– یلکە/îlke: پاشگرێکە، لەهەندێ وشەی دەگمەندا بە( تیکە) ماوەتەوە کە نزیکترە لە( ینکە) چونکە دەنگی( ت) خزمترە بە( ذ) لە خێزانی( ل) خزمتر بێت.

  لە زاراوەسازیی پێوانەیی دا 
لە ئاڤێستا ناوی کابرایەک هاتووە کە بەدەستی گرشاسب( گەرشاسپ) کوژراوە پێیان گووتووە سناڤیذکە : Snavidhka. بەزاهیر( ڕووکەش) ڕێژەی سناڤیدکە هی چووککردنەوە بێت. سناڤ+ یذکە. ئینجا ئەگەر ئەمە وەها بێت، ڕێژەی : ئاشیلکە، دراویلکە، سافیلکە، ماشیلکە… هید.

خزمی ئەون و ئەداتی( ئامرازی) یذکە بەدەم ڕۆژگارەوە گۆڕاوە بۆ یلکە گۆڕانی ئەوتۆش جێی پرسینەوە و سەیری پێهاتنەوە نییە.

گەرشاسپ: لەئەفسانەکانی نێو ئاڤێستا دا ناوی باپیرەگەورەی ڕۆستەمی زاڵە. هەروەها ناوێکی لێکدراوە، گەر واتە باووک، ش یان شا هەر شا دێت ئەسپ هەر بەواتای ئەسپ دێت. 

  مەسعوود محەمەد، ل، 201 – 202

 پیتەی( ذ) لە ئەلفبای شێوەنووسینی ئارامی پێی ئاشنایین، لێ لە زمانەکانی هیندوئەوروپی وەک گرێکی و ئیسپانیش هەیە، هەروەها لە ئەلفەبێتی ئاڤێستایی بەم شێوەیە( D) دەنووسرێت و گۆ دەکرێت. 

:: خانیلکە

:: گۆمیلکە

:: تراویلکە

:: کانی+ یلکە : کانیلکە

– یلێ/ îlê – : پاشگرێکە دەچێتە پاڵ ناوی ژنانەوە.

:: فاتمیلێ.

:: خەجیلێ.

.

.

.

.