پەرژین/perjîn: ن:[ پهـ: پەرچیین، فار: پەرچین]

1 – پەرجان( كباك)، پەرگین، پەرچین(هـ)، پارچین( زا)، تانۆك _ تان، تەیمان، پەرجان، چیلە، شوورە : بەرهەڵستێكە لە دڕك و داڵ كە بە دەوری باغ و بێستان و شوێنێك دا دەیكێشن هەتا كەسی غەیر و گیاندار نەچنە نێوی.[ ئینگـ : fence ]

:: پەرژینی دەوەن.

:: پەرژینی سەوز.

:: هەنگاریا بەدروستکردنی پەرژین رێگری لە کۆچبەران دەگرێت.

:: دڕکە پەرژین.

2 – [ مجـ] دوورلە، جێ لە

:: پەرژین بێ لە ئێوە ….

3 – [ ئەند]چەتر، گوێسەوانە.[ ئینگـ : label]

پەرژین نەكراو/perjîn nekiraw: ئان: بێتان.

.

.

_________________________

پەرژین/perjîn: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ رەگەزی مێیینە.

.

.

.

.

.