لە ناکاو/le nakaw: ئاک:[ لە+ ناکاو] بەپەلە، بەڕێکەوت، خێرا، زوو، ژنشکێڤا، کوتوپڕ _ کتوپڕ، لەپڕ، لوت و بزوت، یەکسەر، ییهۆو. [ ئینگـ : abrupt] 

: نیشکنە، یەک ئەندەروو : ناخلاف : نشکێفە.

:: نرخی نەوت بەشێوەیەکی لەناکاو دابەزی.{ باسنیوز}.

:: گۆڕانێکی لەناکاو.

:: ڕووداوێکی لەناکاو.

:: وەڵامی ژیرانەی لەناکاو.

لەناکاو ڕا/le nakaw řa: ئانتـ:[ لە+ ناکاو+ ڕا] لەپڕڕا، لە ناکاوڕا، لەهێکڕا، لەهیکەوە.  

لە ناکاوێک دا/le nakawêk da: ئاک: بەپەلەیی.

لەناکاو هێرشکردن/le nakaw hêrişkirdin: کتپ:[ لەناکاو+ هێرشکردن] لەناکاوهەڵمەت بردن.

 

باری لەناکاو/barî lenakaw: نتـ:

:: بڕیارە باری لەناکاو لە فەڕەنسا تا مانگی تەمووز درێژبکرێتەوە

گەورەبوونی لەناکاو/ gewrebûnî lenakaw: نتـ: فراوانبوونی لەناکاو. [ ئینگـ : abrupt en largement]   

لێژبوونەوەیەکی ناکاو/lêjbûneweyekî lenakaw: نتـ: توندی لێژی.[ ئینگـ : abruptness] 

مردنی لەناکاو/mirdinî lenakaw: ئانتـ:

:: بەخواردنی دانەوێڵەی پەلکدار لە مردنی لەناکاو دووردەکەویتەوە.{ باسنیوز}

:: هۆکارەکانی مردنی لەناکاو.

.

.

{ سەرچاوە :

پەیامی ڕەنج، ل، 6

شێخانی، ل، 487

}.