ووشک/wuşk: ئان:[ سانسکریت : هوشکه‌، پەهلەوی : هوشک]

1 – ئیشک، ڕەقوتەق، وشک : wişk، ویشک، هه‌وشان، هشک( کباک)_ هیشک _ یشک، – ییژگهـ.[ ئینگـ : Dry]

2 – ڕه‌قوته‌ق، قرپۆپ، قەرادە، قرقۆک.

3 – زرا، زوها : بۆ جلکانە.

4 – دیم، دین.

5 – سفت، سەخت.

{

لێوم لە ڕۆژی رۆشنی کافووری ووشکی، ووشک

چاوم، لە شەبنمی شەوی وەک عەنبەری تەرە

} { نالی}.

ووشکاڕۆ/wuşkařo: نتـ:

1 – وشکەڕۆ : شوێنی دێمەڕۆک، چۆڵی قاقڕ و بێ ئاو.{ شوان، ل، 910}.

2 – وشکانیی، وشکان، بەژ.

ووشکامە/wuŝşkame: نتـ:[ هـ]

1 – وشکانی : کاتی وشکی زەوی.

2 – دوورگە.{ وشەنامە، ل، 999}.

ووشکانەنە/wuşkanene: شر: لە کاتی وشکانیدا.

ووشکانن/wuşkanin: کتپ:[ کباش] گەمخاندن.

ووشکان/wuşkan: نتـ:[ هـ] وشکایی.

1 – وشکاندن، ئیشك کردن.

2 – جوورسن.

ووشکانی/wuşkanî: ئانتـ:[ وشک+ ئانی]

 1- ئیشکانی، بێبارانی، هشکاتی، هیشکڵانی، وشکان : بەشە وشکەکەی زەوی، توێکڵی زەوی.[ ئینگـ : Lithosphere]

2 – جوورسی.

3 – قات – قاتی.

ووشکاو/wuşkaw: ئانفا:[ هـ] وشکاوی، ئیشکاو.

1 – وشک

:: وشکەنان.

2 – رەقەێ زەۊ.{ ئاکۆ، ل، 775}.

3 – [ کشت] دانەوێپە، وشکەدان.

4 – [ ئاب] پارەی نەقد.

5 – [ کشت] لق و پۆپی وشکی دار و درەخت.

ووشکاوئامای/wuşkaw amay: کتن:[ هـ] ئیشکاو داهاتن.

ووشکاوەکی/wuşkawekî: نتـ: زیندەوەری ووشکاوی ( برمائیات).

ووشکاوەرد/wuşkawerd: نتـ: بە زۆری لە وەرزی زستاندا دەکرێت، بۆ زەوییەک( بەیار) بێت وە بێ بەشێکی زستان بەسەرچو بێت. واتا لە مانگی بەفرانباردا وەردی دەبڕنەوە – وەردی یەک گاسنە و لە مانگی گوڵاندا وەردی دەدرێتەوە – وەردی دووگاسنە. ئیتر لە مانگی خاکەلێوە وە تا مانگی گەڵاڕێزان دەست دەکرێت بە چاندن و تۆەکردن.

ووشکاوس/wuşkawis: ئانتـ:[ وشک+ ئاوس] ئیشکاوس، نەزۆک.

ووشکایی/wuşkayî: نچ:[ هـ] وشکایی : باران نەبارین.

ووشکایی ئامای/wuşkayî amay: کتن:[ هـ] ئیشکاوداهاتن.

ووشک ئەوە بییەی/wuşkewe bîyey: کتن:[ هـ] وشک بوونەوە.

ووشک ئەوە کەر/wuşkewe ker: نفا:[ هـ] وشک ئەوەکەرە، وشک کەرەوە.

ووشک ئەوە کەرڎەی/wuşkewe kerđey: کتن: وشککردنەوە.

ووشک ئەوە کریا/wuşkewe kirya: ئانفا:[ هـ] وشک ئەوە کریێ : وشککراوە.

ووشک ئەوە کریای/wuşkewe kiryay: کتپ:[ هـ] وشک کرانەوە.

ووشکە/wuşke: نتـ:[ وشک+ ئە]

ووشکەئاژەڵ/wuşke ajeľ: ئانتـ:[ هـ] ئاژەڵێک کە شیری تیا نەبێت.

ووشکەبار/wuşkebar: نتـ:[ وشک+ ئە+ بار]

 1 – ئاجیل، شەوچەرە( گردەکان، پستە، ….هتد).

2 – بارێک کە هەمووی وشکە بێت.  

ووشکەبەرد/wuşke berd: نتـ:[ ئەند] دیواری بەردین. 

1 – هەر بەوشکی، تەماشای ئەو ژنە بەوشکی چوینی : چە کەپکی هەیە هەر بە وشکی و لە دوورەوە تەماشاکردن.{ گ. موکریانی، ل، 898}.

