یەڵدا/yeľda: ن:[ سریانی : ܝܠܕܐ] درێژترین شەوی زمستان، شەوچلە یان چلەی گەورە شی پێدەگووترێت لە گەرمیان.

 تێبینی
1 – درێژترین شەو لەساڵدا، کەپتر لە 14 کاتژمێر دەبێت. لە کوردەواری دا بەشەوێکی شووم دادەندڕێت.  
2 –  ئەم وشە لەزمانی سریانی دا بەواتای لەدایکبوون دێت، چونکە شەوی یەڵدایان لەگەڵ لە دایکبوونی مەسیحیان داناوە، لەبەرئەوە بەم ناوە ناویان ناوە، لێ ڕۆژئاوییەکان هۆکاری ئەم لەدایکبوونەی مەسیح بۆ ئەوە دەگێرێتەوە کە لە سەردەمی رۆم ـەکان ئاهەنگی لەدایک بوونی میترایان گێڕاو و ئەم ڕێ و ڕەسمە یان بەرنەدەدا، بۆیە ڤاتیکان بۆ ئەوەی ناوی میثرا نەمێنێت کردیان بەی یەسوع. 
3 – ئەفسانەی ڕێکەوتی ئەم دایکبوونە، دەگەڕێتەوە بۆ لەدایکبوونی میثرا : Mithra یان میهرا،

میثرا یەکێکە لە فریشتەکانی دەئێنەی زەردەشتی و چاودێری داد و گیانلەبەر و دانەوێڵەبووە. لە پاش هێرشی ئەسکەندەر مەکەدۆنی ئەم ئایینی گوێزرایەوە بۆ ناوچەی بیزەنتین و رۆم، پەێرەوانی پێیان دەگووترا میثرایزم.

 

{

بەیازی ناسییەی تۆ بوو سفیدی دا بە سوبحی عید

لە نوسخەی قیرگوون زوڵفت سیاهی برد شەوی یەڵدا

}{ سالم، ل، 27}.

.

.

.

{ سەرچاوە

شاعیران، ل، 1018}.