هەنگڵ/hangiľ: ن: باخەڵ.

بنهەنگڵ/binhangiľ: نتـ:[ توێ][ بن+ هەنگڵ] ئەکسیلا، بنباخەڵ، بنقۆڵ.[ ئینگـ: axilla ].

بنهەنگڵ تاشین/binhangiľ taşîn: کتپ:[ بنهەنگڵ+ تاشین] بنقوڵ تراشین.  

بن هەنگڵ و سێکس/bin hangiľ: نتـ:[ توێ][ بن هەنگڵ+ و+ سێکس] پاکوخاوێنی بنھەنگڵ لە لای زۆربەی مرۆڤەکان یەکێکە لە مەرجەکانی چێژوەرگرتن لە جووتبوون، بنھەنگڵ یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە ھەندێک لە مرۆڤەکان( فێتیشیزمەکان : Fetishism )وەک بەشێکی سێکسی و چێژھێنەر چاوی لێدەکەن. ھەندێک لە مرۆڤەکان( زیاتر کوڕ) کە پێیان دەگووترێت بنھەنگڵخوازەکان : axillism) حەزیان لە خوارد و لێسانەوە و ماچ کردن و بۆن کردنی بنھەنگڵی کچانە.

ئارەقەی بنهەنگڵ/areqey binhangiľ: نتـ:

تووکی بنهەنگڵ/bin hangiľ: نتـ:[ توێ][ تووک+ ی+ بنهەنگڵ] تووکی رەشی بنھەنگڵ ھەروەک تووکەبەر لە کاتی پێگەیوییدا( باڵخ بوون)، دەڕوێت و زیاددەکات، ئەم تووکە لەھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دا یەکسانە. شێوازگەلێکی زۆر و جیاواز بۆ پاککردنەوەی بنھەنگڵ لە تووک ھەیە کە باوترین شێواز کەڵک وەرگرتنە لە تیغ( تیخ، تێخ، گوێزان). ھەروەھا شێوازی( ئێپیلاسیۆن : epilation یان depilation) شێوازێکی پێرفێشناڵ و گرانە بەڵام ئاکامێکی باشتری ھەیە. لە کلتووری مودێڕندا تاشینی بنھەنگڵ لەبەرھۆکاری جوانیناسی باوتر بۆتەوە.

دوومەڵی بنهەنگڵ/dûmeľî binhangiľ: نتـ:[ نخ][ دوومەڵ+ ی+ بن+ باخەڵ] دوومەڵی بن باخەڵ.[ ئینگـ: Axillary Abscess] 

ڕەشایی بنهەنگڵ/řeşayî binhangiľ: نتـ:[ توێ][ ڕەشایی+ بن هەنگڵ] ئەم ھۆکارە پێوەندی بە ھەلومەرجگەلێکی جۆراوجۆرەوە ھەیە، بۆ نموونە مردنی خانەکانی پێست بەھۆی عارەقکردنی زۆر و خاوێن و پاقژ نەکردنی بنھەنگڵ.

.

.

.

.