کەڵەک ¹ /keľek: ن:[ ئەند][ پهـ: کەلوک:kaluk واتا لەتە خشت یان کەرپووچ.][ لەگەڵ ناوی قسل یان قلس. ناوەکە لە گرێکی بریتیە لە khalix، خالیکس. لە لاتینی بۆتە calx، کالکس. ھەروەک بە گرێکی khalkedon، خەلکیدۆن بریتیە لە بەردی بە نرخ]

1 –  دیواری قەراخ باخ و باخچە و گۆڕستان، کە بە ووشکە بەرد بڵند کرابێت : دیوارێک بە ووشکەبەرد ھەڵچنردابێت، بێ ئەوەی لێک قایم کرابن، زۆرتر بە دیواری قەراخ باخ و باخچە و گۆڕستانە.

2 – ئاغەڵ، بانەیەک، قسن، کووچ، گۆجار( کباک)، لەسەریەک _ لەسەریەکتر : لەسەر یەک کۆبوونەوە، خستنەسەریەک : بۆ شتێک به‌کاردێت، که‌ خۆگر و چه‌سپاو نه‌بێت. واتا شتێک که‌ زوو دابڕمێت و بڕوخێت. وه‌ک پێی ده‌گوترێت : تڕه‌که‌ڵه‌ک.[ ئینگـ : Concat ] 

{

چەخ چەپ چەنیم ڕاس بەستەن کەڵەک
مەر من سەنگم دان وە مینای فەڵەک

}{ مەولەوی}

کەڵەکە/Keľeke: ن: بانەیەک _ بانیەک، تەڵەکە، لەسەریەک، تێکڕا. ئاژاوە، ئاژاوڵە، کەڕەسیسە، کۆبوونەوە و بەسەریەکداکەوتن.  بریتییە لە کۆبوونەوە و تێک قژقژانی خەڵک لە دەوری شتێک. ئاپۆڕەی خەڵک بەدەوری شتێک. وشەکە ڕاستەوخۆ لە کەڵەکەی بەرد وەرگیراوە، کە بریتییە لە، لەسەریەک دانانی بەردێکی زۆر و ھەڵچنینی دیوار لێیان.

:: ئه‌م تڕه‌ که‌ڵه‌که‌ چۆن سه‌رده‌گرێت.

کەڵەکە بەرد/keľeke: نتـ: ئاغەڵ. 

کەڵەکە بەستن/keľeke: کتن: خڕبوونەوە و کۆمەڵ بوونی گیانلەبەر.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 141}    

کەڵەکە بوون/Keľek: کتن:[ کەڵەک+ ئە+ بوون] کەڵەکبوون، کۆمەڵەبوون، گردبوونەوە.[ ئینگـ : accumulation]

::  پێویستە پەرلەمان لەسەر کێشە کەڵەکەبووەکانى خۆى کۆبێتەوە.

:: کێشەکان لەسەرم کەڵەکەبوون : کۆمەڵ بوون.

کەڵەکە تڕێ/keľeke: نتـ:[ ؟ ] خۆبەسەریەکتردادانی چەند کەسێک.{ گیو، ل، 750}. 

کەڵەکە کران/keľeke: ن:

کەڵەکە کردن/keľeke kirdin: کتپ:[ کەڵەک+ ئە+ کردن] بانیەکنان ،  لەسەریەکدانان : لەسەر یەک دانانی شت، بە ناڕێک و پێکی. ھەڵدانە سەر یەکتری شت بەناڕێکی. چەند کەسێک چشتێک یان کەسێکی کۆبوونەوە. 

::  ئەو ھەموو جلکانەت بۆ لێرە کەڵەکە کردووە.

بۆ پارە لەسەریەک دانان و بەکارنەھێنانیش بەکاردێت. وەک لە دەربڕینی

::  ھەر پارە کەڵەکەدەکات و لە برسانیش زگی ژان دەکات.

کەڵەکەی بەرسک/keľek: نتـ: وورگ. 

