چێژ ¹ /çêj: ن: [ خوار] تام ( ع : طعم)، چێژە، چست( کباک)، چەشکە( ڕۆژ).{ گیو، ل، 324}. 

چێژان/çêjan: کتن: تامکردن، چێژتن.

چێژە/çêje: نتـ: تام، مێزە، مەزە.

چێژەر/çêjer: نفا:[ چێژ( چێژتن)+ ئەر] ئەوەی کە تامی خواردەمەنی دەچێژێت.[ ئینگـ : taster]{ غەریب. ب 3. ل. 8}.

چێژ پەرستی/çêj peristî: نتـ: ڕەوتێکی فەلسەفەییە، كە لەزەت وەرگرتن بڵندترین ئاستە لە چێژتن.[ گر، فەر : Hedonsime](فار : لژت گرایی).

چێژتن/çêjtin: کتپ: چست کرن( کباک)، مێزەکردن، چەشتن، چێشتن : یەکێکە لە پێنج هەستەکان.{ گیو، ل، 324}. 

چێژدار/çêjdar: ئانتـ:[ چێژ+ دار( دارەن)] بەتام.

چێژداری/çêjdarî: نچ: بەتامی.

بەچێژ/beçêj: ئاکتـ: بەتام _ تامدار، چێژدار.

بەچێژبوون/beçêjbûn: کتن: بەتامبوون.

بەچێژکرن/beçêjkirdin: کتپ: بەتامکردن.

بچێژ/biçêj: ئاکتـ:[ کباک][ ب( بە)+ چێژ] بەچێژ، بەتام، تامدار، چێژدار.

بچێژبوون/biçêj bûn: کتن:[ بچێژ+ بوون] بەچێژبوون، بەتام بوون.

بچێژ کرن/biçêj kirin: کتپ:[ بچێژ+ کرن] بەتامکردن، بەچێژکردن.

بێچێژ/bêçêj: ئاکتـ:[ بێ+ چێژ] بێتام ، بێمەزە، بێلەزەت.   

هەستیاری چێژتن/hestiyarî çêjtin: نتـ:[ ئینگـ : taste]

.

.

__________

چێژ ² /çêj: ن:[ پز، دەروو] زەوق.

:: گەێشتن بە لوتکەی چێژ لە سێکسدا : واتا گەێشتن بە ئۆرگازم .

چێژ بەخش/çêj bexiş: نفا:[ پز، دەروو] زەوق بەخش.

چێژ وەرگرتن/çêj wergirtin: کتن:[ چێژ+ وەرگرتن] زەوق وەرگرتن.

: چونکە ئەو چێژەی لە پڕۆسەی سێکسیدا، ژن لە پیاوێکی وەردەگرێت، مەزنترە لەو چێژەی پیاو لێی وەردەگرێت. 

.

.

.

.