قەزاتمە/qezatime: ن:[ خوار] خواردنێکی کوردەواریییە، شلهیهکی به تام و سوکه، له گهڵ چێشتی برنجی گهرم و تازه پێشکهش دهکرێت یان بە نانەوە دەخورێت. پێداویستییەکانی ئەم شلەیە بەم جۆرە دەبێت : گۆشت، پیاز، لهتکهنۆک، دۆشاوی تەماتە، ئاڵهت( ئیسوتی ڕەش و کاری)، لیمۆ بهسره یان لیمۆ ووشکەوەکراو. سەرەتا گۆشتەکە بە جیا دەکوڵێنن، پاش چککردنی ئاوەکەی پیازەکە بە شێوەیەکی درشت وورد دەکرێت و تێکەڵ بە گۆشتەکە دەکرێت و سووردەکرێتەوە و داوتر دۆشاوی ئاو تەماتەی بە سەردا دەکرێت، لەتکەنۆکەکە دەشۆردرێتەوە تێکەڵدەکرێت و پاشان بڕێک ئاوی تێدەکرێت و تا دەبێت بە شۆربا.
.
.
.
ئەم پۆستە هەڵەیە، قەزاتمە پیازو لەتکەنۆکی تێناکرێ، گۆشتەکە بە جوانی سور ئەکەیتەوە بە چەوریەکەی خۆیەوە، دوایی پیازێکی بچوکی بۆ ئەجنی وورد، ئینجا دۆشاوێکی جوانی تێئەکەی، دوایی ئاوی تێئەکیتو سەری ئەنێتەوە، بە هێواشی لە سەر ئاگری هێواش دایئەنێت و مێخەک و خوێی تێئەکەیت، سەری ئەنێیتەوە تا بەجوانی لەزەتاو ئەیاتەوە.