کەڵەکی ووردە بەردان/keľeke: نتـ: گۆجار، ئاغەڵ، شکار، شکێر، کووچ، کۆمەڵە بەردێکە لە زەوی کۆکرابێتەوە. 

کەڵەکەی بەردان/keľeke: نتـ: کۆمابەردێک. 

کەڵەکە بەردووکە/Keľek: نتـ: بەردولکان.

{ تێبـ : لە مێژوودا ژماردن بە بەردوکە دەکرا، بۆیە کرداری ژماردن لە لاتینی ھەر لەم ناوەوە دروستکراوە.[ لا: دەبینین calculus، کەلکولوس واتا بەردوکە، calculare، کەلکولارێ واتا ژماردن. ئەمڕۆ ناوەکە بۆ ئامێری بچوکی پێژماردن بەکاردێت. لە ئەنگلۆساکسۆنی cealk، کیالک ھەمان بەردە کلسە. لە ئینگلیزی chalk، چالک واتا بەردە تەباشیر. لە ئەلمانی، سویدی و دانمارکیش kalk، کالک هه‌مان شته‌. دیارە پەیوەندیەکە نەسەلمێندراوە، بە تایبەت کە ئەوە دەزانین ناوە ڕۆژئاواییەکە، لە بنەڕەتدا لە ئێمە وەرگیراوە و، لە ڕێگای گرێکیەوە بڵاوبۆتەوە. ھاوکات دەبینین کەرتە شاخێکی نوک تیژ و ئەستەم، لە زمانی ئیسلاندی پێیدەگوترێت klakkr، کلاککر. به‌ نەرویژی klakk، کلاک ھەمان شته‌. لە کوردی، ئەو دیوارەی تەنیا بە ھەڵچنینی بەرد دروستکراوە پێی دەگوترێت کەڵەکچن. سەیری وشەی کەرک بکە }{ }

کەڵەک بوون/keľek: کتن: بەسەریەکتردا کەوتن و کۆبوونەوەی چشت. 

کەڵەک کردن/keľek: کتپ: کۆکردنەوەی چشت و خستنەسەریەکتری.  

.

تەختە کەڵەک/Keľek: ن: 

دارە کەڵەک/Keľek: ن: 

ڕەقە کەڵەک/Keľek: ن: 

