گورێس/gurês: ن:[ تشت] گوریس، وەریس( کباش).[ ئینگ: rope].{ کەمالنامە، ل، 261}.  

گوریس/gurîs: ن: شتێکی ئەستووری درێژە لە چەند هەودایەکی بەن یان موو دەهۆندرێتەوە، باری پێ شەتەک دەکرێت.{ خاڵ، ل، 402}  

گوریسپێچ/gurîspêç: نفا: باپێچک، شەتەک، قایم، گوریس پێچ : پێچانەوە و بەستنی شت بەتوندی.  

گوریس دەمل کردن/gurîs demil kirdin: کتپ: پەتکردن.

گوریس دیلەکانێ/gurîs dîemkanê: نتـ: تەنافی دیلەکانێ.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 437}. 

گورێس ڕەشوبازگ/gurês řeşûbazig: نتـ:[ گوریس+ ڕەشوبازگ] گوریسی خوری و موو.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 438}. 

گوریس کێشکێ/gurîs kêşkê: نتـ:[ واز]

1 – کێبڕکێ لە گوریس کێشاندا.{ هەژار، ل، 708}. 

2 – کەشماکەش، ناکۆکی : ڕاکێشانی گوریس لەگەردوو سەرەوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 437}. 

گوریس کێشەکێ/gurîs kêşekê: نتـ:[ واز] گوریس کێشکێ. 

گوریس کێشی/gurîs kêşkî: نتـ:[ واز] گوریس کێشکێ. 

گوریسەجوو/gurîse cû: ن:[ زیند] جوورە کرمێکی نێو زگە، تا 60 مەتر درێژ دەبێت.{ گیوی، ل، 821}

.

.

.

.