پێش/ş: ئاکتـ:[ ئاڤێسـ : itiap : پەئیتی، هەخ : پەتیش، پهـ : پێش] بەر، بەرێ، بەروو، وەرج، دەڤ، بەردەم. پێچەوانەی( دوا) یە.

1 – ئاوەڵکاری کاتە، هاوواتای (بەر) دێت.

2 – ئاوەڵکاری جێگایە، هاوواتای (بەر) دێت.

3 – [ توێ] چوار ددانی ناوەڕاستی پێشەوەی دەمی مرۆڤ.

{ تێبـ : هەم وەک پێشگر و ناوگر و پاشگر ڕۆڵ دەبینێت لە دروستکردنی وشەدا.

.

 وەک پێشگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات : 

.

پێشاپێش/pêşapêş: ئاکتـ:[ پێش+ ئا+ پێش] پێشاوپێش.

پێشاوپێش/pêşawpêŝ: ئاکتـ:[ پێش+ ئاو+ پێش] پێشاپێش.

1 – لای پێشەوە، بەرانبەر.

{ ئەمن زەینی خۆم دەداوە ئەو ماڵ و مەڕەکەی کاکە سەیدەوانی||هەڵیدەدا لە تیلەگی دە کوێشتانێ، بەرانبەر و پێشاوپێس بە گۆمە دەڵاوێ}{ گەنج. 241}.

2 – پێشەکی، بەر لە هەر شتێک، لەپێش دا.

پێش پێگرتن/pêş pêgirtin: کتپ:[ پێش+ پێ+ گرتن]

1 – بەرگرتن، پێش لێگرتن : سەر ڕێگای كەسێک گرتن بەنیازی شەڕ.

2 – بەری ڕۆیشتنی ئاو یان گیانلەبەرێک گرتن بۆ نەڕۆیشتنی.

پێشدە/pêşde: ئاکتـ: لەپێشدا. بەرێ.

پێشدەم/pêşdem: ئاکتـ: بەردەم.

پێشکەوت/pêškewt: نفا:[ پێش+ کەوت( كەوتن)]

1 – چوونە پێش و وەبەرکەوتن لە کار و كێشەیەکدا.

:: خەریکی کار و کاسبیم بşەڵام پێشکەوتنی زۆرم نەکردووە.

2 – چوونەپێش لە باری زانستی و ڕۆشنبیرییەوە.

پێشکەوتن/pêşkewtin: کتپ:[ پێش+ کەوتن] پێچەوانەی ( دواکەوتن).

1 – تەشەنەو پەرەسەندن لەکارێکدا، پێشڤەچوون، کەتن پێش.

2 – چوونە پێش نۆرەی کەسێکی دیکە.

3 – لە پێشەوەی خەڵک ڕۆیشتن.

4 – سەرۆکایەتی و پێشەنگی کارێک وە ئەستۆگرتن و خەڵک هاندان بۆ ئەم مەبەستە، هاندان و دنەدان. وەپێشکەوتن.

پێشکەوتوو/pêşkewtû: ئانفا:[ پێش+ کەوتوو( کەوتن)] پێشکەفتی

1 – کەسێک کە لە باری بیر و زەین و ئاگادارییەوە لە چاو خەڵکی ئاسایی لە پێشترە.

2 – ووڵات و کۆمەڵگایەک کە لە باری زانستەوە لە كۆمەلگاکانی دیکە لەپێشترە >< دواکەوتوو.

پێش نیوەڕۆ/pêş nîweřo: نتـ: بەری نیڕۆ.

پێشان/pêşan: ئاکتـ:[ پێش+ ئان] لە پێشدا، پێشدە، بەرواری ڕابردوو، لە بەرایێدا.

{

پێشان بەهومێد و شاد و خۆشین

پاشان لە دەسی زوخاو دەنۆشین

}

{ مەم و زین، 323- هەژار}.

پێش ئانین/pêş anîn: کتپ:[ کباک] هێنانەپێش.

پێشەوە/pêşewe: ئاکتـ:[ پێش+ ئەوە]

1- لای پێشەوە، نیاوە، بەرەوە.

2- کەش و شوێنی ڕووبەڕوو.

پێشگر/pêşgir: ئاکتـ:[ پێش+ گر]

1- ئەو کەسە یان ئەو شتەی کە پێشی کەسێک یان شتێکی تر بگرێت.

