جیقۆلە/cîqole: ن:[ باڵ] داڵداڵەکۆسە، داوداوەکۆسرتە، زیرزیقاوڵە، زیقاوە، زیقاوڵە، زیقاوڵەشامی، زیقولە، قیقیداوکە، قیقیڕەجو، کەڵەشێری مەرزە : 30 سانتیمێرە. پشتی ڕەشی ئاماڵ شینە، بەرزگی سپییە، پەڕوباڵی بریقەی دێت. کاکۆڵی قیت و درێژە، لاجانگ و سەری کلکی بەڵەکە. لەکاتی فڕیندا ڕاست ناڕوات. ناوەکەی لەدەنگی وەرگیراوە، هێلکەی خاڵخاڵ و بۆرە. لەناو زەوی و زار، قەراغ ئاو وتەنکاوان دەبێندرێت.[ Zoo :Venellus Vanellus].

.

.

.

.