پۆت ¹ /pot: ن:

1 – چرچ و لۆچ، شەلاڵە، قرمچی، هەڵقرچان : دوورمانێكە ڕێكوپێك نەبێت، بەڵكو گرژ و لۆچی تیا پەیدا بێت.

2 – زۆرورد، دەگەڵ خوڵ دەگوترێت.

پۆتكردن/potkirdin: كتپ:[ پۆت+ كردن] چرچكردن، لۆچ تێخستن، لۆچكردن.

.

.

________________________

پۆت ² /pot: ئان: شەرم، شەرمەزاری.

پۆتكەتن/potketin: كتن:[ پۆت+ كەتن] بەشەرمداكەوتن، تەریقبوونە وە، شەرمگرتن.

پۆتخستن/potxistin: كتن: بەشەرم داخستن.

.

.

______________________

پۆت ³ /pot: ن:[ ئاڤێسـ: پووئیتی. په: پووت، پووتەك. كرم : پووت _ پیت، پووك]

1 – ڕزیو، پۆ پتربۆپەرۆی كۆن.

2 – خۆڵی زۆروورد.

:: خۆڵە پۆتە.

{

دەنگۆ لەبۆم بڵێنەوە بە سوێسنێ، هەلاڵی، بەینوونێ

دەبلا سەرێ خۆ بێ نێتەدەرێ لەخۆڵێ لەپۆتێ

}{ پایزە.95}.

3 – پووچەل، پووك.

4 – چرچ، لۆچ.

پۆتە/pote: نتـ: زۆروورد، پۆت

:: خوڵەپۆتە.

پۆتێ/potê: نتـ: پۆتە. 

.

.

______________________

پۆت /pot: ن:

1 – بڕبڕە، جۆڵ، زنجیر، شاران.

2 – ئەندازە، پێوانە. گێچ.

.

.

__________________

پۆت /pot: ن:  درۆ  _  دروێ( هـ)، دەرەوە، دەلەسە، دروو، ساختە، فیشاڵ، ڤڕ _ ڤڕکا، قەوانە، هەلات _ هەڵیت : ئاخاوتنی ناڕاست، دەم هەڵبەست، گووتەی هەڵبەستراوی بێ بناغە.

.

.

.

.