تێچوون/têçûn: کتپ:[ تێ+ چوون] تێکردن، تێخران.[ ئینگـ: input].

.

.

__________________________

تێچوو/têçû: نفا:[ تێ+ چوو( چوون)](بع : کیفایە).

تێچوواندن/têčûandin: کتن:[تێ+چوواندن] لەناونان، تێهەڵ چەقاندن، تێڕاکردن، لەنێونان، لەنێوبردن.

تێچوون/têçûn: کتپ:[ ئاب][ تێ+ چوون] به‌ها.[ ئینگـ: Cost].

1 – خەرج هەڵگرتن، پڕرەبردن.

:: ماڵەکەم دوو میلیۆنی تێچووە !.

2 – هاندانە بەرکارێکی وتەقەلای تەواکردنی دان بەگەرموگوڕی.

3 – تێڕاچوون، تێڕۆچوون، تێهەڵچەقین، تێوەچوون : بۆ بزمار و دەرزی سینگ و چتی وا بەکاردەبرێت.

4 – تێداچوون، لەناوچوون، تەفروتوونابوون.

تێچوونێتی/têçûnêtî: نچ:[ تێچوون+ ئێتی]

.

.

.

.