کۆکە/koke: ن:

1 – [ دەنگ] کۆخە : دەنگێکە لە گەرووی گیاندارەوە دێتەدەرێ بە تەکان بەهۆی خوروویەکەوە، کە لە گەروویدا پەیدا دەبێت.

2 – [ نخ] کۆخە : نەخۆشییەک نییە كە مرۆڤ توشی ببێت، بەڵكو ڕێگەیەكی بەرگری لەشە كە بە هۆیەوە بەکتریا و ڤایرۆسە کە لە لەش دەكرێنە دەرەوە سییەكان و بۆری هەوا پاک دەبیتەوە. هۆكاری كۆكەش دەگۆڕێت و زۆرجار لەوانەیە كەسەكە بەرگری باش بێت بەڵام بەهۆی زۆر كێشانی جگەرەوە توشی ئەم كۆكەیە ببێت یاخود بە هۆی چەند شتیكی دیكەوە كە هۆكارن بۆ كۆكە.

زۆر كەس بەدەست ئەم دیاردەیەوە دەناڵێنن و ناتوانن بە تەواوەتی چارەسەری بكەن، بەڵام پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتووە كە كاكاو سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەم دیاردەیە.

1 –  ڕۆژانە مەساجی هەڵمی ئەنجامبدە، كەمێک ئاوی گەرم بكەرە ناو قاپێكەوە و بە خاولییەک دەم و چاوت دابپۆشە بە تەواوی هەست بە حەسانەوە دەكەیت.
2 –  دوو كەوچک خوێ بكەرە ناو كوپێک ئاوە و تێكی بدە و غەرغەرەی پێبكە سوودی دەبێت.

3 –  كەمێک گەلای زەعتەر بكەرە ناو كوپێک چاوە و بیخۆرەوە سوودی هەیە.

4 –  قاشێک لیمۆ بكەرە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمەوە و بیخۆرەوە سوودی زۆری هەیە.

5 –  هەموو رۆژێک دوو كەوچک هەنگوینی سروشتی بخۆ .

کۆکەرەشە/kokeřeşe: نتـ:[ نخ][ کۆکە+ ڕەشە] کۆخەڕەشە: جوورە کۆخەیەکە، کە بە منداڵ بگات دەنگی وەک کەڵەشێری لێدێت.[ ئینگـ: pertussis] .  

کۆکەکۆک/kokekok: ئانتـ:[ نخ] کۆخەکۆخی یەک لە دوای یەکتری.  

کۆکەی درێژخایەن/koke: نتـ:[ نخ] شارەزایان ڕایانگەیاندووە کە کاکاو یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە توشی کۆکەی درێژخایەن بوون وا دەکات لەو کۆکەیە ڕزگاریان ببێت. ئەو کەسانەی توشی کۆکەی درێژخایەن بوون پێویستە ڕۆژی دووجار کاکاو بخۆنەوە دوای ماوەیەک هەست بە باش بوونی تەندروستیان دەکەن بەڵام دەبێت شیری بە بڕێکی زۆر کەم تێدا بێت.

کۆکەی خوێناوی/koke: نتـ:[ نخ][ کۆکە+ ی+ خوێناوی] کۆکەی خوێناوی یان تەنگەنەفەس بێت و تووشی نەزیفی دەکات بەمانە دەردەکەوێت ئەو کەسە شیرپەنجەیەتی.

.

.

___________

کۆکە/koke: ن:[ جێۆ] نێوی دێیەکە لە موکریانێ.

.

.

.

.