تەڕە کەڵەک/Keľek: ن: ئەو تێگەیشتنەی کە پێی وایە (کەڵەک ) هەر لە (بەرد )دەکرێ ! دەبێ وا دابنێ کە خاکی کوردان هەموو بەردەڵانە !! دەنا شوێن و خاکی زۆرمان هەیە کە بەردێکت دەست ناکەوێ وەک دەلێن : سەری خۆتی پێ بشکێنی ! لە ووڵاتی ئێمە بە کەڵەکێ بە کەرەستەی تەڕ کرابێ ، ئینجا بە خشتی تەڕ یا کەستەگ و کڵۆی ناو شۆم کە باران تەڕی کردوون ، دەگوترێ ( تـەڕە کەڵەک ) بۆ دەربڕینی واتای لاوازیی و دەوام نەکردنی . ئەوە خەڵکی دانیشتووی شاران و هەندێ خوێندەواری نەشارەزا لە کاروباری دەشت و مەدلوولی راستەقینەی ووشەکان کە ( تەڕە کەڵەکیان )  . بۆیە لە زمانی کوردیدا ئێمە ( کەڵەک )مان هەیە کە بە پێی جۆری ئەو کەرەستانەی لێی دروست دەکرێت ، دەبێتە دوو جۆر ( ووشکە کەڵەک ) و ( تـەڕە کەڵەک ) . هەرچی ( تـڕە کەڵەکە ) تەنها لەو ناوچە شاخاوییانەدا بە راست دەگەڕێت ، کە – لە رووی فیزیاوییەوە – دەنگ توانای خستنی بەرد و کەڵەکی بەردینی هەبێ ، ئینجا هەندێ جار با ئەو دەنگە (تـڕ)ێکیش بێت !! بەڵام ئەم واتایە هێند ناواقیعی و دەگمەنە ، کە پاساوی ئەوە نادات بە دەست زمانزانەوە ، کە چاو پۆشیی لەو هەموو تـەڕە کەڵەکەیەی خەڵکی دەشت و دەر ، لە ژیانی رۆژانەیاندا دروستیان دەکرد و دروستی دەکەن ، چ مەنتیق نییە چاو لەوانە بپۆشێت و ، چاو ببڕێتە ( جۆرە کەڵەکێکی تایبەت ، کە لە جۆرە ناوچەیەکی شاخاویی بەردەڵانی تایبەت ، کە بە جۆرە دەنگێکی لاوازیی تایبەت دەڕمێن !!! )لە وەڵامی کەڵەکی ناو ئاو دا ، ئەوە هەر لە کەڵەکە کردنی جەوەنە و دار و تەختەکانەوە رەنگە هاتبێ ، چ پێوەندیی بە تەڕە کەڵەکەوە نییە . رێز و حورمەتم بۆ هەموو ئێوەی خۆشەویست . دووبارە دەستتان خۆش بێت کە پانتایی و قولاییتان بەم بابەتە بەخشی . رایەکانتانیش جێگای رێزە و لەوانەشە لەوەی من راستتر بن ، بەڵام من هێندەم لێ فامیوە . ئێمە لە باو باپیرانەوە تەڕەکەڵەکمان بیستووە کاتێ کەرەستەکانی کە پێی دروست دەکرێن ( لە خۆڵ ) بن و مەرجە (تەڕ )بن ئینجا چ خشت و چ کڵۆ و کەستەگ بن ، ئەگەر نا دەبنە ووشەکە کەڵەک ! ووڵاتی ئێمە بەردەڵان و ئاوداریش نەبووە . هەرگیز تەڕەکەڵەک بە واتای کەڵەکی ناو ئاوم نەبیستووە ، دەتوانن لەو پیرانەی دەستتان دەیانگاتێ بپرسن تا زیاتر دڵنیا بن . سوپاس بۆ بەدوادا چوون و گرنگی دانتان . هەرچی جۆرەکەی تریانە ، لە وەرزی تەڕ و تووشی دا دەکرێت ، بۆ نموونە کاتێ بتەوێ لەو وەرزەدا جێگای شتێک لە دەشت و دەر دیار بکەیت ، ئێمە خۆمان سێ و چوار کەستەگمان دەخستە سەر یەک ، تا دواتر سوێنەکە بناسینەوە ، ئەو کەستەگ و کڵۆیانەش لەو وەرزەدا (تەڕ)ن ، ئەوە دەبێتە ( تەڕە کەڵەک ) ! کە ئەوە بەرگە ناگرێ و لاوازە ، ئەسڵەن هەندێ لەو کڵۆیانە پێش ئەوەی دایبنێی ، لە دەستدا وورد و خاش دەبن و ناچار بە دوای هی تری ساغتردا بگەڕێی .

تڕە کەڵەک/Keľek: ن:[ تڕ+ ە+ کەڵەک]  .

کاری کەڵەکە بوو/karî keľeke bû: نتـ: [ ئینگـ : Backlog]

کاری کەڵەکەبوون/karî keľeke bûn: ن:

کەڵەکە بەرد/Keľek: نتـ: بەردەکەلەک :

نەرمەکەڵەک/Keľek: ن: 

وردەکەڵەک/Keľek: ن: 

