بەرد/berd: ن: {{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەکان / ەکێ }}
1 – بەر، پەل، تەوەنی( هـ)، تل، خڕك، سەنگ، کەڤر _ کەمەر _ کەمر _ کەوور، کوچك _ کووچ : شتێکی ڕەقی تورتی قورسی ئاشکرایە لە زەوییدا، لە گەڵێک پێكهاتەی جیاجیای کیمیایی پێکهاتووە.
:: بەردی لێبارێت.
:: بەردی بن گۆم.
2 – ئەوەی لە ئەنجامی کارلێککردنی کیمیایی لە ناو هەندێک ئەندامی لەشی مرۆڤدا وەك( بەردی گورچیلە) دروست دەبێت.
:: ئەم بەردی گورچیلەیە دەبێت عەمەلیات بکرێت.
3 – پارچەك ئاسن یا هەر ماددەیەکی تری لەم بابەتە کە کێشانەی دیارە بۆ دیاریکردنی قورسایی ئەو شتانەی کە بە کێشان دەکڕدرێن و دەفڕۆشرین. دەخریتە تای تەرازوو.
.
هەندێک لە ناو و جۆرەکانى بەرد لە زمانى کوردیدا
بەکرە
بەردەترام
پیچکەبەرد
تاشەبەرد
تەتەبەرد
تەتوولکەبەرد
تەرەم
چەو
زیخ
سان
فۆسیل، بووبهرد، پاشماوهی ئاژهڵ یان رووهك.[ ئینگـ : Fossil].
کاشە
کێل
گابەرد
لم : لمیش جۆرێکی زۆر بردی بەردە.
هۆپەڵ
.
بەرداسیاو/berdasyaw: نتـ:[ بەرد+(ی) اسیاو] بەرداش.
بەرداش/berdaŝ: نتـ:[ بەرد+ ئاش] بەرداڤ، تلت: بەردێکی پانی گردە کونێک لە ناوەڕاستیدا هەیە. دانەوێڵەی پێ دەهاڕدێت. بەشی سەرەوەی دەستار کەبە دەسکێکەوە دەسووڕێتەوە. بەردی هاڕین، بەردبڕ، سەنگ ئاسیاو.
بەردان/berdan: ئان: ئەوەی لە بەردبێت.
بەردانی/berdanî: نچ: بەردەڵان، ڕەقەن.
بەرداوێژ/berdawěj: نتـ:[ بەرد+ ئاوێژ( هاوێژ)] ئەندازەی هاویشتنی بەردەدەستی زەڵامێک.
:: خانووی ئێمە لە خانووی ئێوە بەرداوێژێك دوورترە.
بەرداوی/berdawy: نتـ:[ بەرد+ ئاوی ]
1 – بەردانی، بەردەڵانی.
2 – بەردی ئاوی.
بەردایی/berdayî: نچ:[ بەرد+ ئایی]
1 – بەردانی.
2 – بەرەڵدا، ئازاد.
.
گوڵبژێرێك لە جۆرەکانی بەرد
.
بەردە ئازەبە/berde azebe: نتـ:[بەرد+ ئە+ ئازەبە( ع : اعزب)] بەردە عازەبانە : بەردێکی قورسە کوڕانی هەرزەکار بە بەرزکردنەوی هێزی خۆیانی پێ تاقیدەکەنەوە.
بەردە ئاسن/berde asin: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئاسن] بریتی یە لە کاربۆناتی ئاسن بەردە ئەستێرە، ئەو بەردەی لە ئاسمانەوە دەکەوێتە خوارەوە، لە ئەستێرە گەشاوەترە.
بەردە ئاگر/berdeagir: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئاگر] بەردێکە لە ئاسن و گۆگرد. ڕەنگەکەی زەردی مەیلەو قاوەیییە.[ پایریت : pyrite]
بەردە ئەستەمی/berde estemî: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەستە می] بهرده گركانی.[ ئینگـ : Vulcanic stone].
بەردە ئەستێ/berde estě: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەستێ] بەرستە : بەردێکی شینکاری بە لێدانی ئەستێ ئاگر دەگرێت. بەردی چەخماخ( چەرخ).[ ئینگـ : Flint]
بەردە ئەموستیلە/berde emustîle: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ئەنوستیلە] مۆرخوانە، نقێمی ئەمووستیلە.
بەردەباران/berde baran: کتن: بەردباران، کوچک واران، سەنگەسار : بەردفڕێدان بۆ یەکێک بە زۆری.
