پیفۆک/pîfok: ن:[ ڕوو] پاڤک( کباک)، پەفک، پەڤک، پوشک، پێژگ، پیفە( هـ)، پیڤەلۆک،  پیڤۆک_ پیڤۆنگ، پیۆک_ پیشۆک، کیفۆک_ کیڤۆک : گیایەکە سێ پەلکی باریکی دەردەکات، هێلێکی سپی بە نێوەڕاستی پەلکەکانیدا هاتووە، سەلکەی خرە هێندەی کەڵپە فەندێکە. رووەکێکی سروشتی پیازی خۆڕسکە لە زورگ و تەلان و بەرزاییەکان شین دەبێت، لەمانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێت، گەڵاکانی باریک و سەوزن و هێڵی سپی لەناودا هەیە وقەدیان پیازیە لەناوخاکدایە چینێکی ریشاڵی ڕەنگ زەردی خورمایی بەرەکە دادەپۆشێت، ڕەگی ریشاڵیە، بەرەکەی قەدێکی خڕە و سپیە و خواردنی خۆشە. لە ناوەڕاستی پایز کۆمەڵێ گوڵی سپی لەشێوەی زەعفەران دەردەکات، بێ بۆنە بەرەکەی لەسەرەتای بەهار لەژێرزەوی پێدەگات کە بە قەدی ژێرزەوی دادەنرێت ، بەرێکی سپی شیرین و شیریە، وەک پیاز بە شانەی تۆڕی ڕەنگ خورمایی داپۆشراوە، 10 -15 سم لەژێرزەویدا دەبێت، بە پیشەقان بەهاران مێرد منداڵ و کچان دەیکەن، گەڵاکانی باریک و سەوزن لەسەرزەوین هێلی سپی باریکی تێدان، لەپایزدا گوڵی سپی دەکات گوڵەکانی لەو پایزەدا لەدەشتی هەولێر لە زورگ و تەلان و چیای قەرەچوغ کە وەرزی بێ گوڵییە، ئەو رووەکە گوڵ دەکات بەڵام بۆنی زۆر نییە، لەناو جوتیارانی دەشتی هەولێر وا باوە هەر کاتێک پیفۆک گوڵی کرد مامز( ئاسک) بێچووەکەی لەشیر دادەبڕێت. دەکوڵێندرێت و دەخورت.[ ئینگـ: Crocus cancellatus Herb].{ عباس نادر}. 

.

.

.

.