سرکه‌/sirke: ن:[ کیمیـ][ خوار][ مکـ] 1 – ئا‌ڤاترش، پەساو( ل)، سهک _ سیهک( باد) : شلەیەکی زۆر ترشە لە میوە و چەند جوورە ترێیەک دروست دەکریت یان کەشموولێ ترێ دخەن ئاڤترشی دەبێتە سرکە.[ ئینگـ : Acetate CH3CO2][ لا : acetum]{ زیوار، ل، 16}.

2 – ڕوبەنار _ ڕوبی هەنار، قاتۆلی.

سرکاندن‌/sirkandin: کتپ:[ کیمیـ] .[ ئینگـ : Acetification ]{ زیوار، ل، 16}.

سرکەپێو‌/sirkepêw: ن:[ کیمیـ].[ ئینگـ : Acetometer]

سرکەخوێنی‌/sirke xwênî: نتـ:[ کیمیـ] خوێنی سرکاوی.[ ئینگـ : Acetonemia]

سرکه‌فرۆش/sirkefiroş: ن: سیهک فرۆش. 

سرکه‌مەنی/sirkemenî: ن: ترشیات. [ ئینگـ : pickles]

سرکەمیزێ‌/sirke mîzê: نتـ:[ کیمیـ] میزی سرکاوی.[ لا : acetonuria]{ پەزیشکی، ل، 18}.

 هەندێ لە جۆرەکانی سرکە 

سرکەی ئانهویدرید/sirkey anhydrîd: نتـ:[ کیمیـ] ترشی ئەنهائدرایدی شلەیەکی بێرەنگە لە پلە 37 سێلیزی دا دەکوڵێت.[ فۆرمولەی مۆلۆکیولی : C4H6O][ acetic anhydride ] 

سرکەی ترێ/sirkey tirê: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ سرکە+ ی+ ترێ] ترێی ڕەش دەنک دەکرێت و دەخرایە کوپەڵەی گڵی گەورەوە، تا چل ڕۆژ بەجێ دەهێڵرێت و دواتر دەپاڵێورێت و لە مەنجەڵدا دەکوڵێندرێت و دەکرێت را و بە سرکەی ترێ. ئەم  جۆرە سرکەیە بەتامترین ترشیاتی پێ دروست دەکرێت. 

سرکەی سێو/sirkey sêw: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ سرکە+ ی+ سێو ] بۆ دە کیلۆگرام سێو تەنیا پێویست بە 50 بۆ 100 گرام شەکر دەکات و ئەگەر سێوەکان شیرین بن، ئەوە پێویستمان بە شەکر نابێت.  سێوەکان خاوێنکەرەوە و بە باشی پارچە پارچەی بکە لەگەڵ تۆو و هەندێک لە توێکڵی دارسێوەکە. پاشان شەکری بۆ زیاد بکە و تێکەڵی بکە. پاشان ئاو ( خۆشاو)ی سێوەکە دەگیرێت و لە دەفرێکی گونجاو هەڵدەگیرێت و دواتر بە پارچە پەڕۆیەک یان داپۆشەرێکی پاک سەری دەگیرێت. بە شێوەیەکی نەریتی سرکەی سێو لە کووپەی داردا هەڵدەگیرێت و ئەو جۆرە کووپانە لە كێڵگەکاندا دەست دەکەون. دەفرەکە هەرچی بێت دەبێت واز لە سێوەکە بهێنیت هەتاوەکو پرۆسەی ترشاندنەکە تەواو دەبێت (عادەتەن نزیکەی 3 بۆ 4 هەفتە دەخایەنێت) و کاتێک کە پرۆسەکە تەواو بوو دەبینین سەرەتای دروستکردنی سرکەکە دەردەکەوێت. ئەمەش بەو مانایە دێت کە دەبێت ئێمە هەر هەوڵێکی لەگەڵ بدەین. هەروەها، لەماوەی هەموو پرۆسەکەدا دەبێت جاروبار گیراوەکە بە کەوچکێک تێکەڵ بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر گرنگە لەو ماوەیەدا پلەی گەرمای شیاو کە لە نێوان 18 بۆ 25 پلەدا بێت و دڵنیا بینەوە. لەکۆتاییدا، کاتێک بۆمان دەردەکەوێت کە سرکەکە بەرهەم هاتووە جارێکی تر بەکەوچک تێیڕادەدەین چونکە ئێمە دەمانەوێت گیراوەی سرکەکە بەتام و ڕوون بێت کاتێک کە دەیکەینە نێو پەرداخەوە و سەری دەگرین و لە جێگایەکی باشدا هەڵی دەگرین بەتایبەت لەو شوێنەی کە خواردنی زستانەی تێدا هەڵدەگرین. 

سرکه‌ئ کۆن/sirke: نتـ: ترشان هەوێنی سرکە. 

سرکەی هەنار‌/sirkey henar: نتـ:[ کیمیـ][ خوار][ سرکە+ ی+ هەنار] دروستکردنى سرکە لە گوندەکان هیچ ئامێرێک بەکارناهێنن، بەڵکو کارەکە بە دەست دەکرێت، دواى لێکردنەوەى هەنارەکان، دەنگە هەنارەکان دەردەهێنن، دواتر دەیگوشن و دەیکەن بە شەربەت، پاشان شەربەتەکە دەکوڵێنن و دەبێت بە سرکە، دواى ساردبوونەوەى دەخرێتە ناو دەبە.
.
سرکه‌یی/sirkeyî: نچ:[ کیمیـ] سرکاوی : هەر تشتێک پەیوەندی بە سرکەوە هەبێت.[ ئینگـ : Acetic]
.
ترشی سرکە/tirşî sirke: نتـ:[ کیمیـ][ ترش+ ی+ سرکە][ فۆرمولەی مۆلۆکیولی : CH3CO2H یان C2H4O2][ ئینگـ : Acetic acid]{ شەوکار، ل، 7}.
.
.

_________________________

سرکه‌/sirke: ن:[ دەنگ][ بابا، هـ، کک] سرپە، سرتە، چپە : گووتەی بێ دەنگ و هێواش.

سرکه‌سرک‌/sirkesirk: ئانتـ:[ سرکە+ سرک]  سرتەسرت، پچەپچ، سرپەسرپ، مقۆمقۆ، وورتەوورت.

.

.

.

.