بەردەباران کردن/berdebaran kirdin: کتپ:[ بەرەباران+ کردن]
1 – تاوانباریک بەسزاگەیاندن.
2 – زۆربەرد بەجێگەێیک دادان.
{ خۆم بەخۆم کرد، بەردەبارانـم کەن، ئامۆزا گیان }{پەند}.
بەردەباز/berdebaz: نفا:[ بەرد+ ئە+ باز] ئەو بەردەى کە لەناو جۆگە و چۆمى تەنکاودا داى دەنێن تاوەکوو بەسەریا بپەڕنەوە.
بەردەبازی/berdebazî: نفا:[ بەرد + ئە+ باز] بەردێکە لە ناو ئاودا دانرابێت بۆ پەڕینەوە. پردەباز، پێباز.
بەردە بلووری /berde bilǔrî: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بلووری] بریتییە لە کوارتزی ڕۆشن.
بەردە بۆگەنە/berde bogene: نتـ:[بەرد+ ئە+ بۆگەن+ ئە] جۆرە بەردێکە، ئەگەر بیشکێنیت بۆگەنی لێدێت.
بەردە بێر/berdeběr: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بێر] بەردێ شوان لەسەری دادەنیشێت و مێ بۆ دۆشەر دەگرێ.
بەردە بورکانی/berdeborkanî: نتـ: جۆرە بەردێکی بورکانییە شێوە و قەبارەی هەمە جۆری هەیە. ( agglomerate).
بەردەبیرۆ/berde bîro: نتـ:[ بەرد+ ئە+ بیرۆ][ گرانیت] خارا، بەردێکی زۆر سەختە شتی سل کە زۆر توند بووبێتە وە پێی دەشوبـهێندرێت.
:: دۆشاوەکە ئەوەندە خەست بووەتەوە بەردەبیرۆ.
بەردەپا/berdepa: نتـ:[ بەرد + ئە+ پا] بەردەپێ.
بەردەپان/berdepan: نتـ:[ بەرد+ە+ پان] تاتی نوێژێ، تێت، بەردەنما.
بەردەپێ/berde pě: نتـ: [ بەرد+ ئە+ پێ] ئەلپەشک، گرانیت : جۆرە بەردێکی ڕەشی کون کونەسووکە بڵقی تێدایە. کە لە گەرماودا بەکاردەهێندرێت بۆبن پێ شووشتن. [ ئینگـ : pumice]
بەردەتات/berdetat: نتـ:[ بەرد+ە+ تات] بەردی پان و لووس لە ڕەخەکانی ئاو دا دەبیندرێت. بۆ نوێژ لەسەرکردن بەکاردەهێندرێت.
بەردە تراوێڵکە/berde tirawělike: نتـ:[ بەرد+ە+ تراوێڵکە] زیخە شتێکە کە لەبەر تاو دەتروسكێتەوە وەک ئاو دیاردەکات.
بەردە تووتن/berde tûtin: نتـ: شیشێک تووتنە لە هەموو (کلارێك) دەردەکرێت بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی. جۆرە سەرانەیەک بووە، ئێستا باوی نەماوە.
بەردە تووتیا/berde tutya: نتـ:[ بەرد+ ئە+ تووتیا][ calamine ] بریتی یە لە کەرەستەی خاوی زینک، زینک سیکەیتی سروشتی جۆرە بەردێکی کانزایە.
بەردەچەرخ /berde čerix: نتـ:[ بەرد+ ئە+ چەرخ] بەردە ئەستێ، بەردە چەخماخ : جۆرێک بەردى سەخت و ڕەقە، ئەگەر ئاسنى لێبدرێت پڕیشکى ئاگرى لێ بەرز دەبێتەوە.
بەردە حەلانە/berde ĥelane: نتـ: جۆرە بەردێکە لە کوێستانێ هەیە.
بەردەخاڵدار/berde xaľdar: نتـ: بەردێکی خاڵدارە.
بەردەخەلووز/berde xelǔz: نتـ :[ بەرد+ ئە+ خەلووز][ ئینگـ : Coalstone] بەردی ڕەژی.
:: بهردهخهڵۆزی نهرمی چێو ئاسا. [ ئینگـ : Lignite].
بەردەخوێن/berde xwěn: نتـ:[ بەرد+ ئە+ خوێن][ هیماتیت: heamatite] بەردێکی کانزایە ئاسنی تێدایە، ڕەنگەکەی قاوەیی مەیلە وسوورە بریتی یەلەئۆکسیدی ئاسن.[ ئینگـ : Hematite, Blood stone]
بەردە خوێ/berdexwě: نتـ:[ بەرد+ ئە+خوێ] بەردی خوێ.
