تۆز ¹ /toz: ن:[ تور : toz]

1 – گەرد، رتام، هاڕشتە : وردە خۆڵێکە لە کەلوپەلان جووێ دەبێتەوە، بڵاودەبێتەوە لە هەوا و دەوروبەر.

:: تەپوتۆز، تۆزوخۆڵ.

2 – وردەشتی دیکە کە شێوەی تۆزبدات.

:: تۆزێ ئارد.

3 – پوودر : دەرمان و کەرەسەی جوانی ژنان و شتی دیکەی زۆرورد.

تۆزاوتن/tozawtin: ئانفا:[ تۆز+ ئاوتن] تۆزاویی، تۆزاوین.

تۆزاویی/tozawyî: ئانفا:[ تۆز+ ئاویی] گڵاوی، خۆڵاوی، رتامی، تۆزاوین : حاڵی کەسێک یاشتێک کە تۆزی لەسەرنیشتبێت، تۆزلێنیشتوو.

تۆزە/toze: نتـ:[ هـ][ تۆز+ ئە] پۆدرە، گەرد

تۆزتەکاندن/toztekandin: کتپ:[ تۆز+ تەکاندن]

1 – خاوێنکردنەوە و پاککردنەوەی خۆ، کەسێک لە شتێک لەتۆز.

2 – [ ئد] بەقەستی لەکەسێکدان، تێهەڵدانی قەستی.

تۆزتەکنای/toztekinay: چ:[ هـ] تۆزتەکاندن.

تۆزتەکێن/toztekên: نفا:[ تۆز+ تەکین(تەکان)] کو تە پارچەیەک کە لە چێوێکی دەبەستن و لە شتوشمەکی سەر رفە، تاقە و شوێنی دیکەی ‌ڕادەکێشن هەتا تۆزەکەی لێجیابکەنەوە.

تۆزداوەشێن/tozdaweşên: کتن:[ تۆز+ دا+ وەشێن] داوەشاندنی تۆزو خۆڵ.

تۆزشکاندن/tozşikandin: کتپ:[ ئد][ تۆز+ شکاندن] زۆر کارامە و لێزان بوون لە کار و ئارێشەیەک وەها کە کەس نەگاتەوە سەری.

:: لەپیاوەتی دا کەس تۆزی ناشکێنێت.

تۆزکردن/tozkirdin: کتپ:[ تۆز+ کردن]

1 – خاکوخۆڵ و تۆزوە هەواخستن.

2 – [ ئد] ئاژاوەنانەوە.

تۆزلەشتێک هەستاندن/tozle şitêk hestandin: کتپ:[ ئد] زۆرتوند لە شتێکدان.

:: مستێکی لەپشتی دا تۆزی لێهەڵستاند.

تۆزلێهەڵنەستان/tozlêheľnestan: کتپ:[ ئد] زۆر رژد و چرووک و لەچەربوون، هیچ لێهەڵنەوەران، مەبەست لە بێسوودی و نابووتییە.

تۆزن/tozin: ئانتـ:[ تۆز+ ن]

1 – [ مجـ] تووڕە، سەرگەرم.

2 – تۆزاویی.

تۆزوبا/tozûba: نتـ:[ کەش] بابەلیسک، گێژەڵووکە، بابلیسک( کباک)، سەدە، گێژەڵۆکە، گەردەلوول، باهۆز، شایی جندۆکان.

تۆزوخۆڵ/tozûxoľ: نتـ:[ تۆز+ و+ خۆڵ] تەپوتۆز : وردەی خاکوخۆڵ لەهەودا.

تۆزوەحەواخستن/tozweĥewa xistin: کتپ: تەپوتۆزوەحەواخستن، تۆزوخۆڵوەحەواخستن : هەواپیس کردن بەماڵین و گسک لێدانی و شتی لەم بابەتە.

 هەندێک لە جۆرەکانی تۆز  

تۆزی بانان/tozî banan: نتـ:[ ئد] فەوتاو، نابووت.

