تیتک¹/tîtik: نتـ:[ تیت( تاتە)+ک] خوشکی باووک، پلک، پوور.

تیتکزا/tîtikza: نتـ:[ تیتک+ زا] پوورزا، میمکزا : منداڵەکانی خوشکی باووک.

.

.

_____________________

تیتک²/tîtik: نتـ:

1 – [ تیت+ ک] ئەگریجە، تووک، قژ : هەندێک مووی سەری ئافرەت کە بەلاجانگی دا شۆر دەبێتەوە.

2 – [جێۆ][ تیت+ ک] دووند، پۆپە، لووتکە : شوێنی هەرەبەرزو سەر.

3 – [ ل] نووشتی و موورووی ناوچاوانی منداڵ.

.

.

_______________________

تیتک³/tîtik: نتـ:[ کباک] تۆدان، گەرای مریشک و ماسی و ئیتر.

.

.

.