وشکەکەڵەک/Keľek: ن:   ئینجا هاوینان ووشکە – باوانی ئێمە گەلێ جار ناچار بوونە بۆ دروست کردنی کەپــر و جێ ی ئاژەڵ و پەنا و داڵدەی کاتی لە تۆف و بەفر و بارانی زستان و یا بۆ سایە و سێبەر لە وەرزی هاویندا ، لای مەڕ و شینایی و رەز و باخ دا ، هەندێ جار (ووشکە کەڵەک ) و هەندێ جاریش ( تـەڕە کەڵەک ) بکەن . ناوەکانی ( ووشکە کەڵەک ) و ( تەڕەکەڵەک ) وەکو دڵ و دەروونی باوانمان روون و ساف و ئاشکرا و سادەن.  ئەوان – بە رەحمەت چن – بۆ هیچ کێشەیەک دا نامان ، بەڵام زۆر جار ناچار دەبوون تا ئیشی خۆیان مەیسەر بکەن و پەکی کاریان نەکەوێ ، چ بە خشت و چ بە بەرد ، یا بە کەستەگ و کڵۆ ، کەڵەکیان دەکرد ، بێ ئەوەی بە قـوڕ یا بە گەچ قایمی بکەن .

ناوەکانی ( ووشکە کەڵەک ) و ( تەڕەکەڵەک ) وەکو دڵ و دەروونی باوانمان روون و ساف و ئاشکرا و سادەن . ئەوە ئێمەین ئاڵۆزی دەکەین و سەرەداوی وون دەکەین و فەلسەفە لێ دەدەین . ئەوان – بە رەحمەت چن – بۆ هیچ کێشەیەک دا نامان ، بەڵام زۆر جار ناچار دەبوون تا ئیشی خۆیان مەیسەر بکەن و پەکی کاریان نەکەوێ ، چ بە خشت و چ بە بەرد ، یا بە کەستەگ و کڵۆ ، کەڵەکیان دەکرد ، بێ ئەوەی بە قـوڕ یا بە گەچ قایمی بکەن .

ئەوە ئێمەین کە لە کاروباریان نابەڵەدین و بە پێی خاوسی دەکەوێنە ناو ووشەکانی سەر زاری ئەوان و بە جۆرێک دەیانشێوێنین ، زەحمەت بناسرێنەوە . ئەوە نییە – دوور لە قەدرتان – ریاوینەتە (تەڕ ) !!!گۆڕیان پـڕ نوور بێ ، گەوهەریان بۆ جێ هێشتووین . کورد دەلێن : فڵانە شت – بە تڕ بەندە – بۆ دەلالەتی لاوازی و ناجێگیری . ئەمەیان جیایە .

:: تەڕە – کەڵەکیان دەکرد !!

: [ ئەند] ته‌ڕه‌که‌ڵه‌ک به به‌و دیواره‌ دەگووترێت که قوڕ دەکرێته‌ نێوان چینه‌به‌رده‌کان.

: [ ئەند]  ووشکه‌که‌ڵه‌ک زۆرتر له هه‌ورامان باوه‌ که‌سانێک که کاریان تاشینی به‌رده‌ و پێیان ده‌گووترێت ” ته‌وه‌ن وێن”،  ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ به‌رده‌کان به شێوه‌ی چوار گۆشه چێ ئه‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌ک هیچ پێویستی به قوڕ نییه بۆ ڕاگیرکردنی به‌رده‌کان له سه‌ر یه‌ک چونکوو وه‌ک خشت بڕدراون .

لە هەورامان دیواری ماڵ و خانووەکان تەنیا بە بەرد و بە بێ هیچ مەلاتێک هەڵدەچنرێ و ئەوە پێی دەڵێن وشکەکەڵەک

ئه‌مجا تڕه‌که‌ڵه‌کیش به‌وه‌ ئه‌ڵێین که که‌سێک کارێ بکات که له پێشدا بناوانێ بۆ نه‌شێلابێ و هه‌ڕه‌مه‌کی خۆی خستبێته ناو کارێکه‌وه‌ به‌ ته‌ماش بێ کاره‌که‌ی سه‌ر بگرێ . و هه‌ر وه‌ها به ووشکه‌ که‌ڵه‌کێکیش ئه‌ڵێن تڕه‌ که‌ڵه‌ک که به شێوه‌یه‌کی نه‌زانانه‌ به‌رده‌کان له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنرابن و که‌ڵه‌که‌که به تڕی به‌ن بێ و بایه‌ک لێی بدا بڕووخێ . وه‌ک بڵێی تڕه‌که‌ڵه‌ک له به‌رانبه‌ر ته‌ڕه‌که‌ڵکدا ووتراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ بڵێن که ئه‌مه پێی ناوترێ که‌ڵه‌ک به‌ڵکوو هیچ نییه و دڵی پێ خۆش ناکرێ

