پێستە/pêste: نتـ:[ پێست+ ئە]  ئییار، پۆس، کەوڵ : پێستی هەر ئاژەڵێک کە بە ناوی ئاژەڵەکەوە دەناسرێتەوە.

پێستەچی/pêstečî: نتـ:[ پێستە+ چی] ئەو کەسەی کە بازرگانی بە پێستەوە دەکات.                   

پێستەخۆشکەر/pêstexoŝker: ئانفا:[ پێستە‎+خۆش+ کەر( کردن)] پونگچی، چەرمچی، دەباغ.             

پێستەفرۆش/pêste firoŝ: نفا:[ پێستە‎ فرۆش( فرۆشتن)] دەباغچی، کەوڵفرۆش.    

پێستەفرۆشتن/pêste firoŝtin: کتن:[ پێستە‎ + فرۆشتن]

پێستەی خاو/pêstî xaw: نتـ:[ پێستە+ ی+ خاو] چەرمی خۆشنەکراو، کەوڵی خۆش نەکراو.  

پێست هەڵکەندن/pêst heľkendin: کتپ:[ پێست+ هەڵکەندن]  

1 – پێست هەڵقەندن، کەوڵکردن، لێکردنەوەی پێستی لەش.    

2 – [ مجـ] هەڕەشە لە منداڵ یان کەسی دیکە بۆ تێهەڵدانێکی قورس.

پێست لێکرانەوە/pêst lěkiranewe: کتن: جڤلین، کەوڵکران.

پێست لێکردنەوە/pêst lěkirdinewe: کتپ: چەلتاندن، کەوڵلێکردنەوە، کەوڵکردن.

پێست کردن/pêst kirdin: کتپ:[ پێست+ کردن] 

1- توێکڵ کردن.  

2- کەوڵکردن.

پێستی خاراو/pêstî xaraw: نتـ: پێستی خۆشکراو، سەختیان.

پێستی خۆشەنەکراو/pêstî xoŝenekiraw: ئانفا:[ پێست+ی‎+خۆش+ئە+نە+ کراو(کردن)] پێستی خاو.

پێستی خۆشکراو/pêstî xoŝkiraw: ئانفا:[ پێست+ی‎+خۆش+ کراو(کردن)] ئاڤار : پێستی خاراو، چەرم، سەختیان، کەوڵ، هەڵاڵ، تیماغ، مێشین، سیرمە .

پێستی مەر/pêstî meř: نتـ: مێشن.

.

.

.

.