{
مێگەلـی تێر و تەسەل لێر و لەوێ
دێن و شاڵاو دەبەنە بەردەخوێ
}{ هێدی}.
بەردەداخدار/berdedaxdar: نتـ: یەردێكی دیغدیغە.
بەردە دارچینی/berde darčînî: نتـ:[ بەرد + ئە+ دارچینی] جۆرێکە لە یاقیق ڕەنگەکەی سووری مەیلەو قاوەی یە.
بەردە دڵۆپە/berde diľope: نتـ:[ بەرد+ ئە+ دڵۆپە][ ستالاکنایت و ستالاکیمایت] بریتی یە لەو بەردەی کالیسیۆم کاربۆنەیت کەلە ئەنجامی دڵۆپانی ناوپەیدا دەبێت لە ناو ئەشکەوتەکاندا.
بەردە دۆزەخ/berde dozex: نتـ:[ بەرد+ ئە+ دۆزەخ][ سیلڤەر نایزەیت].
بەردە ڕەنەن/berde řenen: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ڕەنەن][ بازلت : Basalt] مەڕمەڕی ڕەش.
بەردە ڕژاك/berde řijak: نتـ: بەردەمردە.
بەردەزاخ/berdezax: نتـ:[ بەدر+ ئە+ زاخ] بەردی زاخ، کەرەستەیەکی هاوە بۆ زاخ. لە ئەلەمینیۆم و پۆتاسیۆم.
بەردە زوورە/berde zǔre: نتـ:[ بەرد+ ئە+ زوورە] بەردەسمانە: بەردێکی زیرە ئاوی پێدادەکەن و چەقۆی پێ تیژ دەکرێت.
بەردە ڕەوا/berde řewa: نتـ:[ کهـ][ بەرد+ ە+ ڕەوا] رەجم.
بەردە ڕەوا کردن/berdeřewa kirdin: کتپ:[ کهـ][ بەردەڕەوا+ کردن] رەجم کردن.
:: بەردەڕەواکریا.
بەردەڕێژ/berde řěj: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ڕێژ( ڕشتن)] سەنگچن، سەنگ فرۆش، ساچمە ڕێژ، ڕەقف : باری جێگا و ڕێگا و کۆڵان و خەیابانێ کە بەردی تێ گیڕابێت تا چاڵ و چۆڵی تێدا نەمێنێت و ڕاست و ڕەوان بێت.
بەردەڕێژکردن/berdeřěj kirdin: کتپ:[ بەرد+ ئە+ ڕێژ+ کردن] ڕێزکردن و قایم کردنی بەردە بە پانایی و درێژایی ڕێگا و کۆڵانان و خیاباناندا : سەنگچن کردن، چەوڕێژکردن، ڕەقفکردن.
بەردە دێژە/berdeděje: نتـ: ناوی جۆرە بەردێکی سپییە وەکو شەکر دانار دانارە.
بەردە زوورە/berdezûre: نتـ: کەورە زبرە، بەردەزوورگ: بەردێکی زبرە چەقۆی پێ تیژدەکرێت.
بەردەسابوون/berde sabon: نتـ:[ بەدر+ ئە+ سابوون] بەردێکی خۆڵەمێشی مەیلەو سەوزی نەرمە زوو دەوەرێت دیمەنێکی سابوونی هەیە، لە دروست کردنی دەزگای کارەبای دا بەکاردەهێندرێت.
بەردەساو/berde saw: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ساوو (ساوین)] هەسان، بەردی تیژ کردن، بەردی چێوەسان.
بەردەسەدەف/berde sedef: نتـ:[ بەرد+ ئە+ سەدەف] بەردێکی کلسی کونکونە، بریتی یە لە سەدەف( لەپکە)ی گیاندارەنەرمەکان و شیلان.[ ئینگـ : coqvina]
بەردەسمانە/berde simane: نتـ:[ بەرد+ ە+سمانە] بەردە زوورە.
بەردەسووتەلە/berdesǔtele: نتـ:[ بەرد+ ە+ سووتەلە] بەردی ئاگر ین.
بەردەسووکە/berde sǔke: نتـ:[ بەرد+ ئە+ سووکە] بەردەبڵق : بەردێکی بروکانی شووشەی سووکەلەی کون کونی سپی یان خۆلەمێشی یە بۆ ساف کردن بەکاردەهێندرێت، سەرئاودەکەوێت لە کەناری دەریاکانی ئیتالیا دا هەیە.
