قەڵەم  ¹ /qeľem: ن:[ بیا][ ع : قلم] ئاڵا، بنووس، پێنووس، خامە : شتێکی درێژی لووتدارە، پێی دەنووسرێت.[ ئینگـ : pen , pencil ، calamus]{ خاڵ، ل، 345}{ کەمالنامە، ل، 1077}. 

قەڵەمان/qeľeman: ن: قەڵەمدان : قووتەی قەڵەم و مەرەکەب. { هەژار، ل، 586}.

قەڵەمانە/qeľemane: نتـ:[ ئاین] مزی دوعانووس. 

قەڵەم ئووچ/qeľem ûç: ن: ئاڵای خۆکار : بنووسی بە مەرەکەبی ووشکەوە.  

قەڵەمباز/qeľembaz: نفا: بازی زل و هەوار. 

قەڵەمبازد/qeľembazd: ن: قەڵەمباز. 

قەڵەمبڕ/qeľembiř: نفا: چەقۆی چکۆڵە بۆ قەڵەم دادان. 

قەڵەمتاش/qeľemtaş: ن: قەڵەمبڕ. 

قەڵەمتراش/qeľemtiraş: ن: 

1 – قەڵەمبڕ

2 – سمتراش : ناڵبەند

{

ژ مالێ دنێ ئاش، ژ سەنحەتێ قەلەمتراش 

ژمێران میری کۆنە، لپێش و نەلەپاش

}{ مەسەلی بۆتانی}.

قەڵەمچی/qeľemçî: ن: بریتی لە بازرگانی تووتن کر. 

قەڵەمدادان/qeľemdadan: ن: قەڵەمدان. 

قەڵەمدان/qeľemdan: ن: 

قەڵەمڕەو/qeľemřew: نتـ:[ قەڵەم+ ڕەو] ئەو زەمینانەی دەژێر دەسەڵاتی کەسێ یان دەوڵەتێک دایە. 

قەڵەملێدان/qeľemlêdan: کتپ:  نووسینی خوودایی : خوا قەڵەمی لێدراوە دەبێت وابێت.  

قەڵەمی/qeľemî: ئانتـ:

1 – برێتی لە باریک و جوان و ڕێک. 

2 – بریتی یە لە قسەی خوێندەواروانە، کە هەموو کەس تێی ناگات. 

 جۆرەکانی قەڵەم

قەڵەمی برۆ/qeľemî biro: نتـ: لە ئارایشت کردن بەکاردێت.[ ئینگـ : eyebrow stick]. 

قەڵەم پاندان/qeľem pandan: نتـ: قەلەمی مەرەکەب.[ ئینگـ : Fountain pen]. 

قەڵەمی پەڕ/qeľempeř: نتـ: ئەو بەشەی کە لە پێستدا چەقیوە.[ ئینگـ : quill].  

قەڵەمی تەباشیر/qeľemtebaşîr: نتـ: سپی یان ڕەنگاو ڕەنگ. [ ئینگـ : crayon].  

قەڵەم جاف/qeľem caf: نتـ: 

قەڵەمی چاو/qeľemî çaw: نتـ: قەڵەمی چاو بۆ ئارایشت.[ ئینگـ : eye stick] 

قەڵەم رەساس/qeľem resas: ن: میداد : جۆرێ قەڵەم کە مەرەکەبی زوهای تێدایە و خۆنووسە. 

قەڵەمی ڕەش/qeľemî řeş: نتـ: قەڵەمی قوڕقۆشم. [ ئینگـ : lead pencil].  

قەڵەم زرێچ/qeľem zirêç: نتـ: میداد، قەڵەم ڕەساس. 

قەڵەم قۆپییە/qeľem qopîye: نتـ: جۆرێ قەڵەم ڕەساسە بە ڕەنگی شین دەنووسێت.

