ژێرپێست/jêrpêst: نتـ:[ توێ][ ژێر+ پێست][ ئینگ: under skin ، Subcutaneous] >< سەرپێست. 

چەوری ژێرپێست/çewrî jêrpêst: نتـ:[ نخ] دروستبوونی چەوری ژێرپێست بەهۆی تێکچوونی خانەکانی پێست دروست و دەئاوسێت و بە ئاسانی لەسەر پێست لاناچێت. 

دەرزی ژێرپێستderzî lêdanî jêrpêst: نتـ:[ پز][ ژێر+ پێست] شێوازێکە لە لێدانی دەرزی بەکاردەهێنرێت بەشێوەی گەیشتنی دەرمان بە لێدانی لە ژێر پێست، لەم جۆرەی دەرزی لێداندا دەرزییەکی کورت بەکاردەهێنرێت بۆ پێدانی دەرمانەکە لە چینی شانەی نێوان پێست و ماسولکە، مژینی دەرمانەکە بەم ڕێگایە بەشێوەیەکی هێواشترە بەراورد بە ڕێگای IV ( لێدانی دەرزی لە خوێنهێنەر vein)، هەندێک کات لە ماوەی تێپەڕبونی 24 کاتژمێر. ئه‌م جۆرە دەرزی لێدانە له مێژوو دا بۆ یەکەم ‌کەرەت ساڵی 1853 ی زانینی بەکارهێندرا.[ ئینگـ : subcutaneous injection ]

ڕیشاڵە نێرڤە‌كانی ژێرپێست/řîşaľe nêrvekanî jêrpêst: نتـ:[ توێ][ ژێر+ پێست]

زیپکەی ژێرپێست/zîpikey jêrpêst: نتـ:[ نخ][ ژێر+ پێست] کۆبوونەوەیەکی چەوری بچووکە لە ژێر پێست. 

سووتانی ژێرپێست/sûtanî jêrpêst: نتـ:[ نخ][  پێست] بریتییە لە پلەی دووەمی جۆری سووتان لە لەشدا، بەوە دەناسرێتەوە کە بڵق و پۆقرە پەیدا دەنێت بەهۆی لەناوچوونی توێژەکانی ژێر پێست، سەرەرای هەبوونی ژانێکی زۆر بەهێز و سووربوونەوەی پێست.  

کۆبوونەوەی ئاو لە ژێرپێست/kobûnewey aw le jêrpêst: نتـ:[ نخ][ ژێر+ پێستئاوبەنگ، ئاوبەند : بەهۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان یان بەرکەوتنی ئەو ناوچەیەیی لەش  بەتشتێک دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاو یان شلە لەو ناوچەیە و دەپەمەنێت، ئەم پەنمانە حالەتێکە کە دەبێتە هۆی ئاوسانی لەش بە تایبەتی لە پێ، دەست، قاچ، باڵ، ڕوو دەدات. [ ئینگـ : edema] 

لوولەیی ژێرپێست/lûleyî jêrpêst: نتـ:[ توێ][ ژێر+ پێست] ئەم جۆرە لوولانە لە ژێرپێستدا لوولپێچی یە و لە شێوەی کرمدایە. 

مووی ژێرپێست/mjêrpêst: نتـ:[ نخ][ ژێر+ پێست] جۆرە موویەكە کە بچووکە و بەپێچەوانەی ئاراستەی ئاسایی خۆی گەشەدەكات و پێچ دەكاتەوە لە بری ئەوەی بەرەو دەرەوەی پێست زیادبكات دەگەڕێتەوە بەرەو ناوەوە و لەناو پێستدا دەمێنێتەوە.[ ئینگـ : ingrown hairs]

.

.

.

.