پێویس/pêwîs: نتـ:[ پێ+ ویس(ت)] پێویست.

پێویست/pêwîst: نتـ:[ پێ+ ویست]

1 – گەرێ، گەرەک، پێویا، ئاتاج، لازم، واجب. 

2 – نیاز، ویست_ ویستەن، پێداویست، ئاوسەرکەم، ئارەزوو. 

3 – نامانگور.

پێویستە/pêwîste: ف:[ پێویست+ ئە] گەرەکە، دەبێ، پێدەڤێ( باد)، پێتڤی( باد).

پێویستبوون/pêwîstbûn: کتن:[ پێویست+ بوون] واجب بوون، لازم بوون.

پێویستپێبوون/pêwîstpêbûn: کتن:[ پێویست+ پێ+بوون] ئاتاج پێهەبوون.

پێویستپێکردن/pêwîst pěkirdin: کتپ:[پێویست+ پێ+ کردن] نامانگوری پێکردن، گەرەکیی پێکردن.

پێویست کردن/pêwîst kirdin: کتپ:[ پێویست+ کردن] پێویستی پێ هەبوون.

:: کارەکان جێبەجێ بوون ئیدی پێویست ناکات تۆ بێی.

پێویستن/pêwîstin: کتن:[پێ+ ویستن]

1 – خایاندن، كێشان، پێچوون.

:: زۆری پێدەوێت هەتا من ئەو منداڵانە گەورە دەبن. 

2 – پەیوایستن، ئامانگۆری بۆ چتێک، لازم بوون، پێویست بوون.

{

دەلیلی چاک و پاکی پێدەوێ وەسڵی روخ و زولفی

خودا شادی بەشانەیدا، سەفای جەننەت بە ئاوێنە

}{ وەفایی}.

پێویستیی/pêwîstyî: نچ:[ پێویست+ ئیی] ئاتاجی. نیاز، ئیحتیاج، پێداویستی.

پێویستیی پێهەبوون/pêwîstyî pěhebûn: کتن:[ پێویستیی+ پێ+ هەبوون] نیازبە شتێک یان کەسێک هەبوون.

:: پێویستیم بە دوو سەد تمەن هەبوو، کەس نەبوو، بمداتێ.

.

.

.

.