لیکۆپینە/lîkopîne: ن:[ کیمیـ] لیکۆپینە بە کارۆتینۆید دادەنرێت و لە خێزانی بێتا کارۆتینە کە لە گێزەردا هەیە ، ئەوەش دژی ئۆکسێنێکی بەهێزە . بەرگری دژی شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمك و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەبەخشێت ، لیکۆتینە یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات ، توێژینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرایان کردووە کە لایکۆبین  مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سی و پێست و ملی منداڵدان کەم دەکاتەوە ، بۆیە ڕێنمایی ئەوە دەکرێت تەماتەی سوور نەك سەوز بخورێت بۆ وەرگرتنی بڕێکی زۆرتر لە لیکۆبینە و وەرگرتنی ئەوپەڕی سوودی خۆراکی.[ ئینگـ : Licopene]

.

.

.

.

.