قۆخ ¹ /qox: ن:[ ڕوو] خەوخە : xewxe( زازاکی)، خۆخ، هەشتاڵوو ( هـ) : بەری دار قۆخە، میوەیەکە پێکهاتووە لە توێکلێکی تووکن گوشتەمیوە و ناوکێکی گەورە، مزر و ئاودارە، سپی پاتە لە زەردەلوو ( قەیسی) گەورەترە.  

دار قۆخ/dar qox: ن:[ ڕوو] بڵندی دارەکەی لە نێوان 5 – 8 مەتر بەرز دەبێتەوە. لە ناوەراستی وەرزی بەهار گوڵێکی پەمبەی جوان دەگرێت، لە کۆتایی وەرزی هاوێن بەرەکەی پێدەگات، ئەندازەی میوەکەی لە نێوان 5 – 6 سم لە دیامێتر گەورە دەبێت.[ لا : prunus persica]

قۆخ چنینەوە/qox çinînewe: کتن:[ قۆخ+ چنینەوە] ڕنینەوەی قۆخ. 

 تێبینی 
 به‌ پێی بۆ چوونی هه‌ندێک له‌ زانایان قۆخ ( peach) له‌ ئاسیا چێندراوه‌ ئینجا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئێوروپا، به‌زۆریش له‌ وڵاتی گرێک چێندراوه‌، به‌ڵام به‌ بۆچوونی زانا Candolle له‌وانه‌یه‌ شوێنی سه‌ره‌کی وڵاتی چین بێت.

 

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 Plantae Magnoliophyta magnoliopsida rosales rosaceae

prunus

prunus persica
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان  ڕووەکی گوڵدارەکان   گوڵەباخەکان   قۆخ

 

   ناوەڕۆک لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  41 kal
  پرۆتین  
  کاربۆهیدرات  7%
  رێشاڵ  6%
  نیشاستە  5%
  چەوری  0,1
  شەکر  4,5%
  ئاو   80%
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A  
 ڤیتامین Thiamine (B1)  
 Riboflavin (B2)  
 Niacin (B3)  
 Vitamin B6  
 Folate (B9)  
 Vitamin C  10 mg
 Vitamin D  
 E،P،A،C ،B1 ،B2  
  کانزاکان  کالیسیۆم  8 mg 
 ئاسن  
 مەگنیزیۆم  9 mg 
 مەنگەنیز  
 فۆسفۆر  
 پۆتاسیۆم  
 سۆدیوم  
 زینک  

ئه‌زمیری [ کباک] ناوی جۆرێكه‌ له‌ قۆخ.

.

.

_________________________

قۆخ ³ /qox: ئان:  قوڕ : چشتی چەماوەوە، کووڕ، قاخ، چەمیاگ.

قۆخدان/qoxdan: کتن:[ د] چەمانەوە. { خاڵ، ب2، ل، 334} 

.

.

_____________________________

قۆخ 4 /qoxن: کێڵ، کۆخ، زنج : خانووی نێو باخ و باخچە  بۆ باخەوان.

قۆختە/qoxite: ن: ژوورێکی بچووکی نزمە لەناو باخدا دەکرێت بۆ باخەوان.{ خاڵ، ب2، ل، 334}

قۆخڵ/qoxiľ: ن: خانووی بچکۆلانە. 

.

.

______________________________ 

قۆخ 5 /qoxن: زیخ .{ خاڵ، ب2، ل، 334}     

.

.

.

.