کە وشکەکەڵەک، کەڵەکی وشکایی و بە بەرد بێ و تەڕەکەڵەک هەر ئەو کەڵەکی ناو چەم و رووباران بێ؟

بۆ کەڵەکە کردنی ئەو بەردانە ، تەنها ووشەی – کەڵەک – پـڕ بە پێستێتی و ئەو بەردانەش هێندە لەرزۆک و بزۆک نین تا ناوی (تـڕەکەڵەک ) بەسەریاندا بچەسپێ . بۆیە گوتم دەستەواژەی ( بە تـڕ بەندە ) چ پێبەندیی بەمەوە نییە ، چونکە واز لە ( تەڕە کەڵەک ) بهێنین !؟ ئەی چی لە ووشکە کەڵەک بکەین ؟!

 یان بۆ بە هەردوو کەڵەکی لە بەرد و کەڵەکی لە پێست دە ناو ئاو دا دەڵێن کەڵەک. ئایا بەوەی لە وشکایی دەکرێ دەڵین وشکەکەڵەک و بەوەی لە پێست و بۆ ناو ئاو دەکرێ، دەڵین تەڕەکەڵەک؟

کەلەک له ناوچه ی سه قز به به ردی جه م کراویش ئه وتریت-به لام بو وشه ی ته ر و وشک پیم وایه ئه گه ر قوور ومه لاتی له نیو به رد بی ئه وتریت ته ره و ئه گه ر به ردی خالی بی ئه وتریت وشکەکەلەک

تاوتوێ کردنی لێکدانەوەکان بە هەموو بارێکدا کارێکی چاکە ، چونکە هەر کون و کەلەبەر و نەسازییەک کە لەو لێکدانەوەیەدا هەبێ دەخرێتە بەرچاو و ، وەڵامی دەوێ . بۆیە دەستی هەمووتان خۆش بێت کە بوونە مایەی دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە . لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە بابەتەکە لە زەینی خوێنەراندا وورووژاندوویەتی و پرسیارەکەی مامۆستا تاهیری بەڕێزیش دا دەلێم

کەڵەک کردن ، بە واتای کۆبوونەوە و کۆمەڵ بوونی (شتان ) لەسەر یەک دێت بە شێوەیەکی ئەستوونی لە (خوارەوە بۆ سەرەوە ) و ، لەوانەشە لەگەل ووشەی ( کۆڵەکە: عمود ).

لە راستیدا چ واتای (لاواز)یی لە ووشەی (کەڵەک ) دا نییە ، بەڵکو لاوازییەکە لە کەڵەکە کردنی شتگەلێک پەیدا دەبێت کە بە تەبیعەت پێویستییان بە قایم کردن و چەسپ کردن هەبێ ، جا بە بزمار و چەسپ و قوڕ و گەچ و چیمەنتۆ بێت، یا گرێدان و پێکەوە بەستن بێت .

