بەرگە/berge: ئان:

1 – توان، تاب _ تاو، بار، وەرگە، بەروەست. 

2 – پێوەستان، دەربڕین

:: بەرگەی شاڵاوی من ناگرێ.

بەرگەبا/bergeba: نتـ:[ کباک] ڕووکەشی دەرەوە.

بەرگەگر/bergegir: ئانفا:[ بەرگە+ گر(گرتن)]

1 – توندوتۆڵ، ڕەق، خۆگر، شازدە هەناسە.

2 – بەرگر، بەرهەڵست.

بەرگەگرتن/bergegirtin: کتن:[ بەرگە+ گرتن]

1 – ڕەنج دان، ئازارچێشتن، خۆڕاگرتن لە ژێر بارێکی گراندا، لەتوانادابوون، پێکران. 

2 – بردەباری.

بەرگەگری/bergegirî: نتـ: خۆڕاگری، بەرگری، بەرهەڵستی، بەرگە، بەربەرەکانی.

بەرگەگری خۆیی/bergegirî xoyî: نتـ:[ بەرگەگر+ ی+ خۆیی] ڕاناوی خویی.[ ئینگـ : autoimmunization]{ پەزیشکی، ل، 52 }.

بەرگەنەگر/bergenegir: نتـ: دەرنەبەر.

بەرگەنەگرتن/bergenegirtin: کتپ: [ بەرگە+ نە+ گرتن]: خۆپێ ڕانەگیران لە پێش ڕووداو نەکورتە و زەبروزەنگ تڕووش نەهاویشتن، دەرنەبردن، لەتوانادانە بوون

:: ئەم منداڵە بەرگەی ئەو ئازارە ناگرێت.

بەرگە نەگرتنی لاکتۆز/berge negirtinî laktoz: کتپ:[ بەرگە+ نە+ گرتن+ ی+ لاکتۆز]

.

.

.

.