پستە/piste: ن:[ ڕوو][ گر: pistakion] پستی، پۆستە : دارێکە لە 3 تا 5 مەتربڵند دەبێت، بەری ئەم دارەخۆڕسکە دەستنێژە، هەر بە م ناویش بە گەیشتوویی توێکڵێکی رەقی هەیە، ناوکەکەی کەسک و بە تام وچەورە بە فەریکیی و بە بۆدراوی دەخورێت، هەروەها لە شیرینسازییشدا کەڵکی لێوەردەگرن بەرەکەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین .K ، E ، B ، A. [ ناوی زانستی : Pistacia Veral ]

پستەبادام/piste badem: ن:[ ڕوو][ پستە+ بادام] بادامی کاغەزی : جۆرێک بادامی توێکڵ ناسکە، دەگەڵ چەرەس دەکڕدرێت و توێکڵەکەی بەدەست دەشکێت.

پستەی خەندان/piste xendan: نتـ: پستەی بۆدراوی تەواو دەم کراوە کە لە پستەکانی دیکە باشتر و گرانترە.

پستەیی/pisteyî: نچ:[ پستە+ ئیی]

1 – ئەوەی پێوەندی بە پستەوە هەبێت. 

2 – [ ڕەنگ] جۆرە ڕەنگێکی سەوز، کە لە ڕەنگی ناووکی پستە بچێت.

پستی/pistî: ن:[ ڕوو] پستە.

.

.

.

.