{

تا یەک دەکرێ بە خانی خانان

زۆرکەس دەبێ ببنە تۆزی بانان

}{ هەژار}.

تۆزی بەرپێ/tozî berpê: نتـ:[ ئد] چووک و هیچ لەئاست کەسێکی خۆشەویشت، تۆزی داوێن، خاکی بەرپێ.

تۆزی چەور/tozî çewir: نتـ:[ کیمیـ] دەرمانێکە بۆ لەناوبردنی مێروو، کەماددەیەکی چەوری تێدایە، دەپرژێرێتەسەر ڕووەک ومێروو.

تۆزی داوێن/tozî dawên: نتـ:[ ئد] تۆزی بەر پێ.

{

کە بێخود تۆزی داوێنی ئەوان بێ

ئەشێ یا ڕەب لە تەقسیری ببووری

}{بێخود}.

تۆزی شوار/tozî şwar: نتـ:[ تۆزی+ شوار] تۆزی کۆڵ، تایت : تۆزی شووشتن.{ بەدران، ل، 112}

تۆزی ڕەنگ لابەر/tozî řeng laber: نتـ:[ تۆزی+ ڕەنگ+ لابەر]

تۆزاش/tozaş: نتـ:[ تۆز+ ئاش] پشتاش : تۆزی سپی ئاردی گەنم و دانەوێڵەی هاڕڕاوی ئاش کە لەسەر و لەشی ئاشەوان و خەڵکی دیکە دەنیشێت. ‌

.

.

_____________________

تۆز ² /toz: ئان، ئاک:

1 – کەم، زۆر کەم، نەختێک، تۆزاڵ.

:: تۆزیکم چا بدەیە با دێمی کەم !.

2 – ماوەیەکی کەم، زەمانێکی کورت.

:: تۆزێک لەسەرم ڕاوەستە ئەوە دێم.

تۆزاڵ/tozaľ: نتـ:[ تۆز+ ئاڵ] زۆرزۆرکەم، تۆزێک، تۆزقاڵ _ تۆز کاڵ، تۆزڵانە، تۆزڵقان، تۆزوولکە، تۆسکاڵ، تۆسقاڵ.

تۆزاڵانە/tozaľane: نتـ:[ ئەردە][ تۆزئاڵ+ ئانە] قنجچکە، تۆزقاڵانە.

تۆزەتۆزە/tozetoze: ئانتـ: بڕبڕ _ بڕەبڕە، پیچ پیچە، کەمکەم _ کەمکەمە، کۆمەڵ کۆمەڵ، نەختەنەختە، ووردە ووردە، لەسەرخۆ، کاوەخۆ.

تۆزقاڵ/tozqaľ: نتـ:[ تۆز+ قاڵ( ئاڵ)] تۆزاڵ، ئاستەم، کەمێک.

تۆزقاڵبین/tozqaľbîn: نفا:[ تۆزقاڵ+ بین( بینین)] ئاستەمبین.

تۆزکاڵ/tozkaľ: نتـ:[ تۆز+ کاڵ( ئاڵ)] تۆزاڵ.

تۆزڵانە/tozľane: نتـ:[ تۆز+ ئاڵ+ ئان+ ئە] تۆزاڵ.

تۆزڵقان/tozľľiqan: نتـ:[ تۆز+ ڵقان( ئاڵ)] تۆزاڵ.

تۆزوولکە/tozûlike: نتـ:[ تۆز+ ئوولکە] تۆزاڵ.

تۆزێ(ک)/(tozê(k: ئانتـ: پڕژێ، پتێ، پتەک، چکێ، نەخت _ نەختێ( نەختێک)، کەمێ _ کەمێک، پچێ _ پیچێ _  پیچێک، تۆزێ _ تۆزێک، تۆزقاڵ، زەرا، هێندێ، بەئاستەم، بڕێک _ بڕێ، هەندەک، هەندێک.

.

.

.

.