قەڵەمی قامیش/qeľemî qamîş: نتـ: جۆرە قەڵەمێکە لە قامیش دروست دەکرێت، بۆ خۆشنووسی.[ ئینگـ : Reed pen].  

قەڵەمی کل/qeľemî kil: نتـ: کلچیۆک، کلچیڤ : قەڵەمێکە بۆ ئارایشتی چاو. [ ئینگـ : kohl stick]. 

قەڵەمی کۆپی/qeľemî kopî: نتـ: قەڵەمی قۆپییە، قەڵەمی مۆر : جۆرە قەڵەمێکە کرۆکەی ماددەیەکی مۆرە لە ئەنیلین و کاربۆناتی مانیزیا دروست دەکرێت. ڕەنگەکەی جێگیرە.[ ئینگـ : copying pencil].  

قەڵەمی لێو/qeľemî lêw: نتـ: [ ئینگـ : lipstick]. 

قەڵەمی مۆم/qeľemî mom: نتـ: سلەبۆیە.[ ئینگـ : wax pencil]. 

قەڵەمی نووسین/qeľemî nûsîm: نتـ: 

.

.

_______________

قەڵەم  ² /qeľem: ن:[ ڕوو] 

1 – بەیازە، پەل : کلکێکی شلک و ساوای هەندێک درەخت کەلێیان دەبڕدێت و لە جێگەیەکی تردا دەیچەقێنن و خۆی ڕیشە دادەکوتێت و دەبێت بە دارێکی سەربەخۆ.

2 – دارووکەی بێ ڕیشە بۆ چاندنی قەرەمە.[ ئینگـ : graft , slip].  

قەڵەمکردن/qeľemkirdin: کتپ:[ ڕوو] پەلکردن. 

قەڵەملێدان/qeľemlêdan: کتپ: قەڵەم ناژتن، دارووکەی شینی ڕەگ چەقاندن. 

قەڵەمی قەد/qeľemî qed: نتـ: قەدەپەل. [ ئینگـ : Steem cutting ]. 

.

.

______________

قەڵەم  ³ /qeľem: ن: ئاسنی نووک تیژی وەک سنگ کە بەرد و داری پێدەکۆڵن : پەڕین.  

قەڵەمبازدان/qeľembaazdan: ن: پەڕین بە هەنگاوی هەراو. 

قەڵەمکردن/qeľemkirdin: کتپ: پەڕاندن بە تیخ. تاشینی ڕدێن لەم لاولاو. 

قەڵەمگیر/qeľemgîr: ن: سنگولکە ئاسنێکە لە ئاسیاودا. 

 قەڵەمی ئاسن

قەڵەمی ئاسن/qeľem: نتـ: ئاسنێکی کورتە سەرتیژە، دارکار و پیشەکار دە کاری دەکەن.{ هەژار، ل، 587}.  

قەڵەمی ئاسنگەری/qeľemî asingerî: نتـ: ئەسکەنە، سەنگتاش، سمۆ، گەزن : ئەو قەڵەمەیە لە دار و ئاسنی پێهەڵدەکۆڵرێت   

قەڵەمی بەرداش/qeľemî berdaş: نتـ: قەڵەمی پەیکەرتاش.[ ئینگـ : Caelum]. 

قەڵەمی دارتاش/qeľemî dartaş: نتـ:

.

.

______________________

قەڵەم  4 /qeľem: ن:

1  – ئێسکی درێژی بەلەک و باسک. 

2 – هێزی دەست و پێ 

:: بەو خەبەرە قەڵەمی دەست و پێم شکا. 

قەڵەمە/qeľeme: ن: توانای باسک و قاچ. 

.

.

__________________________

قەڵەم  5 /qeľem: ن: ئەندازەی پارە.  

:: قەڵەمێک، پارە داوەتێ. 

قەڵەمە/qeľeme: ن: قەرەمە

.

.

.

.

قه‌ڵه‌مه‌ بچوکه‌ی ده‌ست : Talu