کردنی کشتوکاڵ و گژوگیا و پێگەیاندنیان.

:: کاک ئیحسان کەرکووکی هەرخەریک بوو گوڵی بەخێودەکرد.

بەخێوکەر/bexêwker: ف:[ بەخێو+ کەر( کردن)] پەروەر، پەروەردەکار، کارەوان.

.

.

.

.