بەردەسیلە/berdesîle: نتـ:[ بەرد+ ئە+ ( سیلە)] چ بەکرمانجی و چ بە سۆرانی ( زاویة _ رکن) واتە گۆشە دەگەینێت
:: ماڵیان لەسیلەی قەڵاتێ.
:: بەسیلەی چاو سەیری کردم.
بەردە شاخ/berde ŝax: نتـ: بەردەمردە.
بەردە شەراب/berde ŝerab: نتـ:[ بەرد+ ئە+ شەراب] ماددەیەکی نیشتووی بلووری سوورە لە بنی بەرمیلی شەرابدا پەیدا دەبێت.
بەردەشۆر/berde ŝor: نتـ:[ بەرد+ ئە+ شۆر (شۆر ین)]
1 – کاری جوداکردنەوەی بەرد و زیخ لە هەندێک دانەوێڵە.
2 – ئەو بەردەی کە مردوی لەسەر دەشۆنەوە.
بەردەشۆرکردن/berde ŝor kirdin: کتپ:[ بەرد+ ئە+ شۆر( شووشتن)+ کردن] شووشتنەوەی برنج و نیسک و ماش بە ڕەنگێک کە بەردەکەی لێ بگیڕێت.
بەردەشیری/berde ŝîrî: نتـ:[ جێۆ] ئۆپاڵ : جۆرە بەدر( کانزا)یەکی بەنرخە، ڕەنگەیکەی شیڕیە بۆ جوانکاری بەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : Opal].
بەردەعازەبانە/berde azebane: نتـ: بەردەئازەبە، بەردێکی قورسە گەنجان خۆیانی پێتاقی دەکەنەوە.
بەردەفرۆشی/berde firoŝî: نچ:[ بەردە+ فرۆشی] كار و پیشەی بەردە فرۆشتن
بەردەفڕکێ/berde fiřkě: نتـ: قەلیاندار.
بەردەقانێ/berdeqaně: نتـ:[ بەرد+ ە+ قانێ] قۆچەقانی، قەڵماسک، کەهنیک، بەرکانی، دارلاسیک.
بەردەقانی/berdeqanî: نتـ: بەردەقانی.
بەردەقارەمان/berdeqareman: نتـ: ئەو بەردەیە شێخ مەحموود وەك سەنگەر بەكاری هێنا دژی ئینگلیز.
بەردەقەبر/berde qebir: نتـ:[ كو : بەرد+ ە+ ع: قەبر( گۆر)] كێل.
بەردەقسڵ/berde qisiľ: نتـ:[ بەرد+ ئە+ قسڵ] جۆرێك بەردە ناوی کیمیایی( کاربۆناتی کالیسیۆم)ـە لە کان دەریدەهێنن و لە کوورەی تایبەتیدا دەیسوتێنن، دەبێتە ئاهەك( قسڵ) بۆ پتەوی و قایمی لە بناغەی دیوار و و ناو گەرماو( حەمام) یان شمشە کێشانی ناو گەرکا و کەڵکی لێ وەردەگیڕێت.
بەردەقور/berdequr: نتـ:[ بەرد+ ئە+ قۆر]
بەردەکوورە/berdekûre: نتـ: گووراسن، بەردی کوورەی.
بەردەئاگر/berde agir: نتـ:[ ئینگـ : Pyrite].
بەردەگەچ/berde geč: نتـ:[ بەرد+ ە+ گەچ] بەرێ گێچێ : بەردێکە لەسروشت زۆرە، ناوی کیمیایە کەی( سۆڵفاتی کالیسیۆم)ـە، لەهەندێک ( ئاو) هەیە، لەکوورەی تایبەتی دا دەبرژێندرێت، ئاوەکەی دەڕوات و خۆی دەبێتە تۆزێکی سپی، بۆ کاروبای بەنایی بەتایبەتی بۆ سپیکاری بەکڵک دێت.
بەردەگۆنجە/berde gonce: نتـ:[ بەرد+ ئە+ گۆنجە] بەردێک كە بەری كونی گۆل و ئەستێری پێ دەگرن.
بەردەگیرە/berde gîre: نتـ: کلس.
بەردەلاتریت/berde latrît: نتـ: بەردێکی سوری کونکونە ئاسن و ئەڵەمینیۆم تێدایە.
بەردەلان/berdeľan: نتـ:[ بەرد+ ئەل+ ان] بەردەڵانی، زەوینی بەردین، ڕەقەن، هەردە، زبران، گەرگەر.