 بۆیە ئەو کەڵەکەی کە لە بەرد دروست کرابێت هەر ( ووشکە کەڵەکە ) ، بەڵام (ووشکە کەڵەک ) هەر ئەو کەڵەکانە نییە کە لەبەرد دەکرێن ! بەڵکو هەموو کەڵەکێک ، بە هەر کەرەستەیەک کرا بێت ، لە وەرزی ووشکانی دا ، کە خشت و کەستەگ و کڵۆی دەشت و دەر – ووشکن – ئەوانە ( ووشکە کەڵەک)ن . 
 لای ئێمە کەڵەک تەنیا بۆ بەرد لەسەریەک دانان دەبێ. نیمچە دیوارێک لە بەرد دروست کراو. لەوە دەچێ ئەو کەڵەکەی نێو ئاویش هەر لەوەوە هاتبێ کە ئەمسەر و ئەوسەری پەتەکانی بە کەڵەکێکەوە بەند بێ.  ئەم کەڵەک دانانە زیاتر لە نێو جیودیار و لە نێوان مووچە و مەزرای جوتیاراندا باوە بوو، نیوان زەوی دوو جوتیار بە کەڵەکە بەرد دیارە دەکرا، زۆر جاریش کەسێک دەستکاری کەڵەکی کردووە و تۆزێک تەکی داوەتە ئەملاو و ئەولاوە بۆ ئەوەی زەوییەکەی خۆی گەرەتر بکاتەوە و شەڕی لەسەر سا بووە. جوتیار زۆر جار سەری یەکتریان لەسەر جێبەجێ کردنی کەڵەک شکاندووە.
مامۆستایەک باسی دەکرد کە زەوی لە سەر شاخی گایە و گا لەسەر پشتی ماسی و ماسیش لە نێو ئاو. کابرایەکی هەژارەش لەوێ دانیشتبوو وتی: مامۆستا بەو قورئانەی خوێندووتە، ئەم تڕەکەڵەکە تۆ باسی دەکەی قەد سەرناگرێ!

( گا لە سەر پشتی ماسی و ماسی لە ناو ئاو دا) کە تەڕەکەڵەک لە مێشکمدا بە مانای کەڵەکی ناو ئاو مەیبێ. هەروەها ئەو بەندە گۆرانیەش: گازەر هات و خوشەی کرد / دای لە کەڵەک و لە پرد..

هەروەها ( کەلەک ) بەو ( بەلەم ) ەش دەگوترێت کە لە کۆمەڵە ( جەوەندەیەک ؛ پێستی ئاژەڵ ) دروست دەکرێت ، پاش ئەوەی فوو دەدرێن و دار و تەختەیان لێ دەبەسترێت و سەر ئاو دەکەوێت . بەوەش دەبووە بەلەم و لەناو ئاودا لەم سەری ئێراق تا ئەوسەری بە ناو دیجلە و فوراتدا شت و مەک و کەل و پەلیان دەگوازتەوە ، پاشان (جەوەنەکان ) بە حوشتر و بارگیر دەگوازرانەوە خاڵی دەسپێک و چەندبارە بەکار دەهێنرانەوە . چەند ئاواییەکی کوردستانیش بەو ناوە ناوبانگ و شۆرەتیان دەرکردووە ،چونکە لەسەر ئەو رووبارانەن و وەکو بنکە و ناوەندێکی ئەو هۆکارەی گواستنەوە بوونە .

( تەڕە – کەڵەکە ) 

کەرک/kerek: ن: کەڕک ، کەڵەک : وشەیەکە بەتەنیا بەکەمی بەکاردێت. پتر بەشێوەی کەرکە بەرد بەکاردێت. بریتییە لە بەردی زۆر گەورە. شاخەبەردی شکاو. وشەکە بە واتای لەت، پارچە، کەرتیش بەکاردێت. ڕەگی وشەکە لە چەندان زبانی دی هیندۆروپی تێبینی دەکەین. لە سانسکریتی carkara، کەرکەرە و چەرکەرە واتا بەرد. ھەروەک čarkaya، چەرکایە ھەر واتا بەرد. لە گرێکی kroke، کرۆکێ واتا بەرد. ھەروەھا کەناری دەریا یان ( شوێنێکی بەرداوی) له‌ که‌نار ده‌ریا. لە گێرمانی، دوای گۆڕانی ڕێساداری ده‌نگی ” ک ” بۆ ” هه ‌”، ھەردوو وشەی harga، ھەرگە و haruga، ھەروگە واتا بەرزاییەکی پڕ لە بەرد. لە ئەنگلۆساکسۆنی hearg، ھیەرگ واتا کەندولەند. تەپۆڵکە. ھەروەھا ئەو بەردەی پەرستگا، کە قوربانی لێ سەردەبڕدرێت. لە ئیسلاندی horgr، ھۆرگر واتا قوچەکە بەرد. شوێنی قوربانی لێ سەربڕین. لە ئەلمانی کۆن horug، ھۆروگ ھەمان شت.

