ڕابەر/řaber: نفا:[ را ( راهـ)+ بەر( بردن)][ ڕاهبەر]

1 – ڕێبەر، ڕێنیشاندەر، پێشڕەو، سەردار، ڕێیشاندەر، ڕاپەڕ، سەرکردە : کەسێکە راسپاردە یان نامەی خەڵکی بەكتری بگەیەنێ.

2 – پێغەمبەر، پەیغامبەر، پێشەوا، بەڵەد، شارەزا.

ڕابەران/řaberan: نتـ:[ کۆ] پێشەوایان.

ڕابەرایەتی/řaberayetî: نچ:[ هـ] ڕابەرێتی، پێشڕەویی.

ڕابەرایەتی کەرڎەی/řaberayetî kerđey: کتپ:[ هـ] ڕابەڕێتی کردن.

ڕابەرێتی/řaberětî: نچ: هونەری رابەریکردن یا ئەوەی پێوەندی بەرابەرەوەهەبێت.

ڕابەرێتی کردن/řaberětî kirdin: کتپ: پێشەوایەتیکردن.

ڕابەری/řaberî: نچ: ڕێنومایی _ ڕێنمای، فەرمانبەری، سەرپەرشتی، ڕێنمایی، دەستاوێژ، ڕێنیشاندەر، نیشانە، بەڵگە، سەنەد، دەلیل، لەگەڵ و پەڵکی دزراو یا گوم بوو ئەگەر پارچەیێک بدۆزەرێتەوە.

ڕابەری کردن/řaberî kirdin: کتپ:[رابەری+ کردن]

1 – سەرپەرشتیکردن، پێشەوایی کردن، سەرداری گرتنەدەست، ڕێنمایی کردن.

2 – ڕێ نیشاندان.

ڕابەری ئایینی/řaberî ayyinî: نتـ:

1 – لە ئایینی جودا پێی دەگوترێت : حاخام.

2 – لە ئایینی دیانان دا پێی دەگوترێت : قەشە.

3 – لە ئایینی ئیسلام دا پێی دەگوترێت،

لەئایینزای سونە : مەلا.

لەئاینیزای شیعە : ئاخون.

4 – لە ئایینی زەردەشتی دا پێی دەگووترێت : ئاثرەوان _ ئاذرەوان.

ڕابەری ئاوتۆریتۆر/řaberî awtorîtor: نتـ:[ ڕامیا]  ڕابەری سەرکوتگەر ( ع : استبدادی): لە چەکامەی رابەری ئاوتۆ( ئۆتۆ)ریتۆر دا هیچ مەودایەک بۆ گفتوگۆ نیە و وەک یاسای سەربازی وایە هەر دەبێ جێبەجێ بکرێت و گفتوگۆ هەڵناگرێت و کەسیش توانای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی نیە. { ئاسۆ حامدی } .

ڕابەری ئۆردوو/řaberî ordû: نتـ: دیدەوان، پێشقەرەووڵ.

ڕابەری با/řaberî ba:[ فیز] بانما، باپێو: کە لە شێری با: ئامرازێکە لە شێوەی کەلەشێردا لە سەرنووکی شیشێک دانراوەبۆ پیشان دانی ڕێ دەوی با.

ڕابەری بایەر/řaberî Bayer: نتـ:[ کیمیـ] دەنکە حەبێکە بۆ زانینی رادەی ترشێتی شیر بەکاردێت.

ڕابەری بەشدارکەر/řaberî bešidarker: نتـ:[ ڕامیا] لە فۆرمی ڕابەری بەشدارکەردا ئەمە فۆرمێکی نێوەندیە لە نێوان فۆرمی ڕابەری سەرکوتکەر و دیموکراسی دا.

ڕابەری پاپۆر/řaberî papor: نتـ: کاپتن.

ڕابەری تیپ/řaberî tîp: نتـ:[ واز] کاپتنی تیپ.

ڕابەری دیموکراسی/řaberî dêmokirasî: نتـ:[ ڕامیا] ڕابەری دیموکراسی و فۆرمەکەی بۆ هەمووان وەکو فەهمی دروستی دیموکراسیە لە وڵاتانی پێشکەوتوودا یەکێ لەهەرە سیفاتە باشەکانی ئەم فۆرمە بوونی گروپی فوکنشیەکانە(کاروتایبەتمەندەکاندا) لەکاتی بڕیارداندا.

ڕابەری رامیاری/řaberî řamyarî: نتـ:[ ڕامیا] شێوەی بەڕێوەبردنی ڕابەرێتی جیاوازە، سێ نموونەی بۆ دەهێنینەوە.

ڕابەری فرۆکە/řaberî firoke: نتـ: فرۆکەوانی یەکەم.

ڕابەری کیمیایی/řaberî kîmyayî: نتـ:[ کیمیـ] ئەو ماددەیەی کەر أەنگە کەی لە گیراوەی ترش و تفت و خوێ دا بگۆرێت، وە بۆ ناسینەوەی ئەو جۆرە ماددانە بەکاربـهێندرێت وەکو رابەری کاغەزی گوڵە بەرۆژە.

ڕابەری مۆسیقا/řaberî mosîqa: نتـ:[ مۆس] مایەسترۆ.

ڕابەری ویستن/řaberî Wîstin: نتـ:

ڕابەری هەنگوین/řaberî henguîn: نتـ:[ باڵ] هەنگدۆز: جۆرە باڵندەیەکە شانەی هەنگ دەدۆزێتەوە.

.

.

__________________________

ڕابەر/řaber: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێریینە.

. 

.

.

.