ڕادان/řadan: کتن:[ ڕا+ دان]

1- هەڵبژاردن، بڕیاردان، دەنگدان.

2- ڕانین، دەرکردن، ڕاونان، فرێدان.

3- لێخوڕین، راماڵینی چشت بەملاولادا.

4-[ ڕەوا] راهێشتن، دان.

5- راماڵین، داماڵکردن، وەک ئاو کە قوڕ رادەماڵێت.

:: لافاو هەمیشە شارێک رادەماڵێت.

6 – تێوەردان.

:: ئاو لە دەم و لووت ڕادان.

7 – وەبن خۆدان و ماشنن.

8 – داگیرسانی سۆپە.

.

ڕادەر/řader: ئان: ئەو کەسەی دەنگ دەدات.

رادان سەر/řadan ser: کتپ:[ کباک] هێرش بردنەسەر، زگدڕین بەخەنجەر.

رادانی بانگ/řadanî bang: کتن:

1 – بانگدان.

2 -[ کباک] راخستن، دروستکردن.

.

بەڕادان/beřadan: کتن:[ بە+ ڕادان]

بەڕاداندان/beřadandan: کتن:[ بە+ ڕادان] ئەسپاردن بۆ سازکردن.

:: کەوام بە ڕادان داوە.

:: هەڕاج کردنی دەقی ئەدەبی و بەڕادان دانی نووسین .{ م. یونس}.

.

.

__________________________

ڕادان/řadan: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ نێریینە، بەڵام ناوێکی کوردی نییە، بەڵکو فارسی و کرواتی یە.  

:: سه‌ردار ئه‌حمه‌دڕه‌زا ڕادان

:: دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری به ‌ره‌گه‌ز كڕواتی ( ڕادان گاسنین ) گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر واژوو كرد.

.

.

.