پاژ/paj: ن:[ ژ] پێنج.

.

.

_____________________

پاژ/paj: ئاک: پاش، دوا.

پاژدۆ/pajdo: نتـ:[ پاژ( پاش)+ دۆ] پاشدۆ. : شیری دوای مژتنی بەرخ.

:: بێری جارێک مەڕ دەدۆشێت و دوایی بەرخیان كە بێبەردا دیسان مەڕەكە دەدۆشێتەوەو هەندێكی دیكە شیری لێوەردەگرێت.

پاژماڵە/pajmaľe: نتـ:[ پاژ( پاش)+ ماڵە] پاشماڵە، ماڵی خزمەتكار لە پشت ماڵی ئاغاوە.

پاژنوێژ/pajnwěj: نتـ:[ پاژ+ نوێژ] پاشنوێژ.

پاژنوێژی/pajnwějî: نتـ:[ پاژ+ نوێژ+ی] پاشنوێژی.

پاژنوێژیكردن/pajnwějîkirdin: كتپ:[ پاژ+ نوێژ+ ی+ كردن] پاشنوێژ.

.

.

______________________

پاژ/paj: ن:[ كناو، ئەردە]

1 – تۆزێ، نەخت، چكە.

2 – بەڵگە، دەلیل.

پاژێ/pajê: ن: نەختێ، تۆزێ.

.

.

_________________________

پاژ/paj: ن:[ کباک]

1 – بەش، كوت، پار، لق.

2 – بەرگێک لە پەرتووک.

:: پەرتووكەكەی لە سێ پاژان دا چاپ كردووە.

.

.

.

.