بەقەم/beqem: ن:[ ڕوو][ ع : بقم] بەرقەم، بەگەم: دارێکی بڵند و ئەستوورە گەڵای لە هی داربادام دەچێت، گوڵی ووردی سوور دەگرێت، برەکەشی خڕ و سوورە، ڕەنگی لێ دەگیرێت بەکاردەهێندرێت بۆبۆیەکردنی کوتاڵ.

 

{ تێبـ : لەڕەچەڵەکدا بە درەخێکی ئەمەریکای لاتینی دەگووترێت، کە بە فەڕەنسی ناوەکەی( کامپێشی:       ) ناوە و ماددەیەکی تێدایە بە لاتینی پێی دەڵێن( هێماتۆکسیلۆن)، ئا ئەم ماددەیە ڕەنگی سوور، شین، بنەوش، بۆر و ڕەش سازکراوە و زیاتر بۆ ڕەنگ کردنی خوری و ئاورێشم بەکارهاتووە چونکو لە ماندا درەنگ تر کاڵدەبێتەوە. بەڵام لە لۆکە و کەتان زوو دەچێتەوە.>< وەکو دەبینن لە زمانی کوردییدا شێوەی گشتی دراوەتێ و بۆ هەرڕەنگێکی بچێتەوە بەکاربێت. : زاج }{ زەبیحی}.  

بقم/biqim: ن:[ ؟] دەرمانە سوورەی چاو.

.

.

.

.