زیرەک/zîrek: ئان: ئازا، بەخۆوەژیو، بەکار، بلیمەت، پەیک، جەڕجهە، چەپخوون، چەسپان، زرنگ _ زرینگ، زیخ، شاک، فەلهیتە، مەحلان، میرناس، ووریا، ووشیار _ هوشیار.{ گیو، ل، 543 }

:: حەسەن زیرەک سەرچاوەی مۆسیقا و گۆرانی کوردییە.  

زیرەکانە/zîrekane: ئاکتـ:[ زیرەک+ ئانە]  

:: جووڵانەوەی زیرەکانە. 

زیرەک بوون/zîrekbûn: کتن:[ زیرەک+ بوون] 

زیرەک کردن/zîrekkirdin: کتپ:[ زیرەک+ کردن] 

زیرەکی/zîrekî: نچ: ژیری، هۆش، سەلیقە، زرنگی، ووشیاری _ هوشیاری. 

بەزیرەکی/bezîrekî: ئاکتـ:

ڕێکخەری زیرەک/řêkxerî zîrekî: نتـ:[ ڕێکخەر+ ی+ زیرەک] ئیکۆسیستمێک بە پێکەوەبەسترانی شۆفێر، ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگا، کلیلی جیهانێکی پاکتر و سەلامەتتر دەئافرێنێت. 

کارتی زیرەک/kartî zîrek: نتـ:[ کارت+ ی+ زیرەک][ ئینگـ : Contactless cards]. 

مۆبایلی زیرەک/mobayilî zîrek: نتـ:[ مۆبایل+ ی+ زیرەک]

نازیرەک/nazîrek: ئان:[ نا+ زیرەک] بێچیک( کباک)، پاتاڵ( کە) کەودەن، گێل.

نەخشەسازیی زیرەک/nexišesazîy zîrek: نتـ:[ نەخشەسازی+ ی+ زیرەک] [ ئینگـ : Intelligent Design]

وزەی زیرەک/wizey zîrek: نتـ:[ وزە+ ی+ زیرەک] 

.

.

_________________

زیرەک/zîrek: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.  

.

.

.

.