زیرکۆن/zîrkon: ن:[ کیمیـ] سایکاتی زیرکۆنیۆتی سروشتی یە، وەک بەردێکی گرانبەها و ماددەیەکی ڕووشێن و بەرهەمهێنانی گەرمەمەنیدا بەکاردەهێندرێت. [ ئینگـ : zircon].

.

زیرکۆنیوم/zîrkonîwm: ن:[ کیمیـ] توخمێکی کانزایە هێماکەی Zr و گەردیلە ژمارەکەی 40 لە تەکنۆلۆجیای ناوکیدا و لە کانزاگەریدا بۆ دروستکردنی جۆرە داڕشتەی تایبەتی و بەرهەمهێنانی ماددەی هەڵکۆلەر و ئاوێتەکانی ئامادەکردنی چینینەمەنی. [ ئینگـ : Zirconium ].

.

دوانە ئۆکسیدی زیرکۆنیوم/دdwane zîrkonîwm: نتـ:[ کیمیـ]  هاڕڕاوەیەکی سپی بێ بۆنە – لە پەزیشکیدا بەکاردەهێندرێت، هەروەها لە کەرەستەی ئارایشتدا وەک بۆنبڕە و بۆ مڵتەی بۆیە  و هاندەر و  وەک ماددەیەکی کڕین و بۆیە جێگیرکەر و گەرمە ماددەیەک، هەر وەک لە پێکهاتنی بۆیە شوشەیی یەکان و جۆرە شوشەیەکی تایبەتیدا بەکاردەهێندرێت. 

[ ZrO2][ ئینگـ : Zirconium dioxide].

.

.

.

{ سەرچاوە : جەمال عەبدول، فەرهەنگی کیمیا، ل، ٣٨٩}.