یاقووت/yaqût: ن:[ کیمیـ] ئاقووت، پاخەنە، پاگەنە _ پاگەند: pagend( کباک)، گەوهەری شەوچرا، یاکەند : یەکێکە لە بەردە دەگمەن و بەنرخەکان، کە بۆ ڕازانەوە و جوانکاری بەکاردێت، زۆربه‌یان به ‌ڕه‌نگی سووری گه‌شه‌.

{ ناوەکە لە عارەبی وەرگیراوە. ئەوانیش لە وشەی گرێکی akhates، ئەخاتێس وەریانگرتووە، کە گومان دەکرێت لە ناوی ڕووباری achates، ئەچاتێس لە دوورگەی سیسیلیە(سقلیە) ڕا ھاتبێت، چونکە بەردەکە بۆ یەکەمینجار لەوێ دیتراوەتەوە. ھەندێک لە شارەزایان لایان وایە وشەکە گرێکی نیە و لە زبانێکی کۆنتر وەرگیراوە. گۆکردن و پێکھاتەی وشەکەش، گومانمان بۆ ڕۆژھەڵاتی بوونی دەبات.{ شاسوار هارشامی}

بە لاتینی  بە فەرەنسی لە ئەلمانی کۆن بە ئەلمانی تازە بە سویدی لە تورکی
ئەگاتێس agates ئاگات agate ئاگێت aget ئاگت agt ئاگات agat یاقوت yaqut

:: ئامۆژگاری باش، لەیاقووت بەنرخترە.{ سەلمان روشدی}

یاقووتی زەرد/yaqûtî zerd: نتـ:[ کیمیـ] تۆپاز، زەبەرجەدی هێندیی، جۆرێک بەردی بەنرخ.[ فەر: topaze]

یاقووتی سوور/yaqûtî sûr: نتـ:[ کیمیـ] روبین: بەردێکی بەھادارە کە دووڕەنگی سووری تێر و سووری کاڵی هەیە.[ ئینگـ: Ruby][ لاتینی: ruber]

:  سوورە کاڵەکەی سەر بە کانزای کۆرۆندە کە پێکھاتووە لە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم.

: سوورە تێرەکەی سەر بە کانزایەکە دەگەرێتەوە بۆ بوونی ماددەی کڕۆم تێیدا.

یاقووتی شین/yaqûtî şîn: نتـ:[ کیمیـ] بەردی سافیر : لە ووڵاتی بۆرما، سیام، سیلان، هندستان و ئوسترالیا دا هەیە.{ ناهید، ل، 710}. 

{

میره‌كانیان له‌ به‌فر بێگه‌ردتر بوون،
له‌ شیر سپیتر بوون،
جه‌سته‌یان له‌ یاقووت سوور تربوو،
وه‌ك یاقووتی شین بوون.

به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگیان له‌ ڕه‌ژوو ڕه‌شتره‌،
له‌ شه‌قامه‌كاندا ناناسرێنه‌وه‌.
پێستیان به‌ ئێسكیانه‌وه‌ نووسا

وه‌ك ته‌خته‌دار وشک هه‌ڵگه‌ڕا.

}{ کتێبی پیرۆز }

.

_____________

یاقووت/yaqût: ن:[ مجـ] 

1 – لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە بۆ ڕەنگی سووری لێو.  

{

دەمت چی پڕ لە دوڕ دورجیکی یاقووت
نیشانە و مۆری چی خەتتێکی زمڕووت

}{ مەحوی}.

2 – [ مجـ] لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە فرمێسکی خوێناویی.

{

قەبووڵی نرخی بۆسەی لەعلی ڕومانی لەبت ناکەم

لە ئەشکم پڕ بە دامانت ئەگەر یا‌قووتی ئەحمەر کەم

}{ سالم، شاعیران، ل، 1013}

3 – [ مجـ] لە شعیری کلاسیکی کوردییدا هیمایە بۆ شەرابی سوور.

{

مرواری ئەشکم وەکو یاقووتی ڕەوانە

ساقی بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی

}{ نالی}

.

.

____________________

یاقووتی/yaqûtî: ن:[ ڕوو] جوورە ترێ یەکە، وەکو ڕەنگی یاقووت. 

.

.

.

.