کەرەک، کەلەک: بە هەر شتێ دەگوترێ کە کۆم بکرێن بەیەکەوە، بۆ نمونە کەرەک بە جۆرە بەلەمێ دەگوترێت کەوا لەدار دروست دەکرێ، بە پەت یان پەتک و گوریس دارەکان لێک دەبەسترێنەوە، پاش ئەوەی کە دارەکان خۆش دەکرێن بە شێوەیەکی وەها بخێوێنە یەکدی، ئەوەش ئەوە دەگەیێنێ کە مەرج نیە کەرەکە کردن لەسەر یەک دانان بی بەتەنیا بەلکو لەتەنیشت یەکیش رێز کردن دەبی، کەرەک جۆری هەبوە بە هێلکەش دروست کراوە، بەلام چۆنیەتی دروست کردنەکەی نازانم ئەویش هەر هەمان جۆرە بەلام بوە، کە قاوغیشی پێ گۆترایە ناوی کەرەکێ یاسیناغەی لەوەوە هاتوە کە ئێستا بەفەرمی خەباتی پێ دەرێن، کەرکەشاخ بە لەتە چیای مەزن، یان گەورە دەرێن. جاران رێبوارەکان بەبەلەم و کەرەک و قاوغ لە روبار و زێیەکان دەپەرینەوە!

.

.

_______________

کەڵەک ² /keľek: ن: پاختە، تەفرە، حوققە، داو، ڕەتم، ڕووشە، ڕیوم، ساختە، فریو، فێڵ، کێشە، گزی، گێچەڵ : سەنگەر و شوێنی خۆپاراست لە دوژمن بۆ شەڕیش بەکارهێنراوە.

:: ئەو دوو دەستەیە کەڵەک لەیەک دەچنن.

کەڵەکچی/Keľek: نتـ:[ کەڵەک+ چی]

:: کابرا کەڵەکچییە : واتا شتەکان هەر دەخاتە سەر یەک و ئەم عەیب و نوقسانییە، بە عەیب و نوقسانییەکی تر دادەپۆشێ و لە ریش دەداتە دەم سمێڵەوە و لە داوان دەبـڕێ و دەیکاتە پینەی ناوشان و … واتە ئیشەکانی ساختە و بێ سەر و بەر نارێک و ناپەلیارن، کڵاوچییە .

کەڵەکەوان/keľek: ئانتـ: 

کەڵەکباز/keľek: ئانتـ:[ کەڵەک+ باز] فێڵباز. 

کەڵەکبازی/keľek: نچ: فێڵبازی. 

کەڵەکچێتی/keľek: نچ:[ کەڵەک+ چ+ ئێتی] ساختەجێتی، کەڵەکەوانی. 

کەڵەکچی/keľek: ئانتـ:[ کەڵەک+ چی] ساختەچی، فێڵباز. 

کەڵەک کردن/keľek: کتپ: فێڵ کردن. 

.

.

_________________________

کەڵەک ³ /keľek: ن: چەند دارێکە لێک دەبەسترێن بە چەند کوندەیەکی گەورەی فوودراوەوە لە نێو ئاواندا پێی دەپەڕنەوە و هاتووچۆی پێدەکەن. 

کەڵەکەوان/keľek: نتـ:[ کباک] کەڵەکوان : کەسێکە لەڵەکی لىبخوڕێت.{ گیو، ل، 751}. 

کەڵەکەوانی/keľek: نچ: پشەی کەڵەکەوان. 

کەڵەکی سەراوێ/keľeke: نتـ: چەند دارێکە لێک دەبەسترێن بە چەند کوندەیەکی گەورەی فوودراوەوە لە نێو ئاواندا پێی دەپەڕنەوە و هاتووچۆی پێدەکەن.

