شه‌تڵ/šetiľ: ن: [ کشت] ئەشتر، شتل : سه‌وزایێکه‌ له‌ شووێنی خۆی هه‌ڵه‌ندرابێت به‌ ڕیشه‌وه‌ بۆ چه‌قاندنه‌وه‌ی له‌ شوێنێکی تردا.

شه‌تڵەجاڕ/šetiľecař:نتـ:[ کشت] شەتڵگا.

شه‌تڵجاڕ/šetiľcař: نتـ:[ کشت] شەتڵەجاڕ : جێگایەک شەتڵی لێ بچەقێندرێت.

شه‌تڵ چەقاندن/šetiľčeqandin: کتپ:[ کشت][ شەتڵ+ چەقاندن] بریتییە لە تۆۆێکی لە جێگایەکی تایبەتییدا بچێندرێت لە پاش بەرز بوونەوەی بە ڕێشەوە هەڵدەکەندرێت لە جێگایەکی ئامادەکراوی تردا وەکوو گوڵ، دێراو دەچەقێندرێت.

شه‌تڵگا/šetiľga: نتـ:[ كشت] 

1 – باخڵە( ئەردە)، شەتڵەجاڕ _ شەتلگا، تۆمەدانە : دووكانی شەتڵ : پارچە زەویەكی گچكە و خۆشكراو و گێڵدراوە زبڵ تێكراوە و كە تۆوی هەر ڕووەكێكی تێ بچێندرێت دوای سەردەرخستن و كەمێك بەرزبوونە وەی پێی دەڵێن شەتڵ، چونكە لەوێ دەگۆێزرێتەوە بۆ ناودێراو یا زەوی ئامادەكراو. دەفرێكە تۆوی تێدا دەبرێت بۆ سەروەردان بۆ وەشاندنی. 

2 – دووکانی شەتڵ، باخڵە، تۆمدانە ( ئەردە).

شه‌تڵی ئاوێ/šetiľî awê: نتـ:[ کشت] [ شەتڵ+ ی+ ئاوێ] لە ئاوهەڵکێشران.

.

.

.

.

.

.