چاوەش¹/çaweş : ن:[ عو : چاووش] پەردەدار : پێشڕەوی لەشکر و کاروان، سەرقافڵەچی کەسێ کە لە پێشی کاراوان یان زیارەت کەرانەوە بڕوات و ئاواز بخوێنێت.{ معین}
{
ترنگەی تەپڵی ڤاز ئاتلانی چاوەش دەنگی جاڕچی دێ
بەتیپی ڕغەم دەڵێن نامەرد ئەسەر دڵ ئەمڕۆیە ڵغارە
}{ کوردی _ شاعیران، ل، 281}.
چاوەشی سووپایی/çaweşî sûpayî: نتـ: کەسێکە لە ناو سوپا دابیست کەسی بەدەست بێت.
سەرەۆک( گەورە)ی چاوەشان/serok ( gewire)y çaweşan: ن: باشچاوەش.
.
.
_________________________________
چاوەش²/çaweş : ن:[ مۆسیقا]
1 – چاکبێژ، چاوێژ، خۆشوێژ، گۆرانی وێژ، چڕگەر، چریکەوێژ، مەقامبێژ : شایەر.
2- دەهۆل و زوڕنا ژەن.
چاوەشی/çaweşî: نچ: پیشەی چاوەش.
.
.
.
.