کووپه‌/kûpe: ن:[ کەرەستە] دەن، کەرگە، کەوار، کۆلێن : کووپه‌ له‌ دیزه‌ گه‌وره‌تره‌ و زیاتر بۆ ڕاگرتنی ده‌خڵ و دان بەکاردێت.   

:: کووپەڵەی گەورە. 

کووپەدارینە/kûpedarîne: نتـ:[ کووپە+ دارینە( دار+ ئینە)] بەرمیلی دارین.

کووپەڵە/kûpeľe: نتـ:[ کووپە+ ئە+ڵە] بستوگە، دەرشۆ، کافک، کۆدینە، کووڵک، کووپەڵۆکە، کووپەڵەی بچکۆلە.[ ئینگـ: Jar]. 

کووپەڵۆکە/kûpeľoke: نتـ:[ کووپە+ ڵۆکە] دەرشۆ، کافک، کۆدینە، کووڵک، کووپەڵە، کووپەڵەی بچکۆلە.

کووپەی چوارسک/kûpey iwarsik: نتـ: چارجمل، چوارهەنگڵ.

کووپەی گەورە/kûpey gewre: نتـ: مەرکانە، خوم : کووزەی گەورە.

                                                                                                    

قادول/qadul: ن:[ کەرەستە] کووپەی زارتەنگ.

.

.

.

.