بەردەڵانی/berdeľanî: نچ: شوێنێکە کە بەردی زۆر بێت.
بەردەلینگ/berdelîng: نتـ:[ بەرد+ە+ لینگ] تیماسکە کوتالێکە بە دیوی ناوەوەی دەر دەلینکی ڕانک و شەڕواڵی کوردیدا دەدوورن.
بەردەڵێن/berdeľěn: نتـ:[بەرد+ ئەڵێن] بەردەڵان.
بەردەمار/berdemar: نتـ:[ بەرد+ ئە+ مار] بەردێکی سەوزی پنکەپنکەیە ڕەنگەکەی لە کاژەمار دەچێت.[ ئینگـ : Serpentine].
بەردەمانگ/berdemang: نتـ:[ بەرد+ ئە+ مانگ] جۆرێکە لە کانزای فیسیار و بەردێکی بەنرخە ڕەنگەکەی شینە شێوەی مرواری هەیە. بریتی یە لە سلیکاتی ئەلەمینیۆم و پۆتاسیۆم.
بەردەمەڕمەڕ/ berdemeřmeř: نتـ:[ بەرد+ ئە+مەڕمەڕ ] بەرێکە لە تیرەی بەردەکانی( کالیسیۆم)دروست بوونە، تەماشای( مەڕمەڕ) بکەن.
بەردەمردە/berde mirde: نتـ : تەونەڕژێ : جۆرە بەردێکی ڕزیو تەڵاش تەڵاش لێکدەبێتەوە.
بەردەمۆرە/berde more: نتـ:[ بەرد+ ە+ مۆر] شتێکی بچکۆلانەی تەنکە لە قوڕای( کەربەلا – نەجەف) سووردەکرێتەوە، شیعە لە نوێژ دا ناوچەوانی دەخاتەسەر.
بەردەدۆزەخ/berdedozex: نتـ:[ بەرد+ ە+ دۆوەخ][ كیمـ] لاپیس، سیلڤەر ناترەتی تواوە، ماددەیەكی بەكتریاكوژە.
بەردەمووڕەسەن/berde mûřesen: نتـ:[ بەرد + ە+ موو + ڕەسەن] بەردەمووروو: بەردێکی خڕی سەختە لە ئاستی ئاوێدا بەرداش لە بانی دەخوڵێتەوە.
بەردەمینا/berde mîna: نتـ: بەردی مینا.
بەردەنما/berde nima: نتـ: تاتی نووێژێ.
بەردە نوێژ/berde nwěj: نتـ:[ بەرد+ ئە+ نوێژ ] بەردە مۆرە، بەردە تات. : تاتەشۆر، تاتەنوێژ، تەوەننما (تەوەن+نماز).
بەردەنووس/berde nǔs: نفا:[ بەرد+ ئە+ نووس( نووسان)] تەڵاشەبەرد كە شتی لەسەر نووسرابێت یان هەلكەندرابێت.
بەردەنی/berdenî: نچ:[ بەرد+ ئەبی] ئەوەی لە بەرد بێت. ( متحجر).
بەردەنییەکان/berdenîyekan: نتـ: قاوغ بەندەکان.
بەردەواز/berdewaz: ئانتـ: بەردەباز.
بەردەوان/berdîn: ئان:[ بەرد+ ە+ وان] رازەوان، شاخەوان : كەسێك بە سانایی بە رەوەزە بەرد و ماهان هەلگەڕێت.
بەردەهاڕ/berdehař: نفا:[ بەرد + ە+ هاڕ( هاڕین)] بەرداش.
بەردەهەسان/berde hesan: نتـ:[ بەرد+ ئە+ هەسان] بەدەساوو، بەردی تیژکردن ، بەردی چیوەسات، هەسان _ هەستان.
.
بوونەبەرد/bǔneberd: كتن:[ بوون+ ە+ بەرد] زۆرڕەق بوون، ووشک بوون، هیشک بوون.
بەردباران/berdbaran: کتن: کەڤرباران، بەردەباران.
بەردباران كردن/berd baran: کتپ: بەردەباران كردن.
بەردبەگومەزدادان/berdbegumezdadan: کتن:[ ئد] كوفركردن، سووكایەتی كردن بە ئایین.
بەرد لەئەژنۆی خۆدادان/berd le ejnoy xo dadan: کتن: كارێك بەزیانی خۆكردن، زیان لە خۆدان، خۆ كڵۆڵ كردن، ماڵ لە خۆ خراپ كردن.
بەرد لەسەردانان/berdleserdanan: کتن:[ ئد] لە بیربردنەوەی كارێك و باس نەكردنی.
