كه‌ره/kere: ن:[ خوار] ئونیشک، بزیسک، ڕۆنه‌كه‌ره‌، فه‌ریكه‌ڕۆن، نڤیشک _ نویشک : بەرهەمێکی شیرەمەنییە، ئامادە دەکرێت لە ژەنینی شیر، کە جاران بە مەشکە شیرەکە دەژێنندرا و پاشان کەرەکەی لێ جیادەکرایەوە لە شیرەکە. دەتواندرێت کەرە بە خاوی بخرێتە سەر نان و بخورێت؛ یان سەوزەی پێ سووربرکێتەوە و چێژێکی خۆشی پێ ببەخشێت. دەشتواندرێت بکرێتە ناو ئاردەوە بۆ ئەوەی هەویرەکەی نەرم و چەور وجوان هەڵبێنێت، کەرە زۆر جۆری چێشتی پێ ئامادەدەکرێت. بەشێوەیەکی ئاسایی کەرە لە شیری مانگا، گامێش، مانگای یاک(Domestic yak) مەر، بزن بەرهەم دەهێندرێت. بەڕێژەی 2 % خوێی تێدەکر ێت بۆ ئەوەی زۆرتر بمێنێتەوە و چێژی خۆش و بەتام تر بێت. دەشکرێت بۆن و مەرام و مژاکی پارێزەری بۆ زیادبکرێت. بەشێوەیەکی سەرەکی کەرە لە پرۆتینەکانی شیر پێکدێت و 80 % چەورییە و 16 % لە ئاو دروست بووە. کەرە پێکهاتەیەکی نەگۆڕی هەیە، لە پلەی گەرمی ناوماڵ (20 °C) نەرم دەبێت. لەکاتی گەرمکردنی دا دەبێتە چەورییەکی شلی زەردباوی کاڵ. ڕەنگی کەرە زەردێکی کاڵە، لێ هەندێ جار سپی یان زەردێکی کاڵ خۆی دەنوێنێت. هۆکاری کاڵ بوونەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک مانگاکە لە بڕی گیا کا بخوات ڕەنگی کەرەکە سپی باو دەبێت. کاتێک کەرەی بازار دەکڕی، هەمیشە یەک ڕەنگە، لەبەر ئەوەی مژاکی پارێزەر و مژاکی ڕەنگی تێدەکرێت وەک کارۆتێنێ : carotene و ئانناتتۆ : Annatto.[ ئینگـ: Butter]

كه‌ره و هەنگوین/kere û henigwîn: نتـ:[ خوار] [ ئینگـ: Butyromel]

كه‌ریی/kerîy: نچ: لە کەرە بچێت.[ ئینگـ: Butyrous]{ پەزیشکی، ل، 66}. 

.

.

.

.