2 – سەنگ فەرش، سەلبەند : ڕێگای بەرد ڕێژکراو.

ووشکەبەن/wuşkeben: نتـ:[ کباش][ وشک+ ئە+ بەن] وشکەو کریاێ گیایل ئەڕاێ بەن هاوردن خۊن.{ ئاکۆ، ل، 775}.

ووشکەبەند/wuşkebend: نتـ:[ کەش][ وشک+ ئە+ بەند] ئیشکەبەند، وشکەسڕە : سەرمای وشکە کە بیبەستێت.

ووشکەتوێخ/wuşike tiwêx: نتـ:[ ووشک+ ئە+ توێخ] ووشکە توێژاڵ.

:: هەتوانی ووشکەتوێخ.

ووشکەجوو/wuşkecû: نتـ: وشکەجاو، نانی( بێ پێخۆر، بتەرسیی).

ووشکەچن/wuşkeçin: نفا:[ هـ][ ئەند][ وشک+ ئي+ چن( چنین)] وشکە دیوار و کەڵەک.

ووشکەخورما/wuşkexurma: نتـ:[ خوار][ وشک+ ئە+ خورما] خورمای وشک : قەسپ.

ووشکە خورێ/wuşke xurê: نتـ:[ ووشک+ ئە+ خورێ( خوران) ] [ لا : xerophagia ]{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 424}.

ووشکەدان/wuşkedan: نتـ:[ هـ] وشکەدان.

ووشکەدەرە/wuşkedere: نتـ:[ هـ] وشکەچەم، چەمی بێ ئاو.    

ووشکەڕن/wuşkeřin: نفا:[ کشت][ وشک+ ئە+ ڕن( ڕنین)] ئیشکەڕن : ڕنینەوەی سەوزایی بە وشکی.

ووشکەڕنکردن/wuşkeřin kirdin: کتپ: ب( دەسکەنە کردن).

ووشکەرۆ/wuşke řo: نتـ: دێمەرۆک.

ووشکەڕوو/wuşke řû: نتـ: زڕوان.

ووشکەڕێ/wuşke řê: نتـ: بەردەپان.

ووشکەزام/wuşke zam: نتـ: وشکە برین.

ووشکەژاو/wuşke jaw: ئانتـ:[ هـ] وشکەجاو، وشکە جوو.

ووشکەساڵ/wuşke saľ: نتـ:[ کشت][ وشک+ ئە+ ساڵ] ساڵی نەبار، سییە ساڵ.[ ئینگـ : Drought].

ووشکەساڵی/wuşke saľî: نچ:[ کشت] کاتی بێ بارانی ساڵ.

ووشکەساو/wuşke saw: نتـ: سواغدانی دەمی وشک بوونەوە.  

ووشکەسەرڎا/wuşke serđa: نتـ:[ کەش] وشکەسەرما.

ووشکەسەرما/wuşke serma: نتـ:[ کەش] کەلەوا، هەواێ سەرد.

ووشکەسڕ/wuşke siř: نتـ:[ کەش] سەرمای وشک، وشکەبەند.

ووشکەسۆفی/wuşke sofî: نتـ:[ ئاین] دیندار جاوەری.

ووشکەسی/wuşke sî: نتـ:[ هـ] 

ووشکەسی کردن/wuŝke sî kirdin: کتپ:

1 – ڕێگادروست کردن.

2 – وشکایی ( داهاتن، هاتن)، تەڕایی تیادا نەمان، وشک هەڵاتن.

3 – لە ( جووپە، بزوە، بزوتن) کەوتن.

4 – دامان، مات بوون( لەترساندا).

ووشکەشوور/wuşkeşûr: نتـ: نووشوور.

ووشکەکەر/wuşke ker: نفا:[ هـ][ کشت] وشکەکەرە : کەسێک لە لق و پۆپی وشکی دار و درەخت دەبڕێت و لای ئەیات.

ووشکەکەرڎەی/wuşke kerđey: کتپ:[ هـ][ کشت] بڕینی لق و پۆپی وشکی درەخت.

ووشکەکەڵەک/wuşke keľek: نتـ:[ ئەند] ب( ئیشکەکەڵەک)، وشکەدیوار.

ووشکەکەنە/wuşke kene: نتـ: 

ووشکەکریا/wuşke kirya: نفا:[ هـ][ کشت] وشکەکریێ : دار و درەختێک کە لق و پۆپی وشکی پێوە نەهێڵاربێت و بڕرابێتەوە.

ووشکەکریای/wuşke kirya: کتپ:[ هـ][ کشت] لق و پۆپی وشک پێوە نەمان.