بەردبڕ/berdbiř: ئانفا:[ بەرد+ بڕ( بڕین)] كەسێك كە پیشەی بەرد بڕین بێت.
بەردبڕین/berdbiř: كتن:[ بەرد+ بڕین] بڕینی بەرد، لەتكردنی بەردی رەوەز و شاخ بۆ كاروباری خانووساز كردن.
بەردبڕی/berdbiř: نچ:[ بەرد+ بڕ( بڕین)+ی] كار و پیشەی بەردبڕینی كەسێك.
بەردتاش/berdtaŝ: نفا:[ بەرد+ تاش (تاشین)] تەوەن تاش، کەڤرتاش، بەردبڕ : کەسێکە کە پیشەی بەرد تاشین بێت، بە تایبەت بەردی مەڕمەڕ.
بەردتاشی/berdtaŝ: نچ:[ بەرد+ تاش(تاشین)+ ی] بەردتراشی.
بەردتراش/berd: نتـ:[ بەرد+ تراش( تراشین)] نەقار، سەنگ تراش: کەسێکە بەردان لێک ولووس دەکات تاوای لێی بێت دەست بدات لەهێندێک شوێنی خانووبەرەدا کەلکی لێ وەربگری.
بەردتراشی/berd: نچ:[ بەرد+ تراش( تراشین)+ی] بەردتاشی.
بەردکاری/berdkarî: نچ:[ بەرد+ کار (کردن)+ی] هەڵچنینی دیواریا هەرکارێکی تری (بەنای)کە کەرستەکەی (بەرد)بێ ئیمڕۆش بەرد کاریمان ماوە.
بەردۆڵە/berdoľe: نتـ:[ بەرد+ۆڵە] بۆدەقە _ بۆتە.
بەردڕێژ/berdrěj: نفا:[بەرد+ ڕێژ()] بەردتاش، خشت رێژ، دوشکەمسی، سەنگ چن، دوشکەچن، دوشەک کەڵەک : بریتی یە لە بەرد دانان بە بێ قور، گەچع چەمەنتۆ.
بەردرێژکەر/berdrěj ker: نتـ: ئەو کەسەی چەو دەڕێژێت.
بەردڕێژکردن/berdrěj kirdin: کتپ: چەوڕێژکردن.
بەردشکان/berd ŝikan: کتن:[ بەرد+ شکان] بەرد لەتکردن.
بەردشکاندن/berd ŝikandin: کتپ: بەرد ووردکردن.
بەردشکێن/berdŝkěn: نفا: بەردبڕ.
بەردکێش/berdkěŝ: نفا:[ بەرد+ کێش(کێشان]
1 – کەسێکە بە پارە بەرد بگوێزێتەوە بۆ ئەم و ئەو.
2 – شەڵتە، بارێکە دوو تای دارەو بەرد و گڵی پێ دەکێشن.
بەردکێشان/berdkěŝan: کتن:[ بەرد+کێشان] بەردگوێزانەوە، بەردکێشان.
بەردکێشاندن/berdkěŝandin: کتپ:[ بەرد+ کێشاندن] بەردگوێزاندنەوە.
بەردلێبارین/berdlěbarîn: کتن:[ ئد] تووشی بەڵا و ناخۆشی بوون.
بەردناس/berdesit: نتـ:[ بەرد+ ناس] كەسێك كە پسپۆری بەردە، لە زانستی بەردناسیدا.
بەردناسی/berdesit: نچ:[ بەرد+ ناس+ی] زانستی چۆنیەتی و چلۆنایەتی بەرد و كان و جۆرەكانی.
بەردهەڵکەن/berdheľken: ئانفا:[ بەرد+ هەڵکەن( هەڵکەندن)] کەسێکە لەو کان و جێگایانەی خڕکەبەرد دەگەڵ گڵ وخۆڵ تێکەڵەبەکرێ بۆخەڵکی.
بەردی ئاسمانی/berdîasimanî: نتـ:[ یەرد+ی + ئاسمان+ی] بەردێك كە لە ئاسمان یان گەردوونەوە بكەوێتە سەر زەوی.
.
بەردی ئاسمانی گهوره/berdîasimanî gewre: نتـ:[ یەرد+ی + ئاسمان+ ی+ گەورە].[ ئینگـ : Fireball].
بەردی ئاسن/berdîasin: نتـ: جۆرە بەردێکە ئاسنی تێدایە بەشێوەی ژەنگ ( تاکۆنێت).[ ئینگـ : Ironstone]
بەردی ئاگرین/berde agirîn: نتـ: هاوتای گرانیت.[ ئینگـ : Rhyolite , Igneous rock , Andesite].