کەڵەک/Keľek: ن:هەروەها (کەلەک ) بەو ( بەلەم ) ەش دەگوترێت کە لە کۆمەڵە (جەوەندەیەک ؛ پێستی ئاژەڵ ) دروست دەکرێت ، پاش ئەوەی فوو دەدرێن و دار و تەختەیان لێ دەبەسترێ و سەر ئاو دەکەوێ . بەوەش دەبووە بەلەم و لەناو ئاودا لەم سەری ئێراق تا ئەوسەری بە ناو دیجلە و فوراتدا شت و مەک و کەل و پەلیان دەگوازتەوە ، پاشان (جەوەنەکان ) بە حوشتر و بارگیر دەگوازرانەوە خاڵی دەسپێک و چەندبارە بەکار دەهێنرانەوە .

کەڵەکی سەراوێ/Keľek: نتـ:[ کەڵەک+ ی+ سەراوێ] چەند دارێکە لێک دەبەسترێن بەچەند کوندەیەکی گەورەی فوودراوەوە لە نێوئاودا پێی دەپەڕنەوە و هاتوچۆی پێدەکەن.  

کەڵەکچی/Keľek: ن: کابرا کەڵەکچییە : واتا شتەکان هەر دەخاتە سەر یەک و ئەم عەیب و نوقسانییە ، بە عەیب و نوقسانییەکی تر دادەپۆشێ و لە ریش دەداتە دەم سمێڵەوە و لە داوان دەبـڕێ و دەیکاتە پینەی ناوشان و… واتە ئیشەکانی ساختە و بێ سەر و بەر نارێک و ناپەلیارن ، کڵاوچییە .

کەڵەکڕان/Keľek: ن:  کەڵەکچی : ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ سه‌وڵ لێده‌دات.

ناوی (که‌ڵه‌کی یاسین ئاغا) که‌ ئێستا بۆته‌ ناحیه‌ی (خه‌بات).

::  زه‌ویەدێمیەکان، زیاتر بەردیان هەیە و، تا ڕادەیەک ڕەقێنن، هەر بۆیە جووتیار ناچارە، کە بەرد و وردە بەردی زەوییەکەی، بە شێوەی کەڵەک کردنە سەر یەک کۆبکاتەوە! بۆ ئەوەی، زەوی کەمتر به‌ کەڵەکە بەردەکان داگیر بکرێت، جووتیار هەوڵدەدات کەڵەکە بەردەکان زیاتر هەڵچنێ، تا زەوی بەرهەمیشی پتر بۆ بمێنێتەوە! زۆر کات لە کوردیدا دەڵێن ” بە فوویەک دەکەوێت” یان ” تڕ بەندە” واتە کەڵەکە بەردەکە، ئەگەر فوویەک یان تڕێکی لێ بکەن، ئەوا دەکەوێت و دەڕووخێت! ” تڕە کەڵەک”  

::  لای ئێمە کەڵەک تەنیا بۆ بەرد لەسەریەک دانان دەبێ. نیمچە دیوارێک لە بەرد دروست کراو. چه‌ند دۆستێکی دیش، له‌ کۆمێنتاره‌کانیان دا، باش و ڕاست بۆی چوون.

پێم وایە کەڵەک بە حوکمی مانای وشەکە و وەسفی ئیشەکەی کە کەڵەکەکردن و (شت)ێکی کەڵەکەکراوە، هەر ئەم (شت)ەی کەڵەک بۆ کەڵەکەکردن دەتوانێت زۆر وشەی کۆن و نوێ دروست بکات، بۆ نمونە:

: [ لە روواڵەتدا دیارە لەم سێ بڕگەیە کەڵەکە کراوە ، یا رۆنراوە ]

[ لە وەرزی زمستان ] ئەو کەستەی و کڵۆیانەی دەشت باران تەڕی کردبوون ،

.

.

_________________

کەڵەکە بڕێن/keľeke: نفا:[ واز][ مکـ] گەمەیەکە منداڵانەیە.

.

.

.