ووشکەکۆکە/wuşke koke: ئانتـ:[ نخ][ وشکە+ کۆکە] کۆکەی بێ بەڵغەم.

ووشکەگیا/wuşkegiya: ئانتـ:[ وشکە+ گیا] پلووپووش، پڕوپۆش.

ووشکەڵ/wuşkeľ: ئانفا: وشکڵاتێ : لقی وشکی درەخت.

ووشکەڵە/wuşkeľe: ئانفا: وشکەڵی : وشکی بچکۆلە.

ووشکەڵاتن/wuşkeľatin: کتن: وشکڵاتن.

ووشکەڵان/wuşkeľan: نتـ: وشکەن : تەڕەن.

ووشکەڵڵاو/wuşke ľiľaw: ئانتـ:[ هـ][ خوار] پڵاوێک بە وشکی.

ووشکەماڵ/wuşkemaľ: ئانتـ:[ وشک+ ئە+ ماڵ] وشکە ئاژەڵ.

ووشکەمەلی/wuşkemelî: ئانتـ: خۆشوشتنی بێگان کردن.

ووشکەمردن/wuşke mirdin: کتن: وشک بوونەوەی ماسولکەی گیاندار دوای مردن.

ووشکەمنەتە/wuşkeminete: ئانتـ: وشکە منەت.

ووشکەنشینی/wuşkenişînî: ئانتـ: 

ووشکەواڵەمەنی/wuşkewaľemenî: ئانتـ: وشکە بیرۆ.

ووشکەوەڕ/wuşkeweř: ئانتـ: وشکەهەوڕ : شتی تەڕی تەواو وشکەوەنەبوو، کە تام و بۆنی بۆن خومری دەدات.      

ووشکەوەرد/wuşkewerd: نتـ:[ دەر] ئیشکاوز.

ووشکەوەڕڎ/wuşkeweřiđ: ئانتـ:[ هـ] وشکەوەرد.

ووشکەوەڕی/wuşkeweřî: نچ:[ هـ] تام و بۆنی شتی تەڕی تەواو وشکەوەنەبوو.

ووشکە و رەش/wuşke û reş: ئانتـ: وشکە فرۆش.

ووشکە و رەشی/wuşke û reşî: ئانتـ: وشکەفرۆشی.

ووشکەوبۊن/wuşke û bün: کتن: وشک بۊن _ وشک بوون.

ووشکەوکردن/wuşke û kirdin: کتپ: وشککردن.

ووشک بوون/wuşk bûn: کتن:

ووشک بوونەوەی بۆری خوێن/wuşk bûnewey borî xwên: کتن:[ پز] لە ئادەمیزادی پیردا : ڕەق بوونی خوێنبەر لە لەش بە هۆی پیری یان زۆر خواردنی چەوری و قەڵەوبوونەوە.

ووشک بوونەوەی ژێر پێڵوی چاو/wuşk bûnewey jêr pêľuy çaw: کتن:[ نخ] بەهۆی کەمی ڤیتامینی ( A).[ ئینگـ: xerophthalmia].

ووشک بۊن/wuşkbün: کتن:[ وشک+ بۊن] هشک بوون.

ووشک بییەی/wuşk bîyey: کتن:[ هـ] وشک بوون.

ووشک بییەیۆ/wuşk bîyeyo: کتن:[ هـ] وشک بوونەوە.

ووشک بییەنە/wuşk bîyene: شڕ:[ هـ] لەوشک بووندا.

ووشک بوونی دڵۆپە و ئاو/wuşk bûnî diľope û aw: کتن: چککردن، وەستانی دڵۆپە، چکین.

ووشک بوونەوەی توێژاڵ سەرەوەی چاو/wuşkbûnewey tuêjaľ serewey çaw: کتن:

ووشک بوونەوە/wuşkbûnewe: کتن: وشک هەڵاتن، تەڕی تێدانەمان.[ لا : xeranisis]{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 424}. 

:: کاغەزی مەرەکەب وشک کردنەوەی لە کاتی نووسیندا.

هەر ئامێرێک کە چشت وشک بکاتەوە وەک : پرچ، پۆشاک…هتد.

ووشکژین/wuşkjîn: نتـ:[ ووشک+ ژین] هەر زیندەوەرێک لە سەر ووشکانی زەوی بژێت. واتا بە پێچەوانەی ئاوژین.  

ووشککەر/wuşkker: نفا:[ هـ] وشککەر.

ووشککەرەوە/wuşkkerewe: نفا:[ وشک+ کەر( کردن)ەوە]

ووشک کەرڎەی/wuşk kerđey: کتپ:[ هـ] وشککردن.

ووشک کەرڎەیەنە/wuşk kerđeyene: کتپ:[ هـ] لەوشککردندا.  

ووشک کەرڎەینە/wuşk kerđeyne: کتپ:[ هـ] لەوشککردندا.

