چاوە/çawe: نتـ:[ چاو+ ئە] کانی ئاو، سەرچاوە.

{

هەر چاوەیی کەوشک و عەقیمی بوڵەندییە

وەک تەبعی من بە نەزمی خۆشی نەغمە زایەوە

}{ نالی _ شاعیران، ل، 281}.

چاوەچاو/çaweçaw: ئانتـ:[ چاو+ ئە+ چاو] چاوەڕێ، چاوەڕووان، چاوەنووڕای، چاوگەڕاندن.

{

خاو و بێ خاوی دو زولفی خاوم ئەز

چاوەچاوی یەک غەزاڵە چاوم ئەز

}{ نالی _ شاعیران، ل، 281}.

چاوەچاوی/çaweçawî: نچ: چاوەڕێیی.

چاوەی چاو/çawey çaw: نتـ:[ چاوە+ ی+ چاو] سەرچاوەی چاو، مەبەست لە چاوی پڕ لە فرمێسکە.

{

وەکو فەووارە خوێن دەتکێ لە گۆشەی میحوەری گەردوون 

لە چاوەی چاوەکانی من لە دووریت هێندە خوێن باری

}{ کوردی _ شاعیران، ل، 281}.

چاوەی چاوی تار/çawey çawî tar: نتـ:[ چاوە+ ی+ چاو+ی + تار] مەبەست لە چاوی کز و ڵێڵی پڕ لە فرمێسکە.

{

بەخوڕی خوێن بێنە ئەی گریە لە چاوە چاوی تاری من

حەنا لازم بووە بۆ – پێی سەگی کۆیی نیساری من

}{ سالم _ شاعیران، ل، 281}.

 تێبینی
 سەرنج لەو پێشبڕکێیە بدەن، کە چۆن وشەی نوێ داهێنراوە و ئافرێندراوە دەنێو ئەم سێ نموونەی( چاوە _ چاوەی چاو _ چاوەی چاوی تار) لە سەردەمی بابانێکاندا

.

.

______________________

چاوە/çawe: نتـ:[ رێز][ چاو+ ئە] ژێدەر.[ ئینگـ : Source].

.

.

________________________________

چاوە/çawe: ن:[ دەر][ ئەند] ژوور( كە)، دیو، ئۆدە، دەق.

.

.

.