چنین/çinîn: ن، کتن:[ چن+ ین] بافتن، تەنین، چەنین _ چنیای _ چنیەی _ چنیان، هۆنین، هیڤازتن.

چێندراو/çêndiraw: ئانفا:[ چێن( چنین)+ دراو( دران)]

1 – بافیاگ : پۆشاکی چێنراو، هۆندراو، هۆنە.

2 – بافتەمەنی : ئەو بەرهەمەی هی چنین بێت.

چنینەوە/çinînewe: کتپ: ڤچنین، پینەکردنی جلی دڕاو، دوورینەوە.

هەڵچن/heľçin: ئانفا:[ هەڵ+(چن) ڕەگی چاوگی( چنین)ـە] >< ئەره‌چنە( هـ)، داچن.{ وشەنامە، ل، 63} 

1 – کەسێ کە شت لە سەر یەک دادەنێت.{ هەژار، ل، 990}. 

{

تۆ لە بەریا دابنیشە و
“لۆرکا” بێنە تەنیشتەوە و
ئەوسا وەک، دوو جووتە سەروو

هەڵچن هەڵچن هەڵچن
بڕۆن هەتاکوو مانگ
لە باوەشی شیعر ئەگرن !

}{ شێرکۆ بێکەس}

2 – [ کشت] زەمینێ کە ئاو هەڵدەمژێت. 

.

.