ووشک کەرڎەیۆ/wuşk kerđeyo: کتپ:[ هـ] وشککردنەوە.  

ووشککراو/wuşkkiraw: ئانفا:[ وشک+ کراو( کردن)] هیشککراو.

ووشککردن/wuşkkirdin: کتپ:[ وشک+ کردن] چک کردن، گەرمخاندن، بەیین، وشکەوکردن.

:: مانگاێگك لە شیرەو چیە.

:: ڕەقکردن، بێ جوولەکردن.

ووشککردنەوە/wuşkkirdinewe: کتپ:[ وشککردن+ ەوە] پاککردنەوە، بردنەوە، ژەنگ لێدان.[ ئینگـ : Drying]

1 – ئیشکی، وشکی.

2 – تەرسی، تەسک( شکا)، ترسی.

ووشک کردنەوەی میوە/wuşk kirdinewey mîwe: کتپ:

ووشک کریا/wuşk kirya: ئانفا:[ هـ] وشک کریێ : وشککراو.

ووشک کریای/wuşk kiryay: کتپ:[ هـ] وشککران.

ووشک کریایۆ/wuşk kiryayo: کتن:[ هـ] وشککرانەوە.

ووشکڵاتن/wuşkiľatin: کتن:[ وشک+ ڵاتن( هڵاتن _ هەڵاتن)] وشکەڵاتن _ وشک هەڵاتن.

ووشکڵاتێ/wuşkiľatê: ئانفا:[ وشک+ ڵاتێ] وشکەو بۊ.

ووشکن/wuşkin: ئانتـ:[ هـ] وشکنە، پشکێنەر.

ووشکنای/wuşkinay: کتپ:[ هـ] پشکاندن.

ووشکۆ بییە/wuşko bîye: نفا:[هـ] وشکۆبیێ، وشکەوەبووگ.

ووشکۆ بییەی/wuşko bîyey: کتن:[هـ] وشکەوبوون.

ووشکۆ کەر/wuşkoker: ئانفا:[هـ] وشکۆکەرە : وشکەوکەر.

ووشکۆ کەرڎەی/wuşko kerđey: کتپ:[هـ] وشککردنەوە.  

ووشکۆ کریا/wuşko kirya: ئانفا:[هـ] وشکۆکریێ : وشکەوکراو.

ووشکۆ کۆیای/wuşko koyay: کتپ:[هـ] وشکەوکران، وشککرانەوە.

ووشک و برنگ/wuşk û birng: ئانتـ:[ وشک+و+ برنگ] سەخت، ڕەق، ڕژد، چکووس.

ووشک و برنگی/wuşk û birng: نچ: وشک و برینگی.

ووشک و ناخۆش/wuşk û naxoş: ئانتـ: [ ئینگـ : barren] 

ووشک هەڵاتن/wuşk heľatin: کتن: وشک بوون _ وشک بۊن.

ووشک هەڵاتنی پێست/wuşk heľatinî pêst: کتن:[ نخ] زیرۆستۆمیا.[ لا : xerostomia].

ووشکێتی/wuşkêtî: نچ:[ وشک+ ئێتی]  وشکی.

ووشکیا/wuşkiya: ئانفا:[ هـ] وشکیی، پشکێندراو.

ووشکیای/wuşkiyay: کتپ:[ هـ] پشکێنران. 

ووشکیان/wuŝkiyan: کتن:[ کباش] هشکیان.

ووشکی/wuşkî: نچ: وشکێتی، هشکی، وشکانی. [ لا : xerosis , xerotes ].{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 424}.

ووشکی دەکاتەوە/wuşkî dekatewe: ف:[ ووشککردنەوە] [ لا : xerantic ].

.

 زاراوەی ووشک لە زاراوەی پزیشکییدا  

پێست ووشکبوون/pêst wuşk bûn: کتن:[ پێست+ ووشکبوون] [ لا : xeroderma ]{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 424}.

چاوە ووشکێ/çawe wuşkê: نتـ:[ چاو+ ئە+ ووشک+ ێ]  [ لا : xerophthalmia ]

دەمە ووشکێ/deme wuşkê: نتـ:[ چاو+ ئە+ ووشک+ ێ]  [ لا : xerophthalmia ]

زانە ووشکێ/zane wuşkê: نتـ:[ زان+ ئە+ ووشک+ ێ] منداڵبوونی ووشک.[ لا : xerotocia ]

لووتە ووشکێ/lûte wuşkê: نتـ:[ لووت+ ئە+ ووشک+ ێ ] [ لا : xeromycteria ]

لێو ووشکبوون/lêw wuşk bûn: کتن:[ لێو+ ووشکبوون] [ لا : xerocheilia ]{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 424}.

.

.

.

.