جلە¹/cile: ن: سێڵە، ڕەقەی گەورە، جەڵاویی، جلەئاویی : زیندەوەرێكی ئاوییە لەناو ئاوێ خۆی پاندەكاتەوە بۆ گرتنی مل و مووشو و قووتیان دەدات.

.

.

________

جلە²/cile: ن:[ ڕوو] جلەشڕە. 

جلەشڕە/cilešiře: نتـ:[ ڕوو] قەوزەی ناوئاو، كەزوكووز، كەڤس، لیم، خوریەجنە، كەز، كەوز، خوریە جندۆكە : گیایەكی ئاوییە وەك بەڕە بەسەر ئاوێدا پاندەبێتەوە.

.

.

________

جلە³/cile: ن:[ ڕوو] تڕتڕە : گیایەكە لە نێو وێنجەدا شین دەبێت و پنجە و ڕیشووڕیشوو قۆڵ قۆڵ دەكشێت و بێ گەڵایەو وێنجە ووشك دەكات.

جلەگوێنی/cileguê: ن:[ ڕوو] جۆرێک گوێنیی دئاو و وردە بەعەرزدا پاندەبێتەوە و لە دوورەوە هەر لە ژیشک دەچێت.

جلەلاوێن/cilelawên: ن:[ ڕوو] گیایەكی زەردە وەک دامووسک وایە لە گەڵا و لاسكی وێنجە و بێستان دەهاڵێت و ووشكی دەكات.

.

.

.

.