بەردی ئاوێته/berde awête: نتـ: .[ ئینگـ : Graywacke].
بەردی ئەستێ/berdî estě: نتـ:[ بەرد+ی+ ئەستێ] بەردی چەخماخ.
بەردی ئەڵحەد/berdî elĥed: نتـ:[كو: بەرد+ی + ع : ئەلحەد] ئەو ڕیزە بەردەیە كە سەری گۆریچەی پێ داپۆشرێت.
بەردی بناغە/berdî binaĝe: نتـ:[ بەرد+ی+ بناغە] بەردی بناخە، بەرێ بناخەی.
1 – زاراوەیەكە لە تەلارسازی دا، لە بڕی بن تەمەل لێدان بەكاردەهێندەرێت.
2 – [ مجـ] بنچینەدانانی كار یان پرۆژەیەك.
:: بەردی بناغەی شیعری نوێ كوردی لەسەر بەیتەكان داڕێژراوە.
بەردی بنچینە/berdîbinĉîne: نتـ:[ بەردی+ بنچینە] بەردی بناغە.
{
سەیلی هیجرت بەردی بنچینەی لە ڕەگ هێنامەدەر
باری فیكرت قەددی ڕاستی تێشكاندم وەك فەنەر
}{نالـی}.
بەردی بن گۆم/berdî bin gom: نتـ:[ ئد] هەر شتێك كە بە ئاسانی نەدۆزرێتەوە.
بهردی بهنرخ/berdî bE nirx : نتـ:[ ئینگـ : Precious stone]
بهردی بننیشتوو/berdî binnîštû: نتـ: بهردیكه به هۆی پرۆسهی بهههڵم بوونی سوێرئاو (ئاوی دهریا) بهدی دێت[ ئینگـ : Evaporite]
بهردی پێ/berdî binnîštû: نتـ: بەردەپێ : جۆرێک خڕکەبەردى بێ سووچى سەخت و ڕەقە و لەبەر ئەوەى پتەو نییە و کون کونە لەچاو حەجمى سووکە، لە کوردەوارى بۆ خاوێنکردنەوەى چڵکى قاچ لە حەماما بەکارى دێنن.[ ئینگـ : Pumice]
بەردی تروسکە دار/berdî tiruskedar: نتـ: هەر بەردێک كە بتروسکێتەوە.
بهردی تێكگۆڕاو (بهتهواوی گۆڕاو) : Metamorphic rock
بەردی جەهەنم/berdî cehenim: نتـ: کان:[ كو: بەرد+ی+ ع: جەهەنم : دۆزەخ] ماتە : نیتراتی زیو.
بەردی چەخماخ/berdî ĉexmax: نتـ: بەرستە، کەڤرئەژیر، بەردی ئەستێ.[ ئینگـ : Flint ].
بەردی چینی ژێرەوەی زەوی/berdî ĉînî jêrewey zewî : نتـ: [ ئینگـ : Bedroc ].
بەردی خوێ/berdî xiwê: نتـ:[ ئینگـ : Salt Lick ]
زیوهری، كالسیدۆنی (كوارتزی ریشۆڵهدار) چهندجۆرهی : Agate
بەردی دەزڵ/berdî dezľ: نتـ: پیاوی دەقۆز.
بەردی دهباشیر/berdî debašîr: نتـ: بەردی تەباشیر. [ ئینگـ : Gypsum]
بهری دهست : Palm of the hand
بەردی دیکە : بهردێكی ئاگرینیی درێژ : Dike
بەردی ڕەژی/berdî řejî: نتـ: کان: بەردی خەلووز، بەرێ کومری.
بەردی ڕێ نوما/berdî řěnuma: نتـ: بەردەنوێژ.
بەردی ڕێنوێن/berdî řěniwên: نتـ:
بەردی زیو/berdî zîw : نتـ: بەرێ زیڤێ.
بەردی ژێرچین/berdî jêrĉîn: نتـ: [ ئینگـ : Basemnet rock ].
بەردی سارد/berdî asin: نتـ: ئد: ناخۆشی وبەلآ.
بەردی سەبوور/berdî sebǔr: نتـ:[ كو:بەردی+ع: سەبوور] بەرد و ڕەوەزی سەخت كە هەمیشە لەسەرما و گەرما وبەفر و باراندا سەرجێی خۆیەتی ونوێتەری سەنگینی و تاقەت هێنان لەبەرابەر سەختی و ناخۆشی دایە.