2- ئەو وشەیەیە کە دەڵکێت بە ووشەی دیکەوە، وە واتایەکی نوێی لێدادێت.

پێشگرتن/pêşgirtin: کتن:[ پێش+ گرتن]

1- بەری پەرەسەندنی ڕووداوێک گرتن.

2- بەری کەسێکگرتن: پێش پێگرتن.

3- بەری شتێک گرتن.

:: پێش ئاوەکە بگرە، با نەڕوات .

پێشگریی/pêşgiryî: نچ:[پێشگر+ئیی] بەرگری، پێشگیریی.

پێشگریی کردن/pêşgiryî kirdin: کتپ:[ پێشگریی + کردن] بەرگرتن لە کەسێک یان کێشەیەک، بەرگریی کردن، پێشگیریی کردن.

پێشگیران/pêş gîran: کتپ:[ کارابزر] پێش گیرسان : بەرگیران لە لایەن کەسێکەوە یان شتێکەوە، بۆ هەر مەبەستێک.

پێش گیرسان/pêş gîrsan: کتپ:[ پێش+ گیرسان] پێشگیران.

پێشڤەچوون/pêşve čûn: کتن:[ کباک][ پێش+ ڤە+ چوون] چوونەپێش، پێشکەوتن.

پێش دەرکە/pêş derke: نتـ:[ ئەند] پێش دەرگا.

پێش دەرک پێگرتن/pêş derk pê girtin: کتپ:[ مجـ] بەردەرکی کەسێک گرتن بە نیازی شەڕ.

پێش دەرگا/pêş derga: ئاکتـ:[ ئەند] دەڤێ دەر، دەرماڵ، دەریندار.

پێشدەرگانە/pêş dergane: ئاکتـ:[ ئەند]  ئاستانە، پلیکانی پیشدەرگایە.

پێشخستن/pêşxistin: کتپ:[ پێش+خستن] وەپێشخستن، پلەزیادکردن، بردنەپێشەوە.

 .

    وەک ناوگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات :   

.

لەپێشدا/le pêşda: ئاکتـ: پێشان، پێشدە، ژبەر، ژپێشڤە.

لەپێش نیان/le pêş niyan: کتن: لەپێش دانان.

وەپێشدان/we pêşdan: کتن: وەپێش خستن.

وە پێشکەوتن/we pêşkewtin: کتن: پێش کەوتن، چوونەپێشەوە، پێشڤەچوون.

وە پێشخستن/we pêşxistin: کتن:

1- بەرەو پێشبردنی کارێک.

2- کەسێک وەپێشخۆ دان، پێشخستن، خستنەپێش، وەپێشدان.

لە پێشدانان/le pêş danan: کتن:

1- شتێک لەبەر کەسێک دانان.

:: دەفتەرەکەی لە پێش مامۆستا دانا.

2- پێشنیار پێکردن.

:: دوو ڕێگام لە پێش دانا، هەرکامەیانم بە قسەم بکات، ئەوە سەردەکەوێت، دەنا هیچ.

لەپێشبوون/le pêşbûn: کتن:

1- شتێک یان کەسێک لە بەرەوەبوون.

2- پێشتربوون لە کایە و یاری و کێبەرکێدا.

:: دوو هیچ ئێمە لە پێشین.

.

   وەک پاشگرێک دەلکێت بە ناو یان بەکردارێکەوە و واتایەکی نوێ دروست دەکات :

.

چوونەپێش/čûnepêş: کتن:

1- بۆ لای پێشەوەچوون.

2- جێبەجێ بوون و پێش کەوتنی کار و كێشەیەک.

كێشانەپێش/şane pêş: کتن: لەبەردەم دانان.

:: قابڵەمە یاپراغەکەی كێشا پێش من و خۆی و پێکەوە تەقەمان لێهێنا.

خستنەپێش/xistine pêş: کتن: وەپێش خستن، پێش خستن، وەپێشدان.

بۆپێش/bopêş: نتـ: بەروونکار، هەمبەر، هەنتەش.

هێنانەپێش/nanepêş: کتن: پێش ئانین.

1- کەسێک یان شتێک بە تەواوی لە خۆ نزیککردنەوە. کێشانەپێش.

:: قاپە میوەکەی هێنایە پێش و هەمووی خوارد !.

2- هێنانەگۆڕی باس و ئارێشەیەک.

:: باسێکی وای هێناوەتە پێش کە ناچارم قسەی لەسەر بکەم.

.

.

.

.