بەرۆک/berok: ن:[ پۆشاک] 

1 – ئێخە، بەرۆک، بەرووک، بەریک، یاخە، یەخە، یەقە

2 – سینگ پۆش، گیرفان.

3 – ئاگرێکی گەورە.

4 – توریین، توورەکە.

بەرۆکی ئەسپی/berokî espî: نتـ:[ بەرۆک+ ئی+ ئەسپ+ ئی] بەرسینگە : بەنێکە یان قایشێکە بە جل و زینەوە لەبەرسینگی وولاخی قایم دەکرێت.  

بەرۆک بەردان/berok berdan: کتن:[ بەرۆک+ بەردان] بریتییە لەدەست لێکبەردان، وازلێهێنانی یەکێک لە یەکێکی دیکە.

بەرۆک گرتن/berok girtin: کتن:[ بەرۆک+ گرتن] شەڕپێفرۆشتن، تەشقەڵەپێکردن.

.

.

.

.

.