{
بەسمە بەش لەم دەهرە تاهیر شیوەیی بەردی سەبوور
چونكە هەر بێ قیمەتی دێنێتە بەر، پاڕانەوە
}{ سەید تاهیری هاشمی}.
بەردی سەرشكێنە/berdî serŝikěne: نتـ:[ ئد] شتی بێ بایەخ و بێ منەت كەلە هەموو جێگەیەك هەبێت.
بەردی سولیمان /berdî suleiman: نتـ: بەردێكی جوانە بۆ ڕازانەوەو پێجوانكردن بەكاردەهێندرێت.
بەردی سەفرا/berdî sefira: نتـ:[ نخ] بەردێكە كەلەبەر نیشتنەوەی مەودای نێو زراو پەیدا دەبێت.
بەردی شێڵگر/berdî qur: نتـ:
بەردی قور/berdî qur: نتـ: کەستەک.
بەردی کل/berdî kiľ: نتـ: سییتەم، ئەنتمۆن. [ ئینگـ : Antimon].
بەردی کفتە/berdî kifte: نتـ: بەردێکی پان یان ناوچاڵە، کەبە کوتک گۆشتی تێدا دەکوتن بۆ کفتە.
بەردی کواتر/ berdî kwatir: نتـ: جۆرە کریستالێکە کە ڕوون و بێ ڕەنگە.
بەردی گەچ/berdî geĉ: نتـ: بەردی قسل.
بەردی گەنمی/berdî genimî: نتـ:
بەردی گرانیت/ berdî kwatir: نتـ: بهرده بیرۆ، بهردی خاڵاوی.[ ئینگـ : Granite].
بەردی گڕكانی/berdî girkanî: نتـ: [ ئینگـ : Whin ]
بەردی گورچیلە /berdî gurĉîle: نتـ: نخ: بەردێك لەبەر ئاوێتە بوونی ئەسید گەلـی میز دە گەڵ ماكەی دیكە پێك دێ و لەسەر گورجیلە پەیدا دەبێت و یا عەمەل دەكرێت یان ئەوە كە خۆی بەرێی میزدا دێتەدەر. [ ئینگـ : Kidney stone ، Renal stones, Kidney stones].
بەردی لمی/berdî limî: نتـ: تەمۆخ، بەرەخیز، خیزەبەر.
بەردی مارهبا/berdî mareba: نتـ:[ بەردی+ محەك] [ ئینگـ : Yellow amber ]
بەردی محەك/berdî miĥek: نتـ:[ بەردی+ محەك] بەردی مەحەک : بەردێكە ڕەشە كە زێڕێنگەر عەیاری پێ دەكات. بهردێكه زێڕی پێ تاقی دهكرێتهوه.[ ئینگـ : Touchstone].
بەردی نەزڵ/berdî neziľ: نتـ: پیاوی نەقۆر.
بەردی نەوتی/berdî newtî: نتـ:[ بەردی+ نەوتی] [ ئینگـ : Oilsand]
بەردی نرخدار/berdî nirxdar: نتـ: بەردی بەنرخ، کەڤأی بوها.
بەردین/berdîn: ئان:[ بەرد+ ین]
1 – حاڵی هەر شتێک لەبەرد دروست کرابێت.
2 – یەکێک هێندە قەڵەوبێت و کە نەتوانێت ببزوێت.
بەردینە/berdîne: ئان: هەر شتێك دروستكراو بێت لە بەرد.
بەردەنم/berdenim: نتـ: پێش دەنە.
{
سەرسابەردەنـم، تەرسابەردەنـم
ڕاسەن وخیدەی دەیزنەرسا بەردەنـم
}{ بێسارانی}.
.
لە هێندیک ناوچە بە زیخ دەڵێن خیز.
ئەو “تەتەبەرد”ەش وا بزانم دەبێ “تات” ئەوە هەورامیە.
بەردەنوێژ،
بەرداش،
کێل
بەردی گەورە)
خڕکە بەرد(
بەردی خڕ و ناوەنج)
وردکەبەرد(بەردی ورد)
تاشەبەرد،تاوێر،
بەردەئاوەسوو،
تاتەبەردە،
بەردەکۆڵ،
تەلەبەرد،
گاشەبەرد
(بەردەهەسان).
بەردەئەستێ،
بەردە دارچینیی،
بەردەسووکە
بەردەپێ
.
.
.
______________________________
بەرد/berd: ن: یەکەی پێوانی کێش : 14 پاوەند : 6.348 کگم.
.
.
.
.