دڵخۆش/diľxoş: ئانتـ:[ دڵ+ خۆش] ئاسوودە، بەزەوق، بەكەیف، خۆشنود، سەرحال، شاد.

دڵخۆش بوون/diľxoşbûn: كتن:[ دڵخۆش+ بوون] بەكەیفبوون، شادبوون.

دڵخۆش كردن/diľxoş kirdin: كتپ:[ دڵخۆش+ كردن]

1 – بەششاندن،  بەكەیفكردن، دان كەناندن، سەرگەرم كردن، هاندان، بشرین

2 – ڕابواردن، شادکردن.

دڵخۆشكەر/diľxoşker: ئانتـ:[ دڵخۆش+ كەر( كردن)] سەرگەرمكەر.

دڵخۆشی/diľxoşî: نچ: دڵشادی، سەرحالـی.

دڵ خۆشی دانەوە/diľxoşî danewe: كتپ: فەرامۆشی پێدان